رۆژانی 5-7/2/2019 بەرێوەبەرایەتی هونەری شێوەكاری هەولێر لەهۆڵی میدیا دەیەمین پیشانگەی شێوەكار (رزگار فەقێ)بەناونیشانی (سەمای رەنگەكان) كردەوە. لەپیشانگەکەدا رزگار فەقێ 39 تابلۆی قەبارە جیاوازی نمایشکردبوو.
لەمبارەیەوە رزگار فەقێ وتی: ئەمە دەیەمین پیشانگەی تایبەتیمە، پیشانگەی سەمای رەنگەكان بەرهەمی كاری دوو ساڵمە، رەنگ لای من زۆر خۆشەویستە بەتایبەتی رەنگە تێكەڵەكان لە و39 تابلۆیەدا رەنگ شەروئاشتیە، خۆشی و ناخۆشییە، عەشق و كەلتورە، رەنگی جوان هەمیشە وەك ئاوازێكی میوزیك ناخی مرۆڤ پڕ دەكات لەخۆشی.
سەباح شوكر