سەرەکی » وتار » لەشکر حەمە ساڵح » سیناریۆكانی چوار ساڵی داهاتوو

سیناریۆكانی چوار ساڵی داهاتوو

سەرەڕای تێبینی و مشتومڕەكان، عیراق و هەرێمی كوردستان دوو هەڵبژاردنیان تێپەڕاند. ئێستاش كاتی ئەوەیە قۆناغی كەمپینی هەڵبژاردن تێپەڕێنین. هەم كاروبارەكان ئاسایی بكەینەوە، هەمیش دەست بكەین بە ئامادەكاری بۆ جێبەجێكردنی پلان و بەڵێن و بەرنامەكانی هەڵبژاردن.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە بەشداریی هەردوو هەڵبژاردنەكەی كرد و سەرەڕای تێبینی و سەرنجی زۆر لەسەر شێوازی بەڕێوەچوون و ئەنجامدانی ساختەكاری، بەڵام ئەنجامی هەردوو هەڵبژاردنەكەی قبوڵكرد.
پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان و لایەنەكانی تریش سەرنج و تێبینیان لەسەر هەردوو هەڵبژاردنەكە هەبووە، بەڵام ئیتر كاتی ئەوەیە مامەڵە لەگەڵ واقیع بكەن و ئەنجامەكانی هەڵبژاردن كە بەپێی یاسا كارپێكراوەكان پەسەند دەكرێن، كاریان لەگەڵدا بكرێت.
هەرچەندە كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان هاتوە بگرە دواش كەوتوە، بەڵام پێناچێت بەمزوانە ئەو پرۆسەیە بەڕێوە بچێت،هەروەك چۆن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عیراق رایگەیاندوە كە ئەوان ئامادەكاریی تەواویان نەكردوە بۆ ئەوەی ئەو هەڵبژاردنە لە كۆتایی ئەمساڵدا بەڕێوە بچێت.
ئێستاش كاتی ئەوەیە كە سەردەمێكی تازە لە كوردستان دەست پێبكات، بۆ ئەوەش ئێمە لەم دەرفەتەدا قسە لەسەر سیناریۆ چاوەڕوانكراوەكانی چوار ساڵی داهاتووی كوردستان دەكەین:

سیناریۆی یەكەم:
پارتی زۆرینەی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستانی بردوە. قسە هەیە لەسەرئەوەی پارتی خۆی بە هاوكاری لەگەڵ كورسی كۆتاكان زۆرینەی پەرلەمانی مسۆگەر بكەن و حكومەتی تازەی هەرێم دروست بكەن.
ئەم سیناریۆیە هەرچەندە سیناریۆیەكە دەكرێت بكرێت، بەڵام سەركەوتوو نابێت.. ئەو حكومەتەی بەو سیناریۆیە دێتەكایەوە حكومەتێكی لاواز و لەرزۆك دەبێت.
راستە حكومەتە تازەكە حكومەتی زۆرینەی پەرلەمانی دەبێت بەڵام لە راستیدا حكومەتی پارتی دەبێت، چونكە كۆتاكانیش زۆربەیان بە جۆرێك لە جۆرەكان لە پارتی نزیكن یان لانی كەم لە ناو سیستمی بیركردنەوە و بڕیاردانی پارتی دیموكراتی كوردستان لەنگەریان گرتوە.
ئەم حكومەتە هەم لاواز و لەرزۆك دەبێت، هەمیش تەمەن كورت دەبێت، چونكە ئەزموونی چەند ساڵەی رابردوو و واقیعی حاڵی كوردستان سەلماندویەتی كە لایەنێك، هەر چەندە هەژموونی هەبێت و خاوەنی زۆرینەی پەرلەمانیش بێت، ناتوانێت كارێك بكات ئەگەر هێز و لایەنەكان لە ناوچە جیاجیاكان پشتیوانی نەبن.

سیناریۆی دووەم:
هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عیراق دوور لە ئەجێندا و خواستی پارتی رەنگە رەوشێكی تازە بهێنێتە كایەوە، یەكێكیش لە ئەگەرەكان ئەوەیە كە پرسی سەرۆك كۆماری نوێی عیراق كاریگەری لەسەر دروستكردنی حكومەتی نوێی هەرێم دابنێت.
سیناریۆی دووەم ئەوەیە كە پارتی دیموكراتی كوردستان بچێتە سەر كەڵكەڵەی پێكهێنانی حكومەت بە پشتیوانی بزووتنەوەی گۆڕان و كۆتاكان و هەندێك لایەنی تر، واتە حكومەتێك بەبێ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
بە هەمان شێوەی سیناریۆی پێشوو، ئەم سیناریۆیەش حكومەتێكی لاوازی لێدەكەوێتەوە و ناسنامەی ئەم حكومەتە دەبێتە حكومەتی هەوڵدان بۆ تۆڵەكردنەوە لە یەكێتی كە ئەمەش بە ئاشكرا ئاماژە دەبێت بۆ كەم تەحەمولی پارتی و رازی نەبوونی ئەو حزبە بە دۆڕان لە ناو گەمە سیاسییەكاندا.
ئەگەر پارتی بیر لە شتێكی لەو جۆرە بكاتەوە یان هەنگاوی بۆ بنێت چوار ساڵی داهاتووی كوردستان ساڵانێكی پڕ لە گرژی و پشێوی دەبێت، ساڵانی قوڵكردنەوەی رق و كینە و بێ حەوسەڵەیی، جا ئەو گرژیانە هەر سیاسی و میدیایی نابن، بەڵكو گرژی كۆمەڵایەتیشی لێدەكەوێتەوە و ئەوەش بەر لە هەموو لایەك دەبێت پارتی تەحەمولی ئەنجامەكانی بكات.
ئەم حكومەتە كە پارتی و گۆڕان تیایدا بەشدار و كارەكتەری سەرەكی دەبن ناپرژێنەسەر حكومەتداری بە شێوەیەكی پراكتیكی بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكانی هەڵبژاردنیان، ئەوان بەرنامەكەیان لەسەر دژایەتی یەكێتی دانەناوە، پارتی داوای كوردستانێكی بەهێز و گۆڕانیش بە نیازە هەر لەسەر قەوانی چاكسازی بمێنێتەوە، بەڵام حكومەتەكە بەشێوەیەكی پراكتیكی زیاتر سەرقاڵی دژایەتی یەكێتی دەبێت كە ئەمەش زیانی گەورەی لێدەكەوێتەوە، هەم بۆ خەڵكی كوردستان، هەمیش هەردوو لایەنەكە.

سیناریۆی سێیەم:
حكومەتی تەوافوق یان وەك جاری پێشوو پێیان وت بنكە فراوان یەكێكە لە سیناریۆ و ئەگەرەكان بەڵام پێناچێت ئەم حكومەتە هەم چانسی هەبێت، هەمیش سەركەوتوو بێت.. چونكە ئەوەی چوار ساڵی رابردوو لە هەرێمی كوردستان روویدا، حكومەتە بنكە فراوانەكە هۆكار نەبوو، بەڵكو هۆكاری یاریدەدەر بوو و هۆكاری سەرەكیش بوو بۆ قوڵبوونەوە و درێژەكێشانی.
حكومەتی بنكە فراوان تۆمارێكی ناشرینی هەیە و ئەگەرێكی دوورە كە بەمزووانە لە كوردستان شتێكی لەو جۆرە دووبارە بكرێتەوە یان تەنانەت بیریشی لێبكرێتەوە.

سیناریۆی چوارەم:
ئەم سیناریۆیە یەكێك لە سیناریۆ كردەییەكان كە بە زۆرینەی پەرلەمانی و بە پشتیوانی سیاسی لە نێوان یەكێتی و پارتی پێكبهێنرێت بە بەشداریی هەندێك لە لایەنەكانی تر بە تایبەتی پێكهاتەكان و كورسییەكانی كۆتا.
ساڵانی رابردووی كوردستان بە تایبەتی ساڵانی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و دابەزینی نرخی نەوت هیچی نەسەلماندبێت ئەوەی كردوە كە ئەم قۆناغە، بە تایبەتی ئەم چوار ساڵەی داهاتوو، سەردەمی گەڕانەوەیە بۆ حوكمڕانی یەكێتی و پارتی بە پشتیوانی لایەنەكانی تر، بۆ دەربازكردنی كوردستان.
حكومەتی زۆرینەی یەكێتی و پارتی بە بێ كێشە و كەموكورتی نابێت، بە تایبەتی ئەگەر هەردوولا رێكەوتنی هاوسەنگ نەكەن، بەڵام بە لێكدانەوەی زۆربەی ئەگەر و پێشهاتەكان، ئەم حكومەتە یەكێك دەبێت لەو حكومەتانەی چانسێكی زۆری دەبێت و دەتوانێت بەشێك لە كێشەكان بەرەو چارەسەر بەرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كۆمسیۆن لە تاقیكردنەوە دەردەچێت؟

چەند رۆژێك تێپەڕی بەسەر وادەی دیاریكراو بۆ راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort