سەرەکی » هەواڵ » دەنگەکانی 8 بازنەی شارەوانیی ئەستانبوڵ دەژمێردرێنەوە

دەنگەکانی 8 بازنەی شارەوانیی ئەستانبوڵ دەژمێردرێنەوە

لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا دووبارە ژماردنەوە بۆ دەنگی چەند بازنەیەکی شارەوانیی ئەستانبوڵ دەکاتەوە.
لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند: دوای وەرگرتنی تانەکانی پارتی دادوگەشەپێدانی دەسەڵاتدار، لەسەر ئەنجامی دەنگەکانی شاری ئەستانبوڵ لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، بڕیاردراوە دەنگی 8 بازنەی شارەوانی ئەستانبوڵ دووبارە ژماردنەوەیان بۆ بکرێت.
ئەنجامی دەنگەکانی شاری ئەستانبوڵ ململانێی گەورەی لە نێوان پارتی دەسەڵاتداری تورکیاو پارتی گەلی کۆماری ئۆپۆزسیۆن (جەهەپە) دروستکرد. بەپێی ئەو ئەنجامانەشی تا ئێستا بڵاوکراونەتەوە، ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ کاندیدی جەهەپە بە 25 ھەزار دەنگ لە پێش بیناڵی یەڵدرم کاندیدی ئاکەپەوەیە.

print

One comment

  1. هۆشیار مەلا عبدالرحمن

    ئەردۆغان پێدەچێت دۆڕاندنەکەی پێقوتنەچێت ؟
    پێدەچێت هێشتا شۆکی دۆڕاندنەکە بەرینەدابێت ونەچێتە ژێرباری شکستهێنانی ستراتیژی پارتەکەی لەم هەڵبژاردنەدا وهێشتا لەهەوڵی سکاڵاکردن وتانەدانە لە دەرەنجامەکانی ئەنقەرە وئەستانبوڵ وکۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش تەنها تانەو سکاڵای ئاکپارتی بەهەند وەردەگرێ وبەشێک لەدەنگەکانی ئەستابوڵی دوبارەژماردۆتەوە، بەڵام جیاوازیەکە هێشتا لە نیوان ئەکرم ئیمام ئۆغڵو و بیناڵی یڵدرم لەسنوری ٢٠ هەزار دەنگێکدایە.لێرەدا ئەوەی تێبینی دەکرێت،ئەوەیە ، کە ئەردۆغان رانەهاتوە لەگەڵ دۆراندندا وتوانای بەخۆداچونەوەی تێدا نەماوە وکەسیش لەناوحیزبەکەیدا جەسارەتی ئەوەناکات ،کەڕەخنەی لێبگرێت وباسی هەڵەکانیان بکات… هاوپەیمانەکەشی دەوڵەت باخچەلی ورتەی لێوەنایات وسودمەندی یەکەمی ڕێکەتنەکەیان بون لەگەڵ ئەردۆغان…ئەردۆغانیش زۆر دڵنەوایی کردن وکارتی کوردی لەپێناویاندا لەدەستدا سوتا . دەمێنێتەوە سەر ئەوەی ،کە ئایا ئەردۆغان لەمەودا چی دەکات، ئایا وەکو سەرۆک کۆمارێک رەفتار دەکات یا بیر لەتۆڵەسەندنەوە دەکات وسزای ئەو شارەوانیانە دەدات، کەلەدەستیانداوە، چونکە لەمیانەی بانگەشەی هەڵبژاردندا هەندێک هەڕەشەی پێشەکی لەهەردو شارەوانیەکانی ئەستانبوڵ وئەنقەرە کرد مژدانەی بڕینی موچەیان لێدەکات لەکاتێدا ،کە ئاکپارتی سەرکەوتن بەدەستنەهێنێت… هەر ئەو ڕۆژانەشدا ئاماژەی بەبڕی قەرزەکانی ئەو شارەوانیانەی کرد، کە کۆی قەرزاری شارەوانیەکان (٢٢) ملیار لێرە . پێدەچێت هێشتنەوەی قەرزەکانیش هەر بۆ ئامانجی سیاسی بۆ ئێستامابێتەوە، کەدەستی زاواکەی ئەردۆغانی تێدایە .

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

19 − 4 =

x

هەواڵێ هاوشێوە

هەولێر، یادی لە دایكبوونی شاژنی بەریتانیا كرایەوە

ئێوارەی 23/4 كونسوڵگەریی بەریتانیا لەهەولێر، بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی شاژنی بەریتانیا ...