سەرەکی » دۆسێ » پاشماوەی كابینە وەزارییەكەی عیراق لە نێوان چاكسازیی و بنیاتناندا

ململانێكان بەردەوامن

پاشماوەی كابینە وەزارییەكەی عیراق لە نێوان چاكسازیی و بنیاتناندا

عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق كە لە 2ی تشرینی یەكەمی 2018وە بۆ پێكهێنانی حكومەت راسپێردرا، تائێستاش سێ‌ وەزارەتی سەرەكی حكومەتەكەی بە بەتاڵی ماونەتەوە و بۆ چەند جارێكیش كاندیدەكانیان لەلایەن چاكسازیی و ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەند نەكراون و رەتكراونەتەوە.
ئەوەی زیاتر لەم نێوەندەدا جێگەی مشتومڕ و ململانێی نێوان دوو كوتلە سەرەكییەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە لەڕووی یەكلایی كردنەوەی پاشماوەی كابینە وەزارییەكەی عەبدولمەهدی، كاندیدی وەزارەتی ناوخۆیە كە لەلایەن بنیاتنانەوە جەخت لەسەر كەسێتی فالح فەیاز، راوێژكاریی ئاسایشی نیشتمانی دەكرێتەوە بۆ پۆستەكە، بەڵام لەبەرانبەردا كوتلەی چاكسازیی و بە تایبەتیش سائیرون و نەسر، ئەو ناوە رەتدەكەنەوە و دەڵێن بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەن فەیاز لەو پۆستەدا دەستبەكار ببێت، ئەمە بۆتە مایەی گرێكوێرە و پێویستی بە ئۆدیبێكی زیرەكە بۆ كردنەوەی.

فالح فەیاز رێگرە
ماوەیەكی زۆر تێپەڕیوە بەسەر بەخشینی متمانە بە حكومەتی عیراق كە لەلایەن عادل عەبدولمەهدییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، و دەنگیش لەسەر زیاتر لە نیوەی كابینە وەزارییەكە دراوە، جگە لە سێ‌ وەزارەت كە تاوەكو ئێستا یەكلایی نەكراونەتەوە، لەو نێوەندەشدا ئاستەنگە گەورەكە لەسەر هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگرییە كە جێگەی ناكۆكی نێوان هەردوو هاوپەیمانی بنیاتنان و چاكسازیین.
هاوپەیمانی بنیاتنان لەلایەن هادی عامری سەرۆكی كوتلەی فەتح و نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساوە سەرۆكایەتی دەكرێت، فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و سەرۆكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیان بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ كاندید كردووە، ئەمەش لەلایەن هاوپەیمانی چاكسازییەوە رەتدەكرێتەوە كە كوتلەی سائیرونی موقتەدا سەدر، و كوتلەی حیكمەی عەممار حەكیم، و كوتلەی نەسری حەیدەر عەبادی، سەرپەرشتی دەكەن.
چاكسازی پێداگرە لەسەر ئەوەی كە كاندیدێكی سەربەخۆ و بەدوور لە كوتلە و حزبە سیاسییەكان پۆستی وەزارەتی بەرگری وەربگرێت، لەبەرانبەردا بنیاتنان جەخت لەسەر دانانی فەیاز دەكاتەوە، ئەمەش بۆتە مایەی دواخستنی دوایین زنجیرەی پێكهێنانی حكومەت.
لەلایەكی ترەوە هەندێك لە زانیارییە رۆژنامەوانییەكان لە زاری سەرچاوە سیاسییەكانەوە باس لەوە دەكەن، بنیاتنان لەگەڵ پێداگری لەسەر ناوی فالح فەیاز بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆ، ناوەكانی قاسم ئەعرەحی وەزیری ناوخۆی پێشوو، و ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی دەستەی حەشدی شەعبیشی وەك جێگرەوەیەك بۆ فەیاز داناوە، ئەمەش لەلایەن هەندێك لە پەرلەمانتارانی هاوپەیمانییەكەوە رەتدكراوەتەوە و هەندێكی تریش پێیانوابووە كە ئەعەرەجی و ئەسەدی جیاوازییان نییە لەگەڵ فەیاز و دەكرێت لەبری فەیاز یەكێك لەو دوو ناوە بۆ پۆستەكە دەستنیشان بكرێت.

سوربوونی هاوپەیمانی بنیاتنان
عامر فایز، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی بنیاتنان، لەو بارەیەوە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو»تائەم ساتەش (كاتی ئامادەكردنی ئەم نوسینە)، هیچ كاندیدێكی ترییان نییە بۆ وەزارەتی ناوخۆ جگە لە فەیاز، قاسم ئەعرەجی و ئەحمەد ئەسەدیش پەرلەمانتارن و پەرلەمانتاریش ناكرێتە وەزیر».
ئەمەش لەكااێكدایە كە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە خولەكانی پێشوویدا، دەنگیداوە بۆ بەوەزیركردنی هەندێك ئەندامەكانی، لەوانەش قاسم ئەعرەحی كە پەرلەمانتاری هاوپەیمانی نیشتمانی بوو لە خولی پێشوودا، و ئەنجومەنی نوێنەران لە 30ی كانوونی دووەمی 2017 دەنگی بۆدا تا ببێتە وەزیری ناوخۆ.
بەڵام بە گوتەی فایز»فالح فەیاز یەكێكە لە سەركردەكانی هاوپەیمانی بنیاتنان، بەڵام حزبی نییە، و سەر بە كوتلەكانی بەدر و عەسائیب نییە و لە هیچ كوتلەیەكیش نییە، بەڵكو بە لیستێك هاتووە كە ژمارەیەك پەرلەمانتاری لەگەڵدایە و هاوپەیمانی لەگەڵ بنیاتناندا بەستووە، ئەو پێشتر لەسەر رەوتی ئیسڵاحی ئیبراهیم جەعفەری حیساب دەكرا، بەڵام لەو رەوتەشدا نەماوە و جیابۆتەوە».
فایز دەڵێت»رێكەوتن كرابوو كە ناوی فەیاز وەك كاندید پێشنیار بكرێت و كارەكە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران لێبگەڕێن، گەر ئەنجومەنی نوێنەران فەیازی پەسەند نەكرد، هەر لەنێو هاوپەیمانی بنیتناندا بەشوێن كەسێكی تردا بگەڕێن بۆ پۆستەكە».

«ناوەكانی تر نەخراونەتەڕوو»
بەهادین نوری، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لای خۆیەوە رایگەیاندبوو»ناوەكانی ئەحمەد ئەسەدی و قاسم ئەعرەجی، هەرگیز نەخراونەتە بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ و تاكە كاندید بۆ ئەو پۆستە فالح فەیازە».
بەگوتەی نوری»رێكەوتنە سیاسییەكانی نێوان كوتلەكان ئەنجامیان نەبوو، تائێستا نەگەیشتوونەتە چارەسەر، گەر رەوشەكە بەمشێوەیە بمێنێتەوە، لە دانیشتنەكانی پەرلەماندا پەنادەبەن بۆ دەنگدان لەسەر فەیاز».
ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت»فەیاز لەنێوان پێنج ناوی تردا، كاندیدی عادل عەبدولمەهدییە و پێویستە كوتلە سیاسییەكان رێز لە هەڵبژاردەكەی عەبدولمەهدی بگرن، چونكە ئەوان ئازادییان كردووە لە هەڵبژاردنی كابینەكەی»، تەئكیدی لەسەر خستنەوەڕووی فەیازیش كربوو بۆ دەنگدان لە پەرلەماندا تا ببێتە وەزیری ناوخۆ.

هەڵوێستی سائیرون
لەگەڵ پێداگری فەتح و دەوڵەتی یاسا، سائیرون بە هەموو شێوەیەك رەتیدەكاتەوە كەسێتی فالح فەیاز بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ قبوڵ بكات، ئەمەش لەسەر زاری چەند سەركردە و پەرلەمانتارێكی كوتلەكە تەئكیدی لەسەر كراوەتەوە.
جەمال فاخر، پەرلەمانتاری سائیرون لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەو بارەیەوە رایگەیاندبوو»هاوپەیمانی سائیرون لە سەرەتاوە داوای كردووە، وەزارەتە ئەمنییەكان بدرێنە دەست كەسانی سەربەخۆ و بەدووربن لە حزبایەتی و كەسانی لێوەشاوە و كارامە لەو پۆستانەدا دابنرێن»، رەتیشكردبۆوە ئەوان كێشەیان لەگەڵ ناوەكاندا هەبێت.
بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارەی سائیرون»ئەو ناوانەی خراونەتەڕوو، تائێستا دەنگییان لەسەر نەدراوە، بەڵام ئەوان پێداگرن لەسەر ئەوەی كە دەبێت وەزارەتە ئەمنییەكان لەلایەن كەسانی سەربەخۆ و بەدوور لە حزبایەتی بەڕێوەببرێن».
هەر لەو چوارچێوەیەدا، بەدر زیادی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون ، بەدووری زانیبوو فالح فەیاز كاندیدی وەزارەتی ناوخۆ لە دانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەماندا تێبپەڕێنرێت، تەئكیدیشی لەسەر هەڵوێستی «جێگیر و نەگۆڕی» هاوپەیمانییەكەی كردبۆوە سەبارەت بە كاندیدكردنی فەیاز.
زیادی كە یەكێكە لە سەركردەكانی سائیرون رایگەیاندبوو»هاوپەیمانی سائیرون لە سەرەتاوە هەڵوێستی خۆی راگەیاندووە سەبارەت بە رەتكردنەوەی كاندیدكردنی فەیاز بۆ وەزارەتی ناوخۆ، بەو پێیەی سەرپێچیكردنی ئەو مەرجانەیە كە تەوافوقی لەسەركراوە بۆ بەوەزیركردن»، ئاماژەی بە تەوافوقی حكومەتی ئێستاش كردبوو كە لە مەرجەكانی پێكهێنانی، دانانی وەزیرە سەربەخۆ و تەكنۆكراتەكانە بۆ وەزارەتە ئەمنییەكان.
بە گوتەی زیادی»فەیاز سەرۆكی كوتلەیەكی سیاسی حزبییە، ئەمەش هۆكاری سەرەكی رێگرییەكانە لەبەردەم وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی ناوخۆ، لەو بارەیەشەوە هەڵوێستمان نەگۆڕە و لەوبڕوایەداین لە دانیشتنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا رێگنەدرێت بە تێپەڕاندنی فەیاز، چونكە ئێمە راوبۆچوونی خۆمان لەسەر دەنگدان بەو كەسێتییە راگەیاندووە».
بەدر زیادی، داوای لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران كردبوو»ناوی كاندیدە سەربەخۆكان بۆ پاشماوەی وەزارەتەكان پێشكەش بكات، بەتایبەت بۆ وەزارەتە ئەمنییەكان كە بەشێوەیەكی گشتی كار بۆ خزمەتكرد بە عیراق دەكەن كە پێویستە بەدووربن لە حزبایەتی و بەرژەوەندی بەرتەسك».
لە 24ی كانوونی یەكەمی 2018، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگیدا لەسەر كاندیدەكانی وەزارەتەكانی كۆچ و كۆچبەران و پەروەردە، ناوی فەیسەڵ جربا كاندیدی وەزارەتی بەرگریش پەسەند نەكرا و رەتكرایەوە، كاندیدەكانی وەزارەتی ناوخۆ و دادیش نەخرانەڕوو، ئەمەش لەبەر تەواونەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران، بەو هۆیەی پەرلەمانتارانی كوتلەی چاكسازیی و ئاوەدانكردنەوە دانیشتنەكەیان جێهێشت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

بڕیارە نوێکەی بۆتەفلیقە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکانی جەزائیر دەهێنێت

خۆپیشاندان لە جەزائیر دوای ئەوە دەستیپێکرد کە عەبدولعەزیز بۆتەفلیقەی سەرۆکی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort