سەرەکی » ئابووری » زیاتر لە 16 ملیار دینار بۆ خوێندكارانی كوڕ و كچی شەهیدان خەرج دەكرێت

زیاتر لە 16 ملیار دینار بۆ خوێندكارانی كوڕ و كچی شەهیدان خەرج دەكرێت

وەزیری كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژانامەوانییدا رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندی داوە لەسەر خەرجكردنی بڕی 16 ملیار و 858 ملیۆن دینار بۆ خوێندكارانی كوڕ و كچی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی.
دوێنێ سیشەممە 13ی تشرینی دووەمی 2018، مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراون لەبارەی سەردانەكانیان بۆ بەغدا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: «لەمیانەی كۆبوونەوەكان لەگەڵ بەرپرسانی عیراق تاوتوێی گواستنەوەی ئەو 44 ملیار دینارەی كەسوكاری شەهیدان كە مانگانە حكومەتی هەرێم دابەشی دەكات، بەڵام ئەوكاتەی ئەو بودجەیە دەگوازرێتەوە سەر بەغدا، بڕی پارەكە زیاد دەبێت بۆ 108 ملیار دینار بەم پێیەش مووچەی كەسوكاری شەهیدان هاوتای مووچەی كەسوكاری شەهیدان دەكرێت لە بەغدا».
وەزیری كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان سوپاسی وەزارەتی خوێندنی باڵاو سەرۆكایەتی ئەو زانكۆیانەی كرد كە رێگایان نەدا بەهۆی دواكەوتنی كرێی خوێندنەوە پڕۆسەی خوێندنیان پەكی بكەوێت‌و راشیگەیاند: قەرزی ساڵی (2016 – 2017) رەزامەندی خەرجكردنی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ وەرگیراوە.
وەزیری كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان وتیشی: «لە هەوڵی بەردەوامین لەو گفتوگۆیانەی لەسەر بووجەی 2019ی عیراقی هەیە ئەمڕۆ نووسراوێكی رەسمی ئاڕاستەی بەغدا دەكەین بەو ئومێدەی ئەنجامێكی باشی هەبێت».
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، جگە لەیەكخستنی مینحەی كەسوكاری شەهیدان هەوڵ دەدەن مووچەی فەرمانبەرانیش یەكبخەن‌و پلە بەندییەكانیش لە بەغدا چاك دەكرێن.
لەبارەی هەڵوێستی بەرپرسانی حكومەتی عیراقیش سەبارەت بە یەكخستنی مینحەی كەسوكاری شەهیدان، مەحمود حاجی ساڵح رایگەیاند: سەرۆكوەزیرانی عیراق پاڵپشتی لەو بابەتە كردوە، چونكە پرسێكی دەستوورییە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

مووچەی شەهیدانی هەرێم دەخرێتە سەر بەغدا

یەکەی ئابووری یاداشتی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم لەبارەی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort