سەرەکی » راپۆرت » ئاماده‌کردنی : ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا » ماکرۆنیش بەڵێنی باشكردنی رەوشی ژیانی خەڵكی دەدات

فەرەنسا خۆپیشاندان بەردەوامە

ماکرۆنیش بەڵێنی باشكردنی رەوشی ژیانی خەڵكی دەدات

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان لە زۆربەی شارەکانی فەرەنسا بەردەوامە و حکومەتیش سەرو هەزار کەس بە تۆمەتی ئاژاوەگێڕی دەستگیر دەکات و هەزاران پۆلیس و هێزی ئەمنیش لە شارەکان دا بڵاودەکاتەوە، ماکرۆنیش دەڵێت ، هەست بە تووريیی خەلكی دەکەم. بەڵێنیش دەدات کە رەوشی ژیانی خەڵكی باشتر بکات، بەڵام ئامادەنییە لە ئاژاوەگێڕەکان خۆشبێت. هەتاوەکو ئێستاش هیچ هیوایەک بۆ کپکردنەوەی ئەم تەوژمە بەهێزەی ناڕەزاییەکان نییە، کە ماوەیەکە لە لایەن بزووتنەوەی هێلەک زەردەکانەوە رێکدەخرێت.

دەستگیرکردنی هەزاران کەس
لە بەردەوامی ئەو خۆپیشاندان و توندوتیژیانەی کە ماوەی چوار هەفتەیە زۆربەی شارەکانی فەرەنسای گرتۆتەوە، ئیدوارد ڤلیپ سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا رایگەیاند: پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان زۆرترین کەسی ئاژاوە گێڕیان دەستگیرکردووە. میدیاکانی فەرەنساش رایانگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی فەرەنسا سەرو هەزار کەسیان دەستگیر کردووە.

برینداربوونی سەدان کەس
لە لایەکی ترەوە وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند: بەهۆی توندوتیژییەکانەوە، نزیکەی 126 کەس بریندار بوون و لەو ژمارەیەشدا 3 پۆلیس بریندار بوون. .هەتا دێتیش خۆپیشاندانەکان توندوتیژ تر دەبن.

سەدان هەزاران کەس بەشداربوون
ئاژانسەکان رایانگەیاند: سەرو 125 هەزار کەس لە تەواوی شارەکانی فەرەنسا بەشداری خۆپیشاندانیان کردووە، تەنها لە پاریسی پایتەخت نزیکەی 8 هەزار کەس بەشداربوون. لە شارە گەورەکانی وەکو « لیۆن و مەرسیلیا و لیل و بۆردۆ» خۆپیشاندانی گەورە دەکرێت.

هەزاران پۆلیس و هێزی ئەمنی بڵاوە پێدەکرێت
لە لایەکی ترەوە بۆ رووبەروبونەوەی ئەو تەوژمی ناڕەزایەتییە گەورەیە،حکومەتی فەرەنسا نزیکەی 90 هەزار پۆلیس و هێزی ئەمنی لە شارەکان دابەزاندووە، تەنها لە پاریسی پایتەخت نزیکەی 10 هەزار پۆلیس لە شەقامەکان و شوێنە گشتییەکان دابەزاند.

شوێنە حکومی و گشتییەکان داخران
رەوشی نا ئارامی و ناسەقامگیری وایکرد، کە بەشێک لە دەزگا و شوێنە گشتییەکان داخران، لەوانە مۆزەخانەی لۆڤەر، هەروەها شەش یاری خولی یانەکانی فەرەنساش دواخران. جگەلەوەش زۆربەی بازاڕە گەورەکانیش داخراون.

حکومەت داوای دیالۆگ دەکات
لە لایەکی ترەوە ئیدوارد ڤلیپ سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا داوایکرد کە بەردەوامی بە دیالۆگ و دانوستان بدرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

ماکرۆن بۆتە سەرۆکی دەوڵەمەندەکان
هۆکاری سەرەکی ئەم خۆپیشاندانەش دانانی باجی زۆرە لەسەر سووتەمەنیی و گرانیی و بێکاریی، کە ماوەیەکە فەرەنسای گرتۆتەوە. بزووتنەوەی « هێلەک زەردەکانیش» ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بە تاوانباری سەرەکی دادەنێن و بە سەرۆکی دەوڵەمەندەکانی وەسف دەکەن.

ماکرۆن هاتە دەنگ
ئێوارەی رۆژی دوو شەممە 10.12 لە وتەیەکی تەلەڤزیۆنیدا ماکرۆن رایگەیاند: من ئامادەم بەشێک لە بەرپرسیارێتی لە کێشکەکە بگرمە ئەستۆ. وتیشی: من لە تووڕەییی خەڵکی دەگەم، بەڵام پێویستە هەمووشمان ئەوە بزانین، کە فەرەنسا لە رەوشێکی نا ئاساییی کۆمەڵایەتی و ئابووریدا دەژی. وتیشی: من بۆیە کاتێک ساڵی 2017 خۆم بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری هەڵبژاردن، هەستم بەم کێشە گەوارنەی وڵاتەکەمان کردووە.

کۆمەڵێک سازشی کرد
هەروەها ماکۆرۆن کۆمەڵێک بەڵێن و سازشی کرد لەوانە : زیادکردنی 100 یۆرۆ بۆ لایەنی کەمی داهاتی مانگانەی کرێکاران، هەروەها لابردنی باجی زیادە لەسەر ئەو خانەنشینانەی کە مانگانە لە 2 هەزار یۆرۆ کەمتر وەردەگرن، هەروەها باج لەسەر کاتی زیادەی کرێکاران لادەبات. هەروەها بەڵێنیشی دا، کە رەوشی ژیانی خەڵكی باشتر بکات.

دژی ئاژاوەگێڕییە
ماکرۆن هەڕەشەشی لە ئاژاوەگێڕەکان کرد و رایگەیاند: توڕەبوون و بێزاری نابێت ببێتە هۆکار بۆ پەلاماردانی پۆلیس و دەزگا ئەمنیی و حکومییەکان. وتیشی: بە هیچ ێشوەیەک لەبەرامبەر ئاژاوەگێڕەکان لێبوردە نابین، چونکە کاتێک توندوتیژی ئاوەزی لە دەستبدات، هیچ شوێنێک بۆ ئازادی نامێنێتەوە.

ماکرۆن پەشیمان دەبێتەوە
لەلایەکی ترەوە رۆژنامەی « لو پاریسیان» لە راپۆرتێکیدا رایگەیاند: لە میانی کۆبوونەوەی ئیمانوێل ماکرۆن لەگەڵ سەرۆک شارەوانییەکانی فەرەنسا، دانی بەوەدا ناوە : ئەو باجەی بەسەر فەرەنسییەکانەوە دامانناوە، بڕە پارەیەکی زۆرە . لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە: ماکرۆن رایگەیاندووە: کە ئەو بڕە باجەی لەسەر داهاتی شەخسی کەم دەکەنەوەو هەوڵ دەدەن، باج لەسەر شمەکە سەرەکییەکان کەمتر بکەنەوە.

سەردانی مەیدانی
لە درێژەی راپۆرتەکەی لو پاریسیان هاتووە: پێدەچێت لەماوەی داهاتوودا ماکرۆن سەردانی شارۆچکە و گوندەکانی فەرەنسا بکات و لە نزیکەوە لەگەڵیان بکەوێتە دانوستان و بزانێت کێشەی خەڵكی چییە و هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانیان بدات. جێگەی ئاماژەیە هێلەک زەردەکان ماکرۆن بەوە تاوانبار دەکەن، کە ئاگای لە خەڵكی نییە و لە جیهانێکی تایبەت بە خۆیدا دەژی.

بۆ ئابووری فەرەنسا کارەساتە
لە بارەی ئەو زەرەرو زیانە گەورانەی کە بەهۆی ئەم خۆپیشاندان و نا ئارامییە گەورەیە روبەرووی فەرەنسا بۆتەوە، برۆنۆ لۆمیر وەزیری دارایی فەرەنسا رایگەیاند: خۆپیشاندانەکانی هێلەک زەردەکان، کارەساتی گەورەی ئابووری بوو بۆ فەرەنسا. کەناڵی فرانس 24 یش لە هەواڵێکدا رایگەیاند: بەهۆی ئەو رەوشە نا ئارامییەوە ، ژمارەی گەشتیارانی بیانی بۆ فەرەنسا زۆر کەمیکردووە. هەروەها گەشەی ئابوروی فەرەنساش بۆ ئەمساڵ تەنها 0.5% دەبێت.

هێلەک زەردەکان
جێگەی ئاماژەیە ماوەیەکە بزووتنەوەی هێلەک زەردەکان وەکو بزووتنەوەیەکی جەماوەری دروستبووە، هەتاوەکو ئێستاش هیچ هێڵێکی سیاسی روونی نییە و سەرکردایەتیی ناوندی نییە، ئەم بزووتنەوەیەش وەکو کاردانەوەیەکی جەماوەرییە، بەرامبەر بە سیاسەتەکانی حکومەت دروستبووەو زیاتریش لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیەوە ناوبانگی دەرکردووە.
بۆ یەکەمجار 17 مانگی پێشوو یەکەم خۆپیشاندانیان سازکرد کە تێیدا نزیکەی 282 هەزار خۆپیشاندان لە تەواوی فەرەنسا بەشداربوون، بەهۆی توندوتیژییەوە خۆپیشاندەرێک کۆچی دواییکرد و 409 کەسیش بریندار بوون و73 کەسیش لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران. دووەم خۆپیشاندانیش لە 24 مانگی پێشوو بوو کە تێیدا 166 هەزار کەس بەشداری خۆپیشاندانەکانین کرد و 84 کەسیش بریندار بوون و 307 کەسیش دەستگیر کران. لە سەرەتای ئەم مانگەشدا لە 1.12 بۆ سێهەمجار خۆپیشاندان بەردەوام بوو کە 136 هەزار کەس بەشداری خۆپیشاندانەکان بوون و 263 کەس بریندار بوون و 630 کەسیش دەستگیرکران . دوا خۆپیشاندانیش 9.12 بوو کە 125هەزار کەس بەشداربوون و 118 کەس بریندار بوون و 1723 کەسیش دەستگیرکران، کە لەمساڵدا گەورەترین هەڵمەتی دەستگیرکردنە لە فەرەنسا.
هەتاوەکو ئێستاش هیچ هیوایەک نییە بۆ کپکردنەوەی خۆپیشاندانەکان، چونکە لە دوایین دانوستانی نێوان حکومەت و هێلەک زەردەکان، نەگەیشتنە ئەنجامی کۆتایی، کێشەکانیش هیچ هیوایەکی باشكردنیان نییە.

سەرچاوە : ئاژانسەکان

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

چین یادی چل ساڵەی سیاسەتی ریفۆرم و کرانەوە دەکاتەوە

ئەمساڵ چل ساڵ بەسەر سیاسەتی «ریفۆرم و کرانەوە» تێدەپەڕێت کە ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort