سەرەکی » ئابووری » عیراق هه‌رێمی کوردستان ناچار ده‌كات پاشه‌كه‌وت هه‌ڵوەشێنێتەوە

عیراق هه‌رێمی کوردستان ناچار ده‌كات پاشه‌كه‌وت هه‌ڵوەشێنێتەوە

یەکەی ئابووری

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: پێویسته‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیستمی پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ڵبگرێت.
شیروان میرزا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به ماڵپەڕی‌ (PUKmedia)ی راگه‌یاندوە: له‌ یاسای بودجه‌ی گشتی 2019ی عیراقدا به‌ ده‌ق هه‌یه‌ كه ‌ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان رۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه‌ هه‌نارده‌ بكات، ئه‌وكات حكومه‌تی فیدراڵی عیراق بڕی 10 تریلیۆن 500 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كورستان ده‌كات ، كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانی تره‌.
راشیگه‌یاند: له‌ بارێكدا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ نه‌كات، حكومه‌تی عیراق ته‌نها بڕی 422 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و 68 ملیار دیناریش بۆ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌نێرێت.
شیروان میرزا وتیشی: به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه‌ له‌نێوان ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی و نوێنه‌رانی فراكسیۆنه‌كان و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی نوێنه‌ران كراوه‌ له‌سه‌ر بودجه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت به‌ ناردنی ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌وه‌، ئه‌و كات ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ حكومه‌تی فیدراڵی بۆ هه‌رێمی ده‌نێرێت ته‌نها ده‌بێت بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌كاربێت و نابێت بۆ هیچ شتێكی تر به‌كاربهێنرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌گه‌ڵ ناردنی یه‌كه‌م بڕه‌ پاره‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ هه‌ڵبگرێت، بۆ ئه‌وه‌ش حكومه‌تی فیدراڵی له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێری ده‌كات، تا بزانێت ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ مووچه‌ به‌كاردێت یان بۆ بابه‌تی تر.
وتیشی: له‌ كاتێكدا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پاشه‌كه‌وتی لانه‌بردو به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ری، ئه‌و كات حكومه‌تی فیدراڵی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ش راده‌گرێت كه‌ ده‌بێت بۆ مووچه‌ بینێرێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

five × one =

x

هەواڵێ هاوشێوە

رێگای دەوڵەتداری

فەلاح كەریم 1 بە بیرەوەری سەدان پشتی ئەم گەلانەی خاكی ...