سەرەکی » وتار » نه‌وزادى موهه‌ندیس‌ » سزادان لە پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیدا

بەرەو بەستنی كۆنگرەی گشتی چوارهەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

سزادان لە پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیدا

8
•ئاشكرایە یەكێك لەبنەما سەرەكیەكانی كاركردن و بەرەوپێشبردن و جیاكردنەوەی ئەندامان لەگەڵ یەكتردا و هەڵسەنگاندنیان بەشێوەیەكی زانستی و لەسەر بنەمای كاركردن و دڵسۆزی و پابەندبوون بە پەیڕەو و پڕۆگرام دوور لە دیاردە قێزەونەكانیدەستەگەری و مەحسوبیەت و مەنسوبیەت و دوور لە خوێندنەوە و حسابكردن لەسەر بنچینەی ئاین و مەزهەب و نەتەوە و ناوچە و هۆزگەرایی. یەكێكە لەبنەما هەرە گرنگەكانی كاركردن لە بچوكترین یەكەی بەڕێوەبردنەوە تا گەورەترینیان لە خێزانەوە تا خوێندنەگەیەك و تا فەرمانگەیەك و تا ئیدارەی شار و شارۆچكە و تادەگاتە تەواوی حكومەت و دەوڵەت و حیزبی سیاسیش لەو چوارچێوەیە دەرناچێت.
•بەبێ‌ بوونی ئەم بنەما گرنگە كە خۆی دەبینێتەوە لە لایەك لە پاداشتكردنی كەسی چالاك و دڵسۆز و مولتەزیم بۆ هاندان و زیاتر گەشەكردن و نواندنی چالاكی و خزمەتكردن ،لەلایەكی تریشەوە سزادانە بەگوێرەی چۆنێتی و چەندایەتی كەمتەرخەمی و لادان و سەرپێچیەكان، تەنها لەم ڕێگەیەوە و بە پیادەكردنی ئەم بنەمایە هەموو كارێك پێشدەكەوێت و ڕوو لەگەشەكردن دەكات،بەپێچەوانەوە كە ئەم بنەمایە پیشتگوێ‌خرا و كاری پێنەكرا ئەوا كەشوهەوایەكی ناعەدالەتی و فەوزا و بێسەروبەری دروست دەبێت و خاوەن ماف مافی دەخورێت و كەسانی هەلپەرستیش سوودمەند دەبن و دێنە پێشەوە.
•هەربۆیە لە پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیدا و لە دواكۆنگرەی سێهەمیدا جەخت لەم خاڵە كراوەتەوە و ئەوەتا،دوای دیاریكردنی سیفاتەكانی ئەندام و بون بە ئەندام بون و دەستنیشانكردنی مافەكانی ئەندام و ئەركەكانیشیان، لەپەیڕەوی ناوخۆدا لە پەرەگرافێكی تایبەتدا بەناویشانی(( لەدەستدانی ئەندامێتی و سزاندان)) و لەمادەی ((10 و 11)) ئەوە دیاریكراوە كە لەدەستدانی ئەندامێتی لەیەكێتیدا بەهۆی مردن یان وازهێنان یان دەركردنەوە دەبێت و دواتر دیاریكردوە كە سزاكانی هەر كەمتەرخەمی و سەرپێچی و لەڕێگالادانەكانیش چیە كە خۆیان دەبیننەوەلە(( سەرنج ڕاكێشان و هەڵپەساردن و پلە داگرتن و بەتایبەتیش هۆكارەكانی دەركردنی ئەندامی دیاریكردوە لە ((8)) خاڵدا.بەم شێوەیە:
1.كاركردن دژ بە بەرژەوەندیە باڵاكانی گەل و نیشتیمان.
2.پەیوەندیكردن بەهەر لایەنێكی سیاسی.
3.كاركردن دژ بە سیاسەتی((ی.ن.ك)) و هەوڵدان بۆ تێكدانیڕیزەكانی.
4.بەرژەوەندیەكانی تایبەتی خۆی بخاتە سەروو بەرژەوەندیەكانی (ی.ن.ك).
5.دركاندنی نهێنیەكانی(ی.ن.ك)
6.كاركردن دژ بە پاڵێوراوان و بەرنامەی (ی.ن.ك) لەكاتی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردندا.
7.لەپەیڕەو پرۆگرامی (ی.ن.ك) لابدات.
8.هەر ئەندامێك لەهەر پلەیەكدا بێت تاوانێكی ئابڕوبەری ((جرائم مخلە بالشرف)) سەلمێنرا بەبڕیارێكی دادگایی ئەنجامدابێت مافی ئەندامێتی لێ‌ دەسەنرێتەوە.
لەمادە ((12))شدا هاتوە كە بڕیاری دەركردن لە كۆمیتەی سەركردایەتیەوە دردەچێت.
•گەر بەووردی لەم مادەیەی پەیڕەوی ناوخۆ ووردببینەوە، دەبینین كە بەداخەوە بەدرێژایی تەمەن و خەباتی یەكێتی ئەم بڕگە و مادەی سزادانە هیچ كات وەكو خۆی جێبەجێنەكراوە و نەمانبینیوە و نەمانبیستوە كە مەكتەب سیاسیەك یان سەركردایەتیەك یان لە پلە و ئاستەكانی خوارتردا ڕوویدابێت كە لێپێچینەوە و لێكۆڵینەوە و سزاندانێك لەبەرامبەریان پیادە كرابێت، ((جگە لەهەندێك حاڵەتی كەم نەبێت لەقۆناغی شاخ و شۆڕشدا،ئەویش لە پشتەوەی جۆرە ڕق و كین و ململانێیەكی كەسی لە دواوە بوە)). بەڵام لە قۆناغی دەسەڵات و حوكمڕانی و شاردا،سەرەڕای زۆری هەڵە و كەموكوڕی و كەمتەرخەمی و زیانگەیاندن بە پێگەی یەكێتی لە ڕووی سیاسی و ئابوری و جەماوەری و سەربازیشەوە هیچ كات بەرگوێمان نەكەوت كە ئەندامێك لە ئۆرگانەكانی سەرەوە تاخوارە،سزا بدرێت بۆئەوەی لەلایەك ئەوانیتر پەندی لێوەربگرن و و دووربكەونەوە لە كەمتەرخەمی و لەلایەكی تریشەوە هەموان زیاتر پابەندبكرێت بە بەرنامە و پەیڕەوی ناوخۆی حیزبەوە.
•بەداخەوە لە ئێستادا زۆرێك لەو خاڵانەی كە بۆ دەركردنی ئەندامانی دیاریكراوە دەسەپێت بەسەر هەڤاڵانی مەكتەب سیاسی و سەركردایەتیدا،نەك ئەندامی ئۆرگانەكانی خوارەوە، ئەوەتا مەكتەب سیاسی یان سەركردایەتی هەیە بەداخەوە كارەكانی ناچنە چوارچێوەی خزمەت بەگەل و نیشتیمان و پەیوەندیكردن بەلایەنەكانی تر و ژێر بەژێر كاركردن بۆ بەرژەوندی كەس و لایەنی تری دەرەوەی یەكێتی بونەتە دیاردەیەكی بەرچاو و گوێپێنەدانی بەرژەوەندیەكانی یەكێتی و هەوڵدان بۆ بەرژەوەندیە تایبەتیەكان زۆر ڕوون و ئاشكران و هەموان لەژێر سایە و دەسەڵات و ناوی یەكێتیدا بونەتە سەرمایەدار و خاوەن كۆمپانیا و پڕۆژە و دركاندنی نهێنیە حیزبیەكان و كۆبونەوەكان بۆتە دیاردەیەكی زۆر بەربڵاو و ئەندام مەكتەب سیاسی یان سەركردایەتی هەیە كە وەك پەیامنێری كەناڵ و سایتەكانی لێهاتوە و هێشتا كۆبونەوە تەواو نەبوە ئەو هەواڵی كۆبونەوەكەی ناردوە، زۆرێك گەر هەموان نەبێت ئەوا بەئاشكرا كار بە پڕۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆ ناكەن و هەشیانە دژ بە هەڤاڵانی خۆی كار دەكات و ناویان دەزڕێنێت .بەداخەوە یەكێتی نیشتیمانی لە ئێستادا لەهەرپێكهاتەیەك بچێت لە حیزبێكی سیاسی ڕێكخراو و خاوەن دسپلین ناچێت چونكە هەموان بنەماكانی كاری حیزبیان پێشێل كردوە و هەموان ئەوەندەی لەهەڵپەی پاراستن و پارێزگاریكردنن لە پۆست و پلە و ئیمتیازاتەكانی خۆیان نیو هێندە لەخەمی یەكێتی و بوژاندنەوە و گەشەكردن و ڕێكخستنەوە و بەهێزكردنیدا نین.
•بۆیە بەستنی كۆنگرە و سەرخستنیشی بۆتە كارێكی لە پێشینە و داخوازیەكی گەرموگوڕی ئەم قۆناغە،چونكە تەنها بە كۆنگرە و لەڕێگەی كۆنگرەوە دەتوانرێت سنورێك بۆ سەرپێچی و لەڕێگەلادانەكان بگیرێت و بنەماو دروشم و ئامانجەكان تۆخبكرێنەوە و هەموانیش پابەندبكرێن پێیانەوە،ئەمەش لەڕێگەی نوێكردنەوەی یەكێتیەوە دەبێت بە جەستە و عەقڵ و خوێن و دەموچاوی نوێ‌ كە توانا و وزەیەكی گەورە بدەنەوە یەكێتی و لەم بارە لارو لاوازەوە هەڵیبسێننەوە و بیكەنەوە حیزبی یەكەم و خاوەن دەستپێشخەری سیاسی و دسكەوت و بیگێڕنەوە بۆ سەردەمە زێڕینەكەی ڕابووردووی.

print

One comment

  1. سیروان حسین

    دەست خۆش، جوانت فەرموو، هاوڕای بەڕێزتانم،هیوادارم بەزووترین کات کۆنگرە ببەسترێت.

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

seventeen − 8 =

x

هەواڵێ هاوشێوە

توركیا و ئەردۆگان بە ناچاری چۆك دادەدەن…

توركیا و ئەردۆگان بە ناچاری چۆك دادەدەن لە بەردەم فشارەكانی ...