سەرەکی » کەلتوور » ئاتیلای ״سه‌ردار عه‌بدوڵڵا״ رۆمانی ئازاری كورده‌

ئاتیلای ״سه‌ردار عه‌بدوڵڵا״ رۆمانی ئازاری كورده‌

رۆمانی (آتیلا آخر العشاق) ئه‌م مانگه‌ له‌ خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌وفه‌ل – هاشێت ئه‌نتوان له‌ به‌یروت بڵاو بۆته‌وه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین خانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی جیهانی عه‌ره‌ب.
رۆمانەکە ٤٨٨ لاپه‌ڕه‌یه‌، به‌زمانی عه‌ره‌بی بڵاو بۆته‌وه‌
ئاتیلا رۆمانی ئازاری كورد‌ و هه‌وڵه‌كانی جینۆسایدكردنی، شۆڕش و شكست و سه‌ركه‌وتنه‌كانیه‌تی.. ڕۆمانی عیشقه‌.. تێیدا عیشقی ژن تێكه‌ڵ ده‌بێ به‌ عیشق شۆڕش و عیشق پێكی باده‌ و عیشقی خودا.. ئه‌فسانه‌ و واقیع تێكه‌ڵ ده‌بن، به‌جۆرێك كه‌ ئاتێلا له‌ دوا عروجیدا چه‌ندین پێغه‌مبه‌ر و ئه‌ولیا ده‌بینێ، تا ئه‌و كاته‌ی تێكه‌ڵ به‌ فاتیمه‌ی خۆشه‌ویستی و زاتی ئیلاهی ده‌بێت، وه‌ك چۆن له‌ كتێبی (مه‌نتیقولته‌یری) سۆفی و شاعیری مه‌زن (فه‌ریدودینی عه‌تاری نه‌یشابوری) دا ڕوو ده‌دات.
عه‌تاری نه‌یشابوری یه‌كێكه‌ له‌ سێ كوچكه‌ی شیعری سۆفیانه‌ی فارسی (سه‌نائی غه‌زنه‌وی، عه‌تاری نه‌یشابوری، مه‌ولانا جه‌لالودینی ڕۆمی)، به‌ڵام زۆر مه‌غدوره‌ و مافی خۆی نه‌دراوه‌تێ. ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌، ئه‌و كاته‌ی مه‌ولانا جه‌لالودینی ڕۆمی ته‌مه‌نی چوارده‌ ساڵ ده‌بێ، باوكی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یباته‌ سه‌فه‌ر. كه‌ له‌ ڕێگا له‌ نه‌یشابور لاده‌ده‌ن، عه‌تاری نه‌یشابوری یه‌كێك له‌ كتێبه‌كانی خۆی پێشكه‌ش به‌ مه‌ولانای چوارده‌ ساڵان ده‌كات و ڕوو ده‌كاته‌ باوكی و پێی ده‌ڵێ: ئه‌م كوڕه‌ی تۆ ئاگری عیشق به‌ر ده‌داته‌ هه‌مو جیهان.
زۆر كه‌س ئه‌م قسه‌یه‌ی عه‌تاری نه‌یشابوری به‌ پێشبینی (كه‌شف)ێك ده‌زانن. له‌ به‌رامبه‌ردا مه‌ولانا جه‌لالودینی ڕۆمی، عه‌تاری نه‌یشابوری به‌ مامۆستای خۆی ده‌زانێ، هه‌ر بۆیه‌ له‌ ستایشی ئه‌م زاته‌ گه‌وره‌یه‌دا ده‌ڵێ: عه‌تاری نه‌یشابوری هه‌ر حه‌وت شاره‌كه‌ی عیشقی ته‌ی كردوه‌، كه‌چی ئێمه‌ تازه‌ به‌ تازه‌ له‌ پێچی یه‌كه‌مین جاده‌داین.
ڕووداوه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌می ئه‌نفال و شۆڕش و جینۆسایدی كوردانی فه‌یلی و بارزانیه‌كان و هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕاپه‌ڕین، تێكه‌ڵ ده‌بن به‌ سه‌رده‌می عه‌تاری نه‌یشابوری كه‌ هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژیاوه‌.. له‌م ڕۆمانه‌دا حه‌زره‌تی ئاده‌م خۆی، نازناوی (دواین عاشق) به‌ ئاتێلای قاره‌مانی ڕۆمانه‌كه‌ ده‌به‌خشێ، چونكه‌ ڕۆمانه‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ حه‌زره‌تی ئاده‌م یه‌كه‌مین عاشقه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

13 + eight =

x

هەواڵێ هاوشێوە

سینەماچی؟!

هاوار مستەفا خان بەشی حەوتەم لەژێری ناوی» سینەما..چی؟!» کە لەبنەڕەتدا ...