سەرەکی » کەلتوور » دیوانی کەسان

دیوانی کەسان

لەدووتووێی 388لاپەڕەدا دیوانی کەسان لەنووسینی عومەر عەبدولکەریم چاپ و بڵاوکرایەوە. ئەم دیوانەی عومەر عەبدولکەریم پێکهاتووە لەچوار دیوانە شیعریی ئەم شاعیرە.
لەسەرەتای ئەم دیوانە شیعرییەدا د. زاهیر لەتیف کەریم دەربارەی شیعرەکانی عومەر عەبدولکەریم نووسیوێتی: گرێدانی شیعر بەئەزموون، ئەزموون بەشێوە گشتییەکەی بریتییە لە کارلێکی شاعیر بەڕووداوەکانی واقیعەوەو شاعیریش لەڕێگەی بەکارهێنانە زمانی و وێنەیی و ریتمی و میوزیکی و ناوەڕۆکییەکانییەوە دەچێتە نێو ئەو رووداوانەی کە دراوسێیەتی هەیە لەگەڵیدا. بەمەش ئەزموونەکان دەرئەنجامی راستییەکانی واقیعە بەنموونەی واقیعی سیاسی و فیکری و ئابووری…هتد.
کەسان بەوپێیەی لەدایکبووی زەمەنی ناڕەحەتی و ململانێ نەتەوایەتی و فکرییەکانە، یان ئێش و ئازارەکانی ژیان بەشێوە گشتی و کۆمەڵگەکەی بەشێوە تایبەتییەکەی ئەوا دەبینین ئەم دۆخانە خوڵقێنەری ئەزموونەکانێتی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

شەهید ئارام لە نێوانی دوو كتێب و وتارێكی رۆژنامەدا

محەمەد شێخ عەبدولكەریم سۆڵەیی به‌شی دووه‌م دووەم/ لەدوای راپەڕین و ...