سەرەکی » راپۆرت » ئاماده‌کردنی : ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا » ئەنوەر خواجە: پیاوێک لە نێوان شۆڕش و دیکتاتۆریدا

ئەنوەر خواجە: پیاوێک لە نێوان شۆڕش و دیکتاتۆریدا

دامناوە ناوبەناو باسی ئەو سەرکردانە بکەم کە لە مێژوودا کونجێکیان بۆ خۆیان داگیرکردووەو ساڵانێکیش ئەستێرەیەکی درەوشاوەی مەیدانی سیاسی جیهانی بوون، هەریەکەشیان خاوەنی ئەزموونێک بووە، هەیانە خراپ بووەو هەشیانە باشبووە. لەهەمانکاتیشدا دەمەوێت لە داهاتوودا تیشك بخەمە سەر ئەو سەرکردە سیاسییانەی، کە تاڕادەیەکی زۆر ئێمەی کورد بە تایبەتی نەوەی نوێ نایناسن. بۆ ئەمجارەش رابەر و سەرۆکی پێشوویی ئەلبانیا « ئەنوەر خۆجە» م هەڵبژاردووە هیوادارم، لە نزیکەوە بە خوێنەری هێژای بناسێنم و ئەزموونی سیاسی و ئیداری ئەم سەرکردە ئەلبانییە باسبکەین.
لەوانەبێت نەوەی نوێ کاتێک ناوی « ئەنوەر خۆجە» یان بەرگوێ دەکەوێت، نەیناسن و بەلایانەوە کەسێکی نامۆ بێت، لێ نەوەی کۆن بەتایبەتی نەوەی شەست و حەفتاکان، زۆرباش ئەم پیاوە دەناسن و ئەوانەشی کە پێشتر چەپ بوون، لە سەردەمی لاوێتیدا پێی سەرسام بوون. ئەنوەر خۆجە هیچی لە « گیڤارا و ماوتسیوتنگ و لینین» کەمتر نەبووە، لە هەموو قوژبنێکی جیهاندا، کە ناوی کۆمۆنیستی هاتووە، ناوی ئەنوەر خۆجەش وەکو ئەستێرەیەکی درەوشاوە دیاربوو.
ئەو بەلای نەیارانییەوە دیکتاتۆرێکی دڕندەو نەخۆش بووە، چونکە وڵاتەکەی کردبووە سەربازگەیەکی گەورەو بۆ هەر کیلۆمەترێک بازگەیەکەی سەربازی دانابوو، جگەلەوەش لە سایەی ئەوەدا، ئەلبانیا هەژارترین وڵاتی ئەوروپا بوو. گەرچی بەلای دۆست و ئەحبابییەوە، ئەنوەر خۆجە رابەرێکی مەزن و مامۆستایەکی گەورەی شۆڕش و خەباتی پارتیزانی بووە.

من و ئەلبانیا
من بۆیەکەمجار کە ناوی ئەلبنیام بیست لە ئەڵمانیا بووم، ساڵی 1996 لە کەمپێکی پەنابەران بووم لە یەکێک لە شارەکانی باکووری ئەڵمانیا. لەوێندەر کۆمەڵێک کەسی قژ زەردو سپی پێستی زۆری تێدابوون کە سیمایان لە ئەڵمانییەوە نزیک بوو، دواتر پێیان وتم ئەمانە خەڵکی ئەلبانیان. ئێمە لە کەمپەکە کۆمەڵێک کوردبووین پێکەوە گرووپێکمان دروستکرد بوو، ئێواران یاری بالەمان دەکرد و زۆربەی جاریش لەگەڵ ئەلبانییەکان یاریمان دەمانکرد و ئەوانیش زۆر باشبوون زۆرجار لە ئێمەیان دەبردەوە. ئەوە یەکەمجارم بوو، کە ناوی ئەلبانیا و خەڵكی ئەلبانیا بناسم.
لەناو ئەو ئەلبانییانەدا، پیاوێکی تەمەن 50 ساڵی لێبوو، یاری بالەی زۆرباش دەزانی ، پێم سەیر بوو لەو تەمەنەدا ئەو پیاوە ئاوا یاری بکات، دواتر کە زیاتر یەکترمان ناسی، زانیم کە کاتی خۆی لەسەردەمی ئەنوەر خۆجەدا بەرێوبەری یانەیەکی وەرزشی بووە. هەر لەرێگەی ئەویشەوە، ناوی ئەنوەر خۆجەم بیست.

ئەلبانیا کوێیە؟
ئەلبانیا وڵاتێکی ئەوروپییە دەکەوێتە ناوچەی بەلقان، دراوسێی سربیا و یۆنان و مەکەدۆنیا و کۆسۆفۆیە. کۆی گشتی رووبەری ئەم وڵاتە 28748 کم چوارگۆشەیە، واتە وڵاتێکی بچووکە، لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانیشەوە بەهەمانشێوە، ژمارەیەکی کەمی دانیشتوانی هەیە و دەگاتە نزیکەی 2.800.000. گەورەترین شاریشی ، تیرانای پایتەخەتە کە کۆی گشتی دانیشتوانی دەگاتە 617 هەزار کەس.
ئەلبانیا تاکە دەوڵەتی موسڵمانە لە ناوچەی بەلقان و ئەوروپادا، رێژەی موسڵمانن دەگاتە نزیکەی 70% دانیشتوانی، 20% مەسیحی ئەرتەدۆکسین، 10% مەسیحی کاتۆلیکین. لە رووی ئابووریشەوە، هەمیشە ئەم وڵاتە هەژارترین وڵاتی ئەوروپا بووە، لە ئێستاشدا بەهامنشێوە هەژارترین وڵاتی ئەوروپایە، کۆی داهاتی نیشتمانی ئەلبانیا نزیکەی 11 ملیارد یۆرۆیە، داهاتی تاک لەم وڵاتەدا زۆر کەمە بە تایبەتی لە ناوچە گوندنشینەکانی.

وڵاتێک لە نێو بەرداشی زلهێزە ناوچەیی و زیهانییەکاندا
گەورەترین کێشەی ئەلبانیا ئەوەبوە، کە کەوتۆتە نیوان کۆمەڵێک زلهێز و دەوڵەتی بەهێزەوە، پێشتر لە باشوورەوە دەوڵەتی عوسمانی بوو، لە باکووریشەوە ئیمپراتۆریەتی نەمساویی بوو، لە رۆژهەڵاتیشەوە دەوڵەتی سربیا بوو، کە دەوڵەتێکی بەهێزبوو. لە رۆژئاواشەوە ئیتالیا بووە، کە تەنها 70 کم لە دەریاوە لێی دوورە. هەرئەمەش وایکردووە، کە هەمیشە ئەم وڵاتە وەکو پاروویەکی چەور وابێت، بۆ دەوڵەتە بەهێزەکانی دەوروپشتی و هەمیشە رووبەروی هەڵمەتی تاڵانیی و دزینی دەوڵەتە بەهێزەکان بۆتەوە، بە تایبەتی تورکە عوسمانییەکان.

هاتنی تورک و سەرەتای نەهامەتی
تورک چووبێتە هەرشوێنێکەوە لە دزین و کوشتن و نەهامەتیی و ماڵوێرانی بەولاوە، هیچی تریان پێ نەبووە. ئەلبانیاش بەر حوکمی چەتەگەری تورک کەوت. ساڵی 1389 دەوڵەتی عوسمانی لە جەنگی کۆسۆفۆدا، دەتوانێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و ئەم وڵاتە داگیر دەکات. لێرەشەوە ئەم وڵاتە جوانە کەوتە ژێردەستی چەتەگەری عوسمانی و لە ماوەی 5 سەدەی حوکمی عوسمانیدا، جگە لە هەژاریی و دواکەوتووی، هیچی تریان بەخۆوە نەدی. ئەلبانیا وەکو هەموو شوێنێکی تری ژێر دەسەڵاتی عوسمانی، ساڵانی حکومی تورک، بە خراپترین و نەهامەترین ساڵانی ژیانییان دادەنرێت. ئەلبانیان تەنها وەکو گوندێکی هەژاری ئەوروپا بووە، هیچ سیمایەکی پیشەشازیی و ژێرخانی ئابوورییەکی بەهێز نەبووە. بگرە هۆکاری سەرەکی ئەم هەژاریی و دواکەوتوویەی ئەمڕۆی ئەلبانیا، دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی داگیرکاری عوسمانی،چونکە ئەوان هەژاریی و دوواکەوتوویان لەگەڵ خۆیان بۆ گەلی ئەلبانیا هێنا.
خۆشبەختانە پاش نزیکەی 5 سەدە لە ژێردەستەیی، ساڵی 1912 دەوڵەتی عوسمانی جەنگ لە دژی روسیا دەدۆرێنێت و ئەلبانیاش سەربەخۆیی خۆی وەردەگرێت. بەمەش بۆ یەکەمجار لە پاش پێنج سەدە لە تاریکی، کەمێک چرای رۆشنایی بەر ئەم وڵاتە دەکەوێت.

لەنێوان هەردوو جەنگدا
لە پاش رزگاربوونی دووبارە ئەلبانیا کەوتەوە بەرچاوی داگیرکەران، دەوڵەتی سربیا هەرێمی کۆسۆفۆی بۆخۆی داگیرکرد، مەکەدۆنیا بەشێکی لە رۆژهەڵاتی برد، لە باشووریشەوە یۆنانیش هەندێک ناوچەی لێ داگیرکرد.
هەمیشە سربیاش دەستی ئاژاوەگێڕی لەئەلبانیا دەگێڕا. ساڵی 1920 دان بە سەربەخۆیی ئەلبانیا نراو بوو بە ئەندامی رێکخراوی « کۆمەڵەی گەلان»، بەڵام لەناو ئەلبانیادا، جەنگ و ململانێی گەورە لە نێوان باڵە لیبڕاڵ و کۆنەخواز و چەپڕەوەکان بەرپابوو، کە نەیدەهێشت هیچ کاتێک ئەم وڵاتە ئارامی بەخۆوە ببینیت، هەتاوەکو ساڵی 1925 ئەحمەد زوگو ئیعلانی کۆماری ئەلبانیای کردو کۆتایی بەو کەمە ئازادییە هێنا، کە لە پاش رزگاربوونی چنگی ئەم وڵاتە کەوتوبوو.
بەڵام ئەم کاک ئەحمەدەش هەر زوو لە بەڵێنی کۆماریی پەشیمان بوویەوەو ساڵی 1928 خۆی کردە مەلیکی ئەلبانیا و هەتاوەکو کۆتایی ساڵی 1939 و لەکاتی بەرپابونی جەنگی دووەمی جیهانی، ئەحمەد زوگو حوکمی ئەلبانیای کرد، بەڵام پاش چەند ساڵێکی تر، کاک ئەحمەدێکی ترمان بۆ پەیدا دەبێت، کە ئەویش مەلیکێکە بەڵام بەرگی چەپخوازی لەبەردایە.

داگیرکاری نازی ئەڵمانی
لە ساڵی 1939 ەوە ئەلبانیا سەرەتا لە لایەن دەوڵەتی ئیتالیای فاشیست بەسەرۆکایەتی مۆسۆلینی دەگیرێت، بەڵام ئەم داگیرکەرەش رووبەروی بەرەنگارییەکی گەورەی گەلی ئەلبانیا دەبێتەوە، پاشانیش ئەلبانیا لەلایەن سووپای داگیرکەری ئەڵمانییەوە داگیر دەکرێت و هەتاوەکو ساڵی 1943 بە ئاگروئاسن حوکمی ئەلبانیا دەکەن، بەڵام پاشان بەهۆی لاوازبوونی نازییەکان و بەهێزبوونی سووپای رزگاریخوزی ئەلبانیا، ساڵی 1944 سوپای رزگاریخوازی ئەلبانیا بە سەرۆکایەتی ئەنوەر خۆجە، ئەلبانیا رزگار دەکات. بەمشێوەیەش سەرەتای حوکمی تەمەندرێژترین دیکتاتۆری ئەوروپا و جیهان سەرهەڵدەدات.

ئەنوەر خۆجە، شۆڕشگێڕێکی دیکتاتۆر
باسەرەتا بزانین ئەم ئەنوەر خۆجەیە کێیە؟ ساڵی 1908 لە شارۆچکەی جیرۆکاسترە ئەنوەر خۆجە لەدایک دەبێت. باوکی دەرمانخانەی دەبێت. دەتوانین بڵێین ئەنوەر خۆجە لە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەند لە دایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی لە ئەلبانیا تەواو دەکات، پاشان لە ساڵی 1930 دەچێتە فەرەنسا هەتاوەکو ساڵی 1934 لە شاری مۆنپەییە دەبێت. ساڵی 1934 تا1936 لە زانکۆی بروکسێل یاسا دەخوێنێت لەهەمانکاتیشدا لە کونسوڵگەری ئەلبانیا لە بروکسێل، کار دەکات.

گەڕانەوە بۆ ئەلبانیا
ساڵی 1936 دەگەڕێتەوە بۆ ئەلبانیا و لە تیرانای پایتەخت وەکو مامۆستای زمانی فەرەنسی لە قوتابخانەکان وانە دەڵێتەوە، بەڵام هەر زوو تێکەڵی سیاسەت دەبێت و بەتایبەتی لەگەڵ کۆمۆنیست و چەپەکانی ئەلبانیا، هەرئەمەش وای لێدەکات، کە ساڵی 1939 لە مامۆستایی دووربخرێتەوەو لە مووچەخۆری دەوڵەت دەربکرێت. بە پێی هەندێک سەرچاوە بێت، ئەنوەر خۆجە بۆ بژێوی ژیانی لە ساڵی 1940 ەوە دوکانێکی بچووکی دادەنێت و جگەرە دەفرۆشێت.

دورستکردنی پارتی کۆمۆنیستی
ساڵی 1941 پاشئەوەی ناوبانگی ئەنوەر خۆجە لەناو خەڵکیدا بەهێز دەبێت، بە هاوکاری کۆمۆنیستەکانی سربیا، ئەنوەر خۆجە و هاوڕێکانیان توانیان پارتی کۆمۆنیستی ئەلبانیا دابمەزرێنن. هەر لەهەمان ساڵیشدا « سووپای رزگاریخوازی ئەلبانیا « دابمەزرێنن، کە دەستدەکات بە خەباتی پارتیزانی لە دژی سوپای داگیرکەری ئەڵمانیی و دواجار سوپای رزگاری ئەلبانی ساڵی 1944 تیرانای پایتەخت داگیر دەکات و سوپای ئەڵمانیای نازی لە وڵات دەردەکات و بەمەش سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە ئەلبانیا دەستپێدەکات.

کۆمارەکەی ئەنوەر خۆجە
لە ساڵی 1944 ەوە ئەنوەر خۆجە دەبێتە سەرۆک کۆماری ئەلبانیا و سیستەمێکی سۆسیالیستی مۆدێل سۆڤێتی لە ئەلبانیا دادەمەزرێنێت. لەمەشدا سۆڤێت لە سەردەمی ستالیندا، بێ ئەندازەو بە سەخاوەتەوە هاوکارتی ماددیی و سەرزبایی و تەکنیکی و کشتوکاڵی دەکەن. ئەنوەر خۆجە دەستدەکات بە لێسەندنەوەی زەوی لە دەرەبەگاکان و بەسەر جووتیارەکاندا دابەشی دەکات، پاشان دەوڵەت دەست بەسەر سامانی بازرگان و دەوڵەمەندەکان دەگرێت، هەموو کەرتەکانی پیشەشازیی و بازرگانی، دەوڵەت مۆنۆپۆڵی دەکات و خۆی دەیبات بەرێوە.
سەرەتاکانی ساڵانی حوکمی ئەنوەر خۆجە، ئەلبانیا توانی گڕوتینێکی باش بە خۆی بدات و لە رووی ئابووری و کشتوکاڵیی و پیشەشازییەوە هەنگاوێکی زۆر باشی نا، هەروەها دەستکرا بە پرۆسەی خوێندەواریکردنی گەل و رێژەی نەخوێندەواری کەمبوویەوە. پەرە بە زانکۆ و پەیمانگەکان درا. لە رووی کۆمەڵایەتییشەوە مافی ژنان باشکراو لە زوڵمی سەدان ساڵەی کۆمەڵی پیاوسالاری رزگارکرد و ژنی کردە ئەندامێکی ئەکتیفی کۆمەڵگای ئەلبانیا، دەتوانم بڵێم ئەمە یەکێکە لە باشترین کارەکانی ئەنوەر خۆجە.

تێکچوونی لەگەڵ سۆڤێت
لە پاش مردنی ستالین و هاتنە سەرکاری نیکیتا خرۆتشۆف، کێشەکانی ئەنوەر خۆجە لەگەڵ سۆڤێت و خرۆتشۆف دەستپێدەکات، هەرئەموش وا دەکات کە لە ساڵی 1961 تەواوی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سۆڤێت بپچرێت و پشت بکاتە مۆسکۆ و روو بکاتە پکین.
فۆتۆکۆپی کردنی بیری ماویزم
لە پاش تێکچوونی لەگەڵ سۆڤێت لە ساڵی 1961 ەوە هەتاوەکو ساڵی 1979 ، ئەنوەر خۆجە باشترین و بەوەفاترین دۆستی چین و سەرۆکە کاریزماکەی ماوتسیتونگ بوو. تەواوی فکر و سیاسەتەکانی ماوی فۆتۆکۆپی دەکرد و لە ئەلبانیا جێبەجێی دەکرد. بەڵام بە نەمانی ماویش، ئەنوەر خۆجە دژی سیاسەتە ریفۆرخوازییەکانی دێنگ خیاوپینگ وەستایەوەو پەیوەندییەکانی لەگەڵ چینیش پچڕاند. بەم شێوەیە ئەنوەر خۆجە بە گۆشەگیری مایەوە هەتاوەکو ساڵی 1984 کۆچی دواییکرد.

رووخانی مزگەوتەکان و یەکەمین دەوڵەتی مولحیدی جیهان
وەکو وتم لە پاش نەمانی ستالین، ئەنوەر خۆجە بووە هەوادار و دۆستی نزیکی ماوتسیتونگ و هەموو فکرەکانی ئەوی بەڕاست دەزانی و لە ئەلبانیادا جێبەجێی دەکرد. لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕشی کولتووری لە چین، ئەنوەر خۆجە هەمان شتی دەستپێکرد، ئەوەبوو لە ناوەڕاستی شەستەکاندا، هەڵمەتێکی گەورەی لە دژی مزگەوت و پیاوانی ئایینی دەستپێکرد، بەشی هەرە زۆری مزگەوکەتانی ئەلبانیای رووخاند، هەروەها لە ساڵی 1967 دا خۆجە ئیعلانی عیلمانییەتی وڵاتی کرد، وەکو خۆی دەیوت « یەکەمین دەوڵەتی مولحید لەجیهاندا> کرد و چیتر رێگەی بە بڵاوکردنەوەی ئاینەکان لە وڵات نەداو هەرچی مزگەوت و کڵێساش هەبوو، هەموویانی سووتاند، لەمەشدا لاوانی کردبووە سەربازی ئەو فکرە هەڵەیەی.

170 هەزار مۆڵگەی سەربازی
یەکێک لە کێشەکانی ئەنوەر خۆجە ترس بوو، ترس بوبووە دێوەزمەیەکی گەورەو بەسەر تەواو فکر و سیاسەتەکانیدا زاڵبوو. هەرئەمەش وایکردبوو کە تەواوی وڵاتەکەی بکاتە سەربازگەیەکی گەورە. ئەو هەمیشە ترسی لەوە هەبوو کە یەکێتی سۆڤیت، وەکو چۆن پەلاماری هەنگاریا و چیکوسلۆفاکیای دا، ئاواش پەلاماری ئەلبانیاش بدات و داگیری بکات. لە هەمانکاتیشدا ترسی هەبوو کە لە رۆژئاواوە سوپای ناتۆ پەلاماری وڵاتەکەی بددەن، هەرئەمەش وایکرد، کە بۆ هەر دوو کم چوارگۆشە، مۆڵگەیەکەی سەربازی دروستبکات و وڵاتەکە بکاتە سەربازگەیەکی گەورە، جگەلەوەش سیاسەتی ملیتاریزەکردنی گەلی دەستپێکرد و هەموو هاوڵاتییانی کردبووە سەرباز، لەمەشدا کەمێک لە سەدام دەچوو.

گەورەترین حەشارگەی ئەتۆمی
ترسە گەورەکەی ئەنوەر خۆجە بێ سنوور بوو، ئەمەش وایلێکردبوو کە شتی سەیرو سەمەرە دروستبکات. ئەو تەنها لە هێرشی لەشکری وشکانی نەدەترسا، بگرە ترسی لە هێرشی ئەتۆمیش هەبوو، هەرئەمەش وایکرد کە گەورەترین حەشارگەی ئەتۆمی لە نزیک تیرانای پایتەخت دروست بکات. لە سەرەتا ساڵانی حەفتادا دەستکرا بە دروستکردنی ئەم حەشارگەیە، کە نزیکەی 2500 کم چوارگۆشە دەبێت و نزیکەی35 کم لە تیرانای پایتەختەوە دوورە. ئەم حەشارگەیە نزیکەی 100 مەتر قووڵە و 106 هۆڵی گەورەی تێدایە، کە هەرهەموویان تەواوی شتە گرنگەکانی ژیانی تێدایە. هەر هۆڵە بۆ بەرپرسێکی حکومیی و سەربازی دانراوە. تاکە سوودی ئەم حەشارگەیە بۆ گەلی ئەلبانیا ئەوەبوو، کە لە ئێستادا ئەم حەشارگەیە بۆتە شوێنێکی گەشتیاریی و خەڵكی رووی تێدەکەن و گاڵتەش بە عەقڵی ئەنوەر خۆجە دەکەن .

زیندانیکردنی 200 هەزار کەس
ئەنوەر خۆجە بەشێوازێکی دیکتاتۆری و تاکڕەوانە حوکمی ئەلبانیای دەکرد، هەرکەسێک دژی حوکمی بوەستایەتەوە، ئەوا یەکسەر زیندانی دەکرا. ساڵانی حوکمی ئەو ، بە ساڵانی ترس و تۆقاندن دەناسرێت، بە پێی هەندێک سەرچاوە بێت، نزیکەی 200 هەزار ئەلبانی لەسایەی ئەودا زیندانی کراون، ئەمە لە کاتێکدا خۆی ئەلبانیا دوو ملیۆن کەس بووە.

چەپی کورد و ئەنوەر خۆجە
بە حوکمی ئەوەی کورد نەیتوانییوە یان نوخبەی سیاسی و رۆشنبیری کوردی نەیتوانیوە فکرێکی سیاسیی خۆماڵی بەرهەم بهێنێت، بۆیە هەمیشە ئێمە خەریکی فۆتۆکۆپیکردنی فکری خەڵكی تربووین ، زۆرجاریش بە سەقەتی کۆپیشمان کردووە. هەروەها بووینەتە دەروێشی خەڵکی تر. لە ساڵانی شەست و حەفتاکاندا، ناوبانگی ئەنوەر خۆجە، تەواوی جیهانی گرتبوویەوە، بە تایبەتی لەناو وڵاتانی جیهانی سێهەمدا، زۆر گروپ و لایەنی سیاسی ئەویان بە رابەر دەزانی . لە ناو چەپی کوردشیدا ئەنوەر خۆجە، هەواداری زۆری هەبووەو کاریگەری گەورەشی لەسەر زۆر گرووپی چەپی کوردی هەبووە، بۆ نموونە لەسەر کۆمەڵەی مارکسی لینینی، کە دواتر بوو بە کۆمەڵە‌ی رەنجدەران.
بە پێی زۆرێک لە سەرچاوە مێژووییەکان هاتنی گروپی چەپی ئێرانی بەسەرۆکایەتی کۆرشی لاشایی کە پێشتر لە ئەلبانیا خوێندوویەتی، کاریگەری گەورەی بەسەر فکری چەپەکانی سلێمانی و کوردستانەوە هەبووە، کە دواتر کۆمەڵەی مارکسی لینیان دروستکردووە.
کێشەی گەورەش لەوەدایە کە هیچ کاتێک بیر لەوە نەکراوەتەوە ئایا بۆچی دوای کەسێک بکەویت و بیکەیتە مامۆستای خۆت، کەهیچ سوودێکی بۆ ئێمە نییە، یان تەنانەت دۆستی وڵاتەکەشمان نییە. لە هەمانکاتیشدا بە هیچ شێوەیەک ئەزمونی ئەنوەر خۆجە بە فکرێکی رەخنەگرانەوە سەیر نەکراوە، بەڵکە دەروێش ئاسا گەنجی ئەو زەمانە دوای کەوتوون. بەداخەوە ئەم هەڵەیە بەردەوامە و لە ئێستادا لاوی کورد، کوێرانە دوای هەندێک فکری توندڕەویی ئیسلامی و سەرکردەی ئیسلامی کەوتووە، کە جگە لەنەهامەتی هیچیان بۆ کورد نەهێناوە.

دوا قسە
بە دڵنیاییەوە سەردەمی ئەنوەر خۆجە بەسەرچوو، بەڵام ئازارو مەینەتییەکانی ئەو کەسانەی کە بوونە قووربانی ئەم رژێمە دەمێنێتەوە، لەوانەش بێت زۆرکەسیش بڵێت، ئینجا ئێستا ئێمە چ پەیوەندییەکمان بەمەوە هەیە؟ لەوەڵام دا منیش دەڵێم: مێژوو بریتییە لە ئەزمونی باش و خراپ، هەروەک چۆن سوود لە ئەزموونە باشەکان وەردەگیرێت، سوودیش لە هەڵەکانی وەردەگیرێت، تاوەکو ئێمەش ئەو هەڵانەی پێش خۆمان و خەلکی تر نەکەینەوە.
سەرچاوەکان :
1. https://www.auswaertiges-amt.de/ albanien
2. أنور خوجه‌، لزعیم الاوروبی الژی حاصر شعبه ب 200 ألف پکنه‌ عسکریه‌. ساسه‌ بوست.
3. . https://www.tagesspiegel.dekommunismus-fuer-touristen-albaniens-geheime-bunker
4. www.deutschlandfunk.de/ehemalige-bunker-in-albanien

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

لە چین هەفتانە دوو کەس دەبنە ملیاردلێر

بە پێی راپۆرتێکی بانکی « یو بی ئێس» ی سویسرا ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort