سەرەکی » ئاراستە » ژنە شاعیرێكی دەستڕەنگین چێشتخانەی خانمانی ڕۆژهەڵات دەكاتەوە

ژنە شاعیرێكی دەستڕەنگین چێشتخانەی خانمانی ڕۆژهەڵات دەكاتەوە

ژنۆرناڵ: چیا جەزا

ژنە شاعیرێك چێشتخانەیەكی تایبەت بە خواردنەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بەناوی (خانمانی ڕۆژهەڵات) دەكاتەوە، بەمەبەستی ئەوەی ئەو بیرۆكەیە نەهێڵێت، كە دەوترێت «خواردنی ڕۆژهەڵاتی كوردستان خۆش نییە».
نەسرین حسێن ناسراو بە «نەسرین تەنیا» خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و لەشاری سەقز لەدایكبووە و ماوەی شەش ساڵە لەشاری سلێمانی دەژی.
نەسرین بە (ژنۆرناڵ) ی ڕاگەیاند، «زۆر لەو كەسانەی بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران سەفەریان دەكرد، و خواردنەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانیان دەخوارد، پاش گەڕانەوەیان باسی خۆشی خواردنەكانیان دەكرد، بۆیە منیش بڕیارمدا چێشتخانەیەك بە ناوی خانمانی ڕۆژهەڵات بكەمەوە، خواردنە ڕۆژهەڵاتیەكانی تێدا پێشكەش بكەم، هەروەها ئەو خواردنانەی كە بەڕاستی تەندروست و تامو چێژی تایبەتیان هەیە بە خەڵك بناسێنم، ئەو بیرۆكەیەش نەهێڵم كە دەڵێن خواردنی ڕۆژهەڵات خۆش نیە».
نەسرین ئەوەشی ڕوونكردەوە، لە ژێر دەست و باوەشی دایكێكی شێرە ژن و دڵسۆز و باوكێكی بە توانادا پەروەردە كراوە، بۆیە تەنها پشتی بە دایك و باوكی بەستووە، و یارمەتی مادیشی لە كەس قبوڵ نەكردوە، و بۆ كەموكوڕییەكانی یان پارەی لە بانك ڕاكێشاوە یان لە كەسی نزیك و جیگای متمانە قەرزی كردوە.
زۆربەی خواردنەكانی چێشتخانەكەی نەسرین خۆی لێیدەنێت، و خوشكێكیشی لە چێشتخانەكەیدا یارمەتی دەدات.
خواردنی چێشتخانەكەی نەسرین هەمووی ڕۆژهەڵاتیە، و بریتین لە (خۆرشتی سەوزی، خۆرشتی قیمە بە دوو جۆر گۆشت و قیمە، یاپراخ، كفتە، شفتە، زرشك پڵاو، مەعكەرۆنی، پاقلە پڵاو، ماهیچە، قۆزی، سوپی جۆ، سوپی شیر، تكەی مریشك و كەباب، چەندها جۆری زەڵاتە).
بەهۆی ئەوەی خواردنەكانی چێشتخانەكە بەدەستی خانمی ڕۆژهەڵاتی لێ دەنرێن، و خواردنەكان هەمووی ڕۆژهەڵاتییە چێشتخانەكەیان ناو ناوە چێشتخانەی خانمانی ڕۆژهەڵات.
ناوبراو ئەوەی خستەڕوو، هیوادارە باش پێشوازی لە چێشتخانە و خواردنەكانی بكرێت، بۆ ئەوەی ئەویش بتوانێت چێشتخانەیەكی گەورەتر بكاتەوە، و یارمەتیدەری كۆمەڵێ ژنی دەست ڕەنگینی بێكار بێت.
ناوبراو وتیشی:»نرخی خواردنەكانی چێشتخانەكەم لەسەر بنەمای باری ئابوری خەڵك داناوە، بۆئەوەی هەموو كەس بتوانێ خواردنەكان تاقیبكاتەوەو لە تاموو چێژی خواردنەكان بێبەش نەبێت، چونكە لە ئیستادا قەیرانی دارایی هەیە، و گیرفانەكان بەتاڵن».
نەسرین تەنیا دەشڵێت :» هەر مرۆڤێك تواناو دەست ڕەنگینییەكی هەیە، كە دەبێت بەبێ ترس و دوو دڵی و دوور لە عەیبەو قسەو قسەڵۆكی كۆمەڵگاو دابوو نەریت و پەروەردەی نەشیاوی پیاو سالاری بەهرەكەی خۆی پەرە پێ بدات، و هەنگاو هەنگاو بەرەو سەركەوتن و لوتكە بڕوات، و خۆی و بەهرەكەی لە پێشدا بەكۆمەڵگاكەی دوایش بە جیهان بناسێنێت .
هەروەها ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئازایەتی ژنانی كورد لە كۆنەوە بە ناوبانگ بوە، و وتیشی :»دەبێت ئێمە كلتوری خۆمان و زەحمەتی ژنانی كورد كە لە كاتی جەهالەتدا شێرانە لە بەرامبەری زوڵم و داب و نەریتەكاندا بە سەربەرزی وەستان لەبەرچاوبگرین، و ڕێچكەكەیان بەرنەدەین، بۆ ئەوەی ناوی زەعیفە لە سەر زمانەكان بسڕینەوە».
ژنە دەستڕەنگینەكە وتیشی:» هیوادارم ئەو ژنانەی كە لە هەر شوێنێكدا خاوەنكارن، و دەسەڵاتیان هەیە، لە خۆبایینەبن، و كەس بە ژێر دەستەی خۆیان سەیر نەكەن، و مرۆڤانە لە گەڵ مرۆڤدا هەڵسوكەوت بكەن .
ناوبراو جگە لەوەی چێشتخانەیەكی بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی كردۆتەوە، ماوەی 23 ساڵە شیعر دەنوسێت، هەروەها نامیلكەیەكی بە ناوی ( ڕووان بە لا پا ڵی غوربەتەوە ) چاپ و بڵاوكرۆتەوە، هاوكات لە ئیستایشدا سەرقاڵی بەرهەمێكی تری شیعریە.
لەگەڵ ئەم كارانەشدا نەسرین ماوەی 34 ساڵە ئارایشتگای هەیە، كە لەئێستادا ئارایشگاكەی لە سلێمانی بەناوی ژینكۆوەیە، و كاری درومان و چنین و بەرگدرویش بەپێی كات دەكات و كاری ڕێكخراوەییش دەكات، و جێگری سەرۆكی ڕێكخراوی هایمایە.
تەنیا پەیامی بۆ ژنان هەبوو، و وتی:»من وەك ژنێكی زوڵم لێ كراوی ئەم وڵاتە تكام ئەوەیە، با هەموو ئێمەی ژنان پشت بە پشت و دەست لە ناو دەستی یەك، بێ غیرە و پۆز لێدان و خۆ بە زلزانین هاوكار و خەم خۆری یەك بین و هەر كاممان لەلای خۆمانەوە یارمەتیدەری ئەوی تر بین، و وەرن با ڕێ پیشاندەری یەك بین نەك ماڵ وێرانكەری ژیانی هاوڕەگەزەكانمان بین.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

كێشەی كەركوك بەرەو كوێ؟

شێخ محەمەد شاكەلی* پێش ئەوەی بچمە ناو وردەكاری ئەم باسە ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort