سەرەکی » وتار » بیست حەوت ساڵەی كوردستانی نوێ و چەند وشەیەك

بیست حەوت ساڵەی كوردستانی نوێ و چەند وشەیەك

کۆیە، دێدەوانی یەعقوب

رەنگە لەوەدا هەڵە نەبم ئەگەر بڵێم بەندە تاكە هاوكارو پەیامنێرو نووسەرو خوێنەری دەرەوەی رۆژنامەی كوردستانی نوێ بم كە لەسەرەتای دەرچوواندنی رۆژنامەكە یان وردتر بڵێم لە ژمارەی سفری رۆژنامەكەوە تا ئێستا لێی دانەبڕاوم، جا چ ئەوكاتانەی كە پاداشت و مافی ماندوبوونمان بۆ خەرجدەكراو چ لەساڵی 2014 وە كە نەك هیچ پاداشتی پارەمان بۆ خەرجنەكراوە(بەڵكو بە قسەیەكیش، بە تەلەفۆنێكیش، لەپارچە کاغەزیكی دەستخۆشی نامەش كەس پێزانینی بۆمان دەرنەبڕیوە)، بەڵام خۆشەویستی كوردستانی نوێ‌و رابردووم لەگەڵ رۆژنامەكەو لەهەمووشی زیاتر خۆشەویستی مامی گەورە بۆ رۆژنامەكە وایكردووە هەرخۆم لای خۆمەوە خۆم بەخەمخۆری رۆژنامەكە بزانم چی هەواڵی گونجاو هەیە بۆی بنێرم‌و جاربەجاریش وتارو نووسینم لەو رۆژنامەیەدا بڵاوبكەمەوە.
ئەوەی لەیادی دەرچوواندانی رۆژنامەی كوردستانی نوێ دەمەوێ بینووسم ناچێتە خانەی گلەییەوە، چونكە من ساڵانە لەو یادەدا بابەتم هەر نووسیوەو ئەوەی دەشمەوێ بۆ یادی ئەمساڵ بینووسم، زیاتر باسكردنی خەم‌و خوێنەری مامی گەورەی رەحمەتییە بۆ كوردستانی نوێ.
رەنگە ئەگەر نموونەی خەم‌و خۆشەویستی مامی گەورە بۆ كوردستانی نوێ بێنینەوە نموونەكان زۆر زۆربن، چونكە مام دەیوت لەكارەكانی كوردستانی نوێ دا ئەزی تێدا شەرمەزارنیمە.
چەپگە گوڵ‌و پەیامەكانی مام بۆ كوردستانی نوێ هەمیشە ئەو راستییەیان دووپاتدەكردەوە كە مام سەرباری هەموو ئەركەكانی، چەندە پەرۆشی رۆژنامەكەیە.
جارێك لەكۆبوونەیەكدا لەگەڵ راگەیاندنكارەكانی یەكێتی و بەشێك لەكادیرەكان، مام جەلال وتی كێ ئەمڕۆ هەموو نووسینەكانی رۆژنامەی كوردستانی نوێی خوێندۆتەوە؟ بێگومان هەموو ئەوانەی لەو كۆبوونەوەیە بوون یان زۆربەیان كوردستانی نوێی ئەو رۆژەیان خوێندبۆوە، بەڵام كەسیان نەیانوت من هەموویم خوێندۆتەوە، چونكە دەمانزانی كە مام هێندە بەوردی كوردستانی نوێ دەخوێنێتەوە كە كەس وەك ئەو نییە، جادڵنیابووین مام شتێكی لەدڵ گرتبوو لەو رۆژەی كوردستانی نوێ و پرسیاری لەسەری هەبوو، بۆیە كەس دەنگی نەكرد چونكە دەیانزانی گەر مام بپرسێ وەڵامیان لەلا نییە؟.
جگە لەوانەش مام هەموو سەركردەو كادیرانی یەكێتی هان دەدا كە ئەگەر شتێكیان هەیە جاگەر رەخنەش بێ لەیەكێتی، با لە كوردستانی نوێ-دا بڵاوی بكەنەوە.
بۆیە بەڕاستی ناكرێ كە یادی دەرچوواندنی كوردستانی نوێ دەكەینەوە لەگەڵیشدا یادی مام نەكەینەوە، ئاخر مام كۆڵەکەی سەرەكی راگرتنی كوردستانی نوێ بووە. دڵنیاشم كە مام بمابایە هەرگیز رێگای ئەوەی نەدەدا كوردستانی نوێ هێندە بێ پارەو پول و بودجەبێ كە كەسانی وەك ئێمەمانانی هاوكاروان‌و دانەبڕاوی كوردستانی نوێ لەپاداشتی مادی‌و مەعنەوی كوردستانی نوێ فەرامۆش بكرێین.
بەڵام ئەوەی زۆر گرنگە لە باسی ئەو یادەدا ئەوەیە كوردسانی نوێ لەهەموو قۆناغە سەختەكان‌و روداوەكان‌و گۆڕانكارییەكان توانی بەپێوە بووەستێ‌و وەك سەدان بڵاوكراوەی تر لەدەرچوون نەكەوت‌و نەچووە ناو خانەی ئەرشیفی رابردووی رۆژنامەی كوردی‌و خۆی گونجاند لەگەڵ پێشهات‌و رووداوو قەیران‌و گرفتەكاندا، دیارە ئەوەش هیممەتی هەمووانی ویستوە كە لەو رۆژنامەیەدا كاردەكەن‌و هاوكارن‌و خۆنەویستن‌و ئامانجیان ئەوەیە كوردستانی نوێی ئازیز رۆژانە بەبابەتگەلێ خزمەتی چاوهەڵێنی‌و چاوی خوێنەرەكانی رۆشن بكاتەوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

پێداگریی یەكێتی و بەرژەوەندیی هاونیشتمانیان

كاروان عەلی شامار (١) هیچ كات هەنگاوەكانی یەكێتی بارتەقای ئێستای ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort