سەرەکی » کەلتوور » سوپاسگوزار و خۆشحاڵم بە وەرگێڕانی کتێبەکەم بۆ سەر زمانی کوردی

حەسەن جەمال:

سوپاسگوزار و خۆشحاڵم بە وەرگێڕانی کتێبەکەم بۆ سەر زمانی کوردی

نووسەری کتێبی «لەئامانەتی ئاشتیدابن» خۆشحاڵی خۆی رایدەگەیەنێت بەوەی کتێبەکەی بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕدراوە.
ھێژا دڵشاد ڕۆژنامەنووس و وەرگێڕی کتێبەکە لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ حەسەن جەمال ڕۆژنامەنووسی ناوداری تورکیاو نووسەری کتێبی لەئامانەتی ئاشتیدابن لە ئەستەمبوڵ، سوپاس و پێزانینی خۆی گەیاندە نووسەری کتێبەکە بەوەی رەزامەند بوون بە چاپکردنی کتێبەکە بە زمانی کوردی و دواتریش کتێبەکە لە کوردستانی نوێ بڵاوبکرێتەوە، ئەویش لەوەڵامدا سوپاسی ھەوڵ و ماندوبونی وەرگێڕی کتێبەکەی کرد. وتی: »سوپاسی ئێوە دەکەم کە بۆ یەکەمجار کتێبی لەئامانەتی ئاشتیدا بن بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕانی بۆ کراوە. دەتوانم بڵێم کتێبێکی گرنگ و پوختە دەربارەی پرسی کوردو رەھەندەکانی، بۆیە خۆشحاڵم بەوەی کتێبەکەم کەوتۆتە بەردیدی خوێنەرانی کورد.
دەربارەی ئەوەی کتێبەکە لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بڵاوکراوەتەوە حەسەن جەمال وتی: »مام جەلال سەرکردەیەکی گەورەی کورد بوو کە من وەک ڕۆژنامەنووسێک کاتێ بەدواداچوونم لەسەر مەسەلەی پرسی کورد کردووە ھەمیشە سەرنج و بۆچونەکانی تاڵەبانی گرنگ بووە، من لە ساڵی ١٩٩٢ بۆ یەکەمجار مام جەلالم بینی لەپاش ئەوەش زۆر چاوپێکەوتنی ترم لەگەڵیدا ھەبووەو لە زۆر لە کتێبەکانمدا ئاماژەم بەو چاوپێکەوتنانە کردووە، بەڕای من کۆچی مام جەلال بۆ گەلی کورد خەسارەیەکی گەورە بوو ، مام جەلال لە ژیانی ڕۆژنامەنووسی مندا لە پێگەیەکی گرنگدا بووەو پێموابێت ئەو بۆشاییەی لەغیابی ئەودا دروستبووە تائێستا پڕنەبۆتەوە لەبەرئەوەی ئەو سیاسەتکارو دیپلۆماتکارێکی باش بوو، خۆزگە لەم رەوشە قورسەدا ئەو لە ژیاندا بوایە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

خوێندكارە یەكەمەكانی بەشی عەرەبی كۆبەرهەمی خاتوو گەلاوێژیان پێشكەشكرا

مامۆستا ژینۆ عەبدولڵا لە لیژنەی رۆشنبیری كۆلێژی زمان لەزانكۆی سلێمانی ...

freier porno porno gratis
doğubayazıt escort afşin escort afyon escort afyon escort alanya masaj salonu afyon masaj salonu efeler masaj salonu polatlı masaj salonu merzifon masaj salonu afyon masaj salonu akhisar masaj salonu akçakale escort