سەرەکی » کەلتوور » كەركوك، لقی دووەمی ناوەندی رۆشنبیریی‌ و هونەریی دیالۆگ بەڕووی خوێنەراندا كرایەوە

كەركوك، لقی دووەمی ناوەندی رۆشنبیریی‌ و هونەریی دیالۆگ بەڕووی خوێنەراندا كرایەوە

نووسینگەی كەركوك، هێمن ئەحمەد

ئێوارەی رۆژی 23/3/2019، بەئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لەرۆشنبیران‌و كتێب دۆستان‌و رۆژنامەنووسەرانی كەركوك، لقی دووی ناوەندی رۆشنبیریی‌و هونەریی دیالۆگ لەسەنتەری رۆشنبیری كەركوك بەڕووی خوێنەرانیدا كرایەوە.
ئامانج لەكردنەوەی ئەم ناوەندە سوودگەیاندنە بەگەڕەكەكانی ئیسكان‌و زێوێ‌و ئیمام قاسم‌و شورجەو گەڕەكە كوردییەكان بوو، چونكە زۆربەی كتێبە كوردییەكان‌و سەرچاوەكان هێنراونەتە ئەم لقە.
لەوبارەیەوە زاهیر شكور نووسەرو رووناكبیر هاوكات خاوەنی ناوەندی رۆشنبیریی‌و هونەریی دیالۆگی كەركوك، بەكوردستانی نوێی وت: «كەركوك پێویستی بەكردنەوەی هاوشێوەی ناوەندی دیالۆگە، چونكە بەدرێژایی مێژوو بەعسی لەناوچوو ستەمی لەم شارە كردووە بەتایبەتی لەڕووی رۆشنبرییەوە، جگە لەمانەش بەعس رێگەی نەئەدا رۆشنبیریی كوردی لەكەركوك بەرەو پێش بچێت، بەڵام لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراقەوەو دوای بیركردنەوەیەكی دورودرێژ توانیمان ناوەندی رۆشنبیریی‌و هونەریی دیالۆگ لەشەقامی كۆماری دابمەزرێنین‌و خۆشبەختانە توانیمان لقی دووەمی ناوەندی رۆشنبیریی‌و هونەریی دیالۆگ لەسەنتەری رۆشنبیری كەركوك لەگەڵ ئیسكان بكەینەوە، لەم لقەدا گرنگی زیاتر بەكتێبی كوردی دەدەین‌و دواتر بەكتێبی عەرەبی‌و فارسی‌و كتێبی منداڵان‌و چیرۆك‌و كتێبی ئینگلیزی و فلیم».
وتیشی: « لەم ناوەندەدا زیاتر تەركیز دەكەینە سەر داواكاری خەڵك‌و خوێنەران بۆئەوەی بزانین چ جۆرە كتێبێكیان دەوێت‌و دواتر ئێمەش داواكارییەكانیان بۆ جێبەجێدەكەین‌و كتێبخانەكەی ئێمە دەبێتە سەرچاوەیان».
باسی لەوەشكرد لەگەڵ كردنەوەی لقی دووی ناوەندی رۆشنبیریی‌و هونەریی دیالۆگ داشكاندن بۆ سەرجەم كتێبەكان 20% كراوە، داشكاندنەكە تا كۆتایی ساڵی 2019 بەردەوام دەبێت، ئامانج لەم داشكاندنەش ئەوەیە ئێستا خوێندكاران روو لەكتێبخانەكان دەكەن‌و گرنگی بەكتێب دەدەن‌و لەگەڵ ئەوەشدا خوێندكاران باری داراییان وەك پێویست نییە، بۆیە ئەو داشكاندنە كراوە».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

one × 4 =

x

هەواڵێ هاوشێوە

بۆچی سالم شیعری بۆ ئەحمەد پاشای بابان نەنووسیوە؟

عومەر ئیسماعیل مارف-قەڵادزێ‌ بەرایی: لەمێژووی چەندین سەدەی نەتەوەی كورددا، میرنشینی ...