سەرەکی » راپۆرت » هه‌واڵ و سیاسەت » ساڵی 2018 ژمارەی کۆچەران لە ئەوروپا کەمیکردووە

ساڵی 2018 ژمارەی کۆچەران لە ئەوروپا کەمیکردووە

بە پێی دوایین ئامار بێت، ساڵی 2018 ژمارەی کۆچەران بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، لەچاو پێنچ ساڵی رابردوودا، بە رێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە. لەناو ئەو وڵاتانەشدا ژمارەی کۆچەران لە ئیتالیا کەمیکردووە بەڵام لە ئیسپانیا و یۆنان زیادیکردووە.

150 هەزار کۆچەر
بە پێی راپۆرتێکی ئاژانسی پاراستنی سنووری ئەوروپا بێت کە بە « فرونتیکس» ناسراوەو بنکەکەی لە وارشۆی پایتەختی پۆڵۆنیایە، لە ساڵی 2018 دا، ژمارەی کۆچەران کە گەیشتوونەتە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، کۆی گشتی گەیشتۆتە 150 هەزار کەس. هەموو ئەمانەش بە شێوەیەکی نایاسایی هاتوونەتە ناو ئەوروپاوە.

لە چاو ساڵی 2015 زۆر کەمیکردووە
لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە، رێژەی کۆچەران بۆ یەکێتی ئەوروپا لە چاو ساڵانی پێشوودا زۆر کەمیکردووە، بە تایبەتی لە چاو ساڵی 2015 دا، کە زۆرترین ژمارەی کۆچەری تێدا تۆمارکراوەو گەیشتە نزیکەی سەرو یەک ملیۆن کۆچەر، ئەو ساڵە بە ساڵی تەوژمی بەرفراوانی کۆچەران بۆ ئەوروپا دادەنرێت.

ئیتالیا
ئیتالیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە هەمیشە زۆرترین ژمارەی کۆچەران رووی تێدەکات و زۆرجاریش بە وێستگەی یەکەمی کۆچەران دادەنرێت. بە پێی راپۆرتەکە بێت، ساڵی 2018 ژمارەی کۆچەران بۆ ئیتالیا کەمیکردووەو تەنها 23 هەزار کۆچەر روویان تێکردووە، ئەمەش بەرێژەی 80% کەمیکردووە. لەمبارەیەوە ژمارەی کۆچەرە تونسیی و ئەریتیرییەکان زۆر کەمیکردووە، هەمیشە تونسیی و ئەریتیرییەکان، رێژەیەکی زۆریان بەشێوەی نایاسایی دەچوونە ئیتالیا. جێگەی ئاماژەیە ساڵی پار حکومەتی ئیتالیا کە کۆمەڵێک هێزی سیاسی راستڕەو دەیبەن بەرێوە، بڕیاریدا کە هەوڵەکان بۆ رزگارکردنی کەشتی کۆچەران لە دەریادا کەم بکاتەوە، ئەمەش رۆڵی هەبووە لە کەمکردنەوەی ژمارەی کۆچەران.

ئیسپانیا
دووەم وڵاتی گرنگی تر کە ئەویش زۆرجار بە وێستگەیەکی گرنگی کۆچەران دادەنرێت ئیسپانیایە، بە پێچەوانەی ئیتالیاوە، لێرە ژمارەی کۆچەران زیادیکردووە، بە پێی راپۆرتەکە بێت، ژمارەی کۆچەران لە ساڵی 2018 دا گەیشتۆتە نزیکەی 57 هەزار کۆچەر.

یۆنان و قوبرس
دوو وڵاتی گرنگی تر یۆنان و قوبرسە، ئەم دوو وڵاتەش کە دەکەونە رۆژهەڵاتی ئەوروپاوە، بەتایبەتی یۆنان، هەمیشە وێستگەیەکی گرنگ بووە بۆ کۆچەران بەتایبەتی کۆچەرانی « عیراقیی و ئێرانی و سوریی و ئەفغانستانی» ، بە پێی راپۆرتەکە بێت، ژمارەی کۆچەران لەم دوو وڵاتەشدا زیادیکردووە و گەیشتۆتە نزیکەی 56 هەزار کۆچەر.

ئەڵمانیا
هەرچەندە بە پێی ئامارە حکومییەکانی ئەڵمانیا بێت، ژمارەی کۆچەران لە ساڵی پاردا کەمیکردۆتەوە، بەڵام هێشتا ئەڵمانیا لەچاو دەوڵەتانی تری ئەوروپا زۆرترین ژمارەی کۆچەری وەرگرتووە، بە پێی ئامارەکانی کۆمسیۆنی کاروباری کۆچەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بێت، ساڵی 2017 ئەڵمانیا نزیکەی یەک ملیۆن کۆچەری وەرگرتووە، زۆربەشیان هاوڵاتی» عیراق و سوریا و ئێران و ئەفغانستان و نەیجیریا» بوون.

سەرچاوە: -دۆیتچە ڤێللەی ئەڵمانیا

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

دیسانەوە بەشیر واز لە دەسەڵات ناهێنێت

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی سودان بەردەوامە و رۆژ لە دوای رۆژیش ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort