سەرەکی » ئابووری » جەخت لەسەر لابردنی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران دەكرێتەوەپەڕە 2

جەخت لەسەر لابردنی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران دەكرێتەوە

یەکەی ئابووری

لە بارەگای ئەنجومەنی ناوەندی سكرتارییەت‌و لێپرسراوی كۆمسیۆنی چاودێری ئەندامانی یەكێتی لە حكومەت و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەكان و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی، پێشوازییان لە فراكسیۆنی سەوز لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد.
لە دیدارێكدا زوبێر عوسمان جێگری سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كارو چالاكییەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاو فراكسیۆنی سەوزی بە گرنگ وەسف كرد، هەروەها كارو چالاكیەكانی سكرتارییەت‌و كۆمسیۆنەكانی ئەنجومەنی ناوەندی و لیژنەكان بۆ ئامادەكردنی راپۆرتێكی گشتگیر لەسەر دۆخی كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان خستەڕوو.
سەبارەت بەدۆخی ئێستای كوردستان، زوبێر عوسمان وتی: «لە ئێستادا لەسەروبەندی گفتوگۆكانین بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و یەكێتی داوای شەراكەتی راستەقینە لە بڕیاردان و بەڕێوەبردن و حوكمڕانی دەكات و رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی و لایەنە سیاسییەكان بەگرنگ دەزانێت و لیژنەیەكی هاوبەشیش بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنراوە، هەروەها پێكهێنانی كابینەی نوێ و كەركوك و بەغداش یەك پاكێجە».
وتیشی: «زامنكردنی دەستكەوتەكان پەیوەستە بە یەكڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەكان‌و پێویستە هەوڵەكان چڕتر بكرێنەوە بە ئاڕاستەی پێكهێنانی حكومەت و دانانی پارێزگارێكی كورد لە پشكی یەكێتی لە كەركوك‌و لابردنی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران‌و خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان».
لەبەرامبەریشدا، ئازاد حەمەئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، كارو چالاكیەكانی ئەنجومەنەكەو پەیوەندیی نێوان فراكسیۆنەكان‌و هاوكاری‌و هەماهەنگیان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی‌و قەزاو ناحیەكان‌و بەڕێوەبەرایەتیەكان خستەڕوو.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆی چڕو پڕ لەنێوان ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی‌و فراكسیۆنی سەوزی ئەنجومەنی پارێزگا کرا لەسەر سیستمی لامەركەزی ئیداری‌و خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیان.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی هەرێم لەگەڵ توركیا و ئێران ئاشكرا دەكرێت

ئەو كاڵاو پێداویستییانەی لەڕێگەی مەرزەكانی هەرێم لەگەڵ توركیاو ئێرانەوە دێنە ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort