سەرەکی » ئابووری » عیراق دەبێتە دووەم دەوڵەت كە لە رێكخراوی ئۆپێك دەكشێتەوە

عیراق دەبێتە دووەم دەوڵەت كە لە رێكخراوی ئۆپێك دەكشێتەوە

دوای كشانەوەی قەتەر لە رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت «ئۆپێك» شرۆڤەكاران و شارەزایان هێما بۆ ئەوە دەكەن، كە عیراق دەبێتە دووەم دەوڵەت لەو رێكخراوە دەكشێتەوە، ئەمەیش بەهۆی هەوڵەكانی سعوودیە دێت بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت لە بەرژەوەندی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.

عیراق لە ئۆپێك دەكشێتەوە
هەرچەندە قەتەر وڵاتێكی بچووكەو كشانەوەیشی لە ئۆپێك سیمبۆلییە، بەڵام شارەزایان دووپاتی ئەوە دەكەنەوە، كە دوای ئەوەی دوێنێ قەتەر لە ئۆپێك كشایەوە، كشانەوە لەو رێكخراوە بەردەوامی دەبێت و دووەم وڵاتیش لە دوای قەتەر عیراقە.
مایكل كوهین سەرۆكی بەشی توێژینەوەی بازاڕی وزە لە بانكی باركلیز بەڕۆژنامەی سیكواك بۆكسی ئەوروپای راگەیاند، لەو بڕوایەدام دوای قەتەر، عیراق لە ئۆپێك دەكشێتەوە، چونكە ئەگەر سەیری شەش تا هەشت مانگی رابردووی مامەڵەی عیراق لەگەڵ ئۆپێك بكەین، ئەوەمان بە تەواوی بۆ روون دەبێتەوە.

90%ی داهاتی عیراق لەڕێی نەوتەوەیە
وتی:»هەرچەندە عیراق پابەندی رێككەوتنەكانی ئۆپێك بووە، بەڵام هیچ كات نەیتوانیوە بە ئامانجی خۆی بگات، كە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە، ئەمەیش وایكردووە بێ هیوا بێ و بەرژەوەندی لە ئەندامێتی و مانەوە لە ناو رێكخراوی ئۆپێك نەبێت.
عیراق دووەم هەناردەكاری نەوتە لە دنیاو یەكێكە لە ئەندامە چالاكەكانی رێكخراوی ئۆپێك كە خۆی لە 15 وڵاتی ئەندام پێكهاتووە، كوهین دەڵێ، زیاتر لە 90%ی داهاتی عیراق لەڕێی نەوتەوەیە، بۆیە ئەستەمە وڵاتەكە بوەستێ‌و وەك سەیركەر بمێنێتەوە، كە هەمیشە رێككەوتنەكانی ئۆپێك دەشكێنرێ و نرخی نەوتیش دادەبەزێتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

گەنجیی زانكۆ و پیربوونی

فەیسەل عەلی* بوونی زانكۆ لەهەر كۆمەڵگەیەكدا، بە مانای بوونی هێزی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort