سەرەکی » دۆسێ » وەزیری دەرەوەی عیراق هەرای ناوەتەوە

لەسەر پرسی فەلەستینە

وەزیری دەرەوەی عیراق هەرای ناوەتەوە

لێدوانەكانی محەمەد عەلی حەكیم، وەزیری دەرەوەی عیراق لەبارەی چارەسەركردنی كێشەی فەلەستین كە «بڕوای تەواوەتی عیراقی خستبووەڕوو سەبارەت بە چارەسەركردنی پرسەكە لەسەر بنەمای دامەزراندنی دوو دەوڵەت»، هەڵایەكی گەورەی لە نێوەندی سیاسی و پەرلەمانی عیراقدا دروستكرد، بەجۆرێك كە هەندێك داوای لێپێچینەوە و دوورخستنەوەیان كردبوو لە پۆستەكەی.
محەمەد عەلی حەكیم كە پێشتر باڵێوزی هەمیشەیی عیراق بوو لە نەتەوە یەكگرتووەكان، لەم ماوەیەی دواییدا لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاندبوو، ئەو بڕوای بە دامەزراندنی دوو دەوڵەت هەیە وەك چارەسەرێك بۆ كێشەی فەلەستینی، ئاماژەی بە رۆڵی سەرەكی بەغداش كردبوو لە هەڵكردنی ئاڵای فەلەستین لە نەتەوە یەكگرتووەكان.
وەك كۆمێنتێك لەسەر ئەو لێدوانە، كوتلەی «ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا» لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە لەلایەن نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراقەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، داوای كردبوو رێوشوێنی توند لە دژی وەزیری دەرەوە بگیرێتەبەر.
خەڵەف عەبدولسەمەد، سەرۆكی كوتلەی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە بەیاننامەیەكدا لەو بارەیەوە رایگەیاندبوو»هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی عیراق بەرانبەر بە كێشەی فەلەستین كە لەلایەن عیراقەوە بۆ دەیان ساڵ دەچێت بە كێشەی سەرەكی عەرەب دادەنرێت، مایەی سەرسوڕمانە»، رەتیشیكردبۆوە لێدوانەكانی وەزیری دەرەو سەبارەت بە چارەسەری دوو دەوڵەت « گوزارش لە راوبۆچوونی گەلی عیراق و هێزە سیاسییەكانی بكات».
عەبدولسەمەد، داوای لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران كردبوو، لێكۆڵینەوەیەكی بەپەلە بۆ زانینی وردەكاریی ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوە بكاتەوە.
بە گوتەی سەرۆكی كوتەلەی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق» گەر لێدوانەكە گوزارشت لە راوبۆچوونی تایبەتی خۆی دەكات، پێویستە سەرۆك وەزیران، وەزیری دەرەوەی لە پۆستەكەی دووربخاتەوە، گەر گوزارشتیش بێت لە هەڵوێستی حكومەتی عیراق، ئەوا پێویستە كوتلە سیاسییەكان كۆبوونەوەیەكی بەپەلە سازبكەن، بۆ وەرگرتنی هەڵوێستێكی یەكگرتوو بەرانبەر بەو ئاراستە مەترسیدارە».
هەر لەو چوارچێوەیەدا، حەسەن شاكر پەرلەمانتاری هاوپەیمانی بنیتنان كە هاوپەیمانییەكانی فەتح بەسەرۆكایەتی هادی عامری و ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و بەشێك لە «میحوەری نیشتمانی» لەخۆدەگرێت، هەڕەشەی لێپێچینەوەی كردبوو لە وەزیری دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەران بەهۆی لێدوانەكانی، جەختیشی لەسەر هەڵوێستی خراپی ئەنجومەنی نوێنەران كردبۆوە بەرانبەر بە وەزیری دەرەوە.
بە گوتەی شاكر»مافی وەزیری دەرەوە نییە، لێدوانی لەو جۆرە بدات، چونكە ئەو لێدوانە گوزارشت لە راوبۆچوونی رەسمی عیراق ناكات و تەنیا راوبۆچوونی خودی وەزیرە».
سەبارەت بە مافی وەزیری دەرەوەش بۆ خستنەڕووی راوبۆچوونی تایبەتی خۆی، پەرلەمانتارەكەی هاوپەیمانی بنیاتنان رایگەیاندبوو»ئەو لێدوانە تەنانەت گەر گوزارشت لە راوبۆچوونی تایبەتی وەزیریش بكات، ناكرێت لەڕێی میدیاكانەوە بیخاتەڕوو»، بەپێویستیشی زانیبوو لە دانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەماندا لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت.
هەر بەو هۆیەوە، هەندێك لە سەرچاوە سیاسییەكان باسیان لەو جموجۆڵانەكردبوو كە لەلایەن «هاوپەیمانی بنیاتنان»ەوە خراونەتەگەڕ بۆ كۆكردنەوەی ئیمزا لەپێناو بانگهێشتكردنی حەكیم بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و لێپێچینەوەكردن لەگەڵیدا سەبارەت بە لێدوانەكانی تایبەت بە چارەسەری دوو دەوڵەت.
هەر لەو بارەیەوە، وەزارەتی دەرەوەی عیراق، لە پێگەی تایبەتی خۆی، بەیاننامەیەكی بڵاوكردبۆوە و تێیدا جەختی لەسەر «هەڵوێستی مێژوویی و مەبەدەئی عیراق كردبۆوە بەرانبەر بە كێشەی فەلەستین و پشتیوانی لە گەلی فەلەستین لەپێناو رزگاركردنی خاك و مرۆڤ و دامەزراندنی دەوڵەتێكی سەربەخۆ كە پایتەختەكەی قودس بێت».
لە بەیاننامەكەدا هاتبوو»عیراق پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەكانی ئاشتی عەرەبی و نێودەوڵەتی دەكات، لەوانەش دەستپێشخەری ئاستی عەرەبی كە پێشتر لە لوتكەی عەرەبی بەیروت لە 2002 پێشنیازكرا، و بووە بڕەگەیەكی هەمیشەیی لە كارنامەی لوتكە عەرەبییەكانی دواتر».
پێشتر محەمەد عەلی حەكیم لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە بارەگای وەزارەتی دەرەوە لە بەغدا رایگەیاندبوو، عیراق بڕوای بە پێویستی چارەسەكردنی كێشەی فەلەستین هەیە لەسەر بنەمای دوو دەوەوڵەت، بەغدا رۆڵی سەرەكی بینی لە هەڵكردنی ئاڵای فەلەستین لە نەتەوە یەكگرتووەكان.
ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی عیراق، لەلایەن هەندێك لە كوتلە سیاسیەكانەوە وەها لێكدانەوەی بۆكرا كە بە واتای دانپێدانانی وەزیری دەرەوەی عیراقە بە دەوڵەتی ئیسرائیل، ئەمەش بە بۆچوونی ئەوانە، هەڵوێستێكی تەواو جیاوازە لەو هەڵوێستەی كە بۆ دەیان ساڵ دەچێت عیراق پشتی پێبەستووە بەرانبەر بە كێشەی فەلەستینی.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئەمریكا بۆ سعودیە: هەموو بكوژانی خاشقچی لێپێچینەوەیان لەگەڵ بكرێت

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە سەردانەكەی بۆ ریاز، داوا ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort