سەرەکی » دۆسێ » ره‌وته‌كان (پەڕە 3)

ره‌وته‌كان

عیراق و سەردانە مێژووییەكەی پاپای ڤاتیكان

دیوانی وەقفی مەسیحی و ئاینەكانی تر، تەئكید لەسەر گرتنەبەری رێكاری ئەمنیی توند دەكەنەوە لەكاتی سەردانە چاوەڕوانكراوەی پاپای ڤاتیكان بۆ عیراق، بەدووریشی دەزانێت قەدەغەكردنی هاتوچۆ لەكاتی سەردانەكەدا بسەپێنرێت و هەر لەو بارەیەوە رایدەگەیەنێت كە سەردانەكە لە ساڵی 2000وە پلانی بۆ دانراوە. قەشە مارتن هورمز، بەڕێوەبەری راگەیاندنی گشتی دیوانی وەقفی مەسیحی لە عیراق، لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان لە 22ی شوباتی 2021 رایگەیاند:»سەردانە ...

زیاتر »

كازمی: قوربانیدانی خۆپیشاندەران بەهەدەر ناچێت

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت: قوربانیدانی خۆپیشاندەران بەهەدەر ناچێت و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ بكوژاندا دەكرێت، تا سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن. كازمی لە 18ی شوباتی 2021 پێشوازیی لە وەجبەیەكی نوێی ئەو بریندارانە كرد كە لەسەر ئەركی دەوڵەت رەوانەی دەرەوەی وڵات كرابوون بە مەبەستی چارەسەر و پێشتر لە خۆپیشاندانەكانی تشریندا برینداربوون. سەرۆك وەزیرانی عیراق لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، بەگەرمی پێشوازیی لە ...

زیاتر »

پێشبینی دەكرێت ئەمریكا هێزی زیاتر رەوانەی عیراق بكات

راپۆرتێكی تۆڕی «CNN»ی ئەمریكایی باس لە گەڕانەوەی وەزارەتی بەرگریی دەكات بۆ كردنەوەی دەرگای رەوانەكردنی هێزی زیاتر بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، وەك بەشێك لە ئەركی مەشقپێكردنی فراوانی هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، لەپێناوی پاڵپشتی لە هێزە عیراقییەكان و زامنكردنی نەگەڕانەوەی رێكخراوی داعش بۆ وڵات. تێكشكاندنی هەمیشەیی داعش جیسیكا ئێڵ ماكنۆڵتی بە «CNN»ی راگەیاندووە: «ویلایەتە یەكگرتووەكان بەشداریی لە پێكهێنانی نێردەی ناتۆدا دەكات بۆ عیراق، ...

زیاتر »

عیراق و شەپۆلی دووەمی كۆرۆنا

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی عیراق، باس لە پەرەسەندنی بڵاوبوونەوەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات لە وڵات و رەتیدەكاتەوە لەم ماوەیەی دواییدا چەند بڕێكی ڤاكسینی پەتاكە گەیشتبێتە عیراق. تەمیمی لە 22ی شوباتی 2021 لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو»ئەو هەواڵانە راست نیین كە باسیان لە گەیشتنی چەند بڕێكی ڤاكسینی كۆرۆنا دەكەن بە وڵات و گوایە دراون بە بەرپرسیان»، ئاماژەی بە جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسەكەش كرد ...

زیاتر »

هۆكارەكانی دواخستنی هەڵبژاردن

سەفا موسەوی، پسپۆڕ لە كاروباری هەڵبژاردنەكانی عیراق، ئاماژە بە دوو هۆكار دەكات كە بوونەتە مایەی دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە حوزەرانەوە بۆ تشرینی یەكەمی داهاتوو. موسەوی كە پێشتر ئەندامی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بوو، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە 6ی شوباتی 2021 رایگەیاند: «دوو هۆكاری راستەقینە هەن بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لە حوزەیرانەوە بۆ تشرینی یەكەمی داهاتوو كە یەكێكیان تەكنیكییە و ئەوی تریان سیاسییە، هۆكاریی ...

زیاتر »

هەڵوێستی ئیدارەكەی جۆ بایدن بەرامبەر بە عیراق

عەبدولحسێن هینداوی، راوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری هەڵبژاردنەكان دەڵێت: «سێ‌ جۆر چاودێریی هەیە بۆ هەڵبژاردنەكان لە عیراق و رەتیشیدەكاتەوە چاودێریی نێودەوڵەتی مانای سەرپەرشتی یان بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكان بگەیەنێت. لە 31ی كانوونی دووەمی 2021، ئاژانسی هەواڵی عیراقی (واع) لە زاری هینداوییەوە بڵاویكردەوە: «چاودێریی نێودەوڵەتی لە هەموو جیهاندا هەیە، عیراقیش داوای چاودێریی لە نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە، هەڵوێستی نەتەوەیەكگرتووەكان و تەنانەت كۆمەڵی نێودەوڵەوتیش پشتیوانییە لە ...

زیاتر »

توشبوانی كۆرۆنا روو لە زیادبوون دەكەن

ماوەیەكە توشبوونی رۆژانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا رووی لە زیادبوون كردووە و لە 6ی شوباتی 2021، ژمارەی توشبووان 1600 حاڵەتی تووشبوونی تێپەڕاند، وێڕای گیانلەدەستدانی هەشت كەس بەهۆی پەتاكەوە و چاكبوونەوەی 1020 كەسی تر. ئەمەش وای لە وەزارەتی تەندروستی كرد بڕیاربدات، مۆڵە بازرگانییەكان و چێشتخانە و قاوەخانەكان و یانەكانی شەوانە دابخات كە پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزی نابن. ئاماژەش دراوە بە سەپاندنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ ...

زیاتر »

عیراق، خۆپیشاندان لە شاری كوت-ەوە سەرهەڵدەداتەوە

لە 7ی شوباتی 2021، خۆپیشاندان لە شاری كوت-ی سەنتەری پارێزگای واستەوە سەری هەڵدایەوە و تێیدا خۆپیشاندەران داوای لەسەركارلابردنی حكومەتی خۆجێییان كرد، هێزە ئەمنییەكانیش بەشێوەیەكی چڕ لە شارەكەدا بڵاوەیان پێكرا. بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان، خۆپیشاندان لە گۆڕەپانێكی ناوەڕاستی شاری كوتەوە دەستیپێكرد و خۆپیشاندەران داوای دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتی خۆجێی و ئاشكراكردنی چارەنووسی چالاكوانە دەستگیركراوەكان و لێپێچینەوە لە بكوژانی خۆپیشاندەران دەكەن. بەپێی سەرچاوە خۆجێییەكان كە ...

زیاتر »

ناوچەكانی خۆرئاوای عیراق لە داعش پاك دەكرێنەوە

شانەی میدیای ئەمنی لە عیراق، لە 1ی شوباتی 2021، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی گەورە بە ناوی «شێرەكانی جەزیرە) بۆ راوەدونانی پاشماوەی چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە خۆرئاوای وڵات راگەیاند، ئەمەش دووەم ئۆپەراسیۆنی ئەمنییە كە هێزە عیراقییەكان لە دژی رێكخراوەكە لە ماوەی كەمتر لە دوو هەفتەدا لە دوای ئۆپەراسیۆنی «تۆڵەی شەهیدان» كە لە 22ی كانوونی دووەمی رابردوودا دەستپێكرد، بەڕێوەدەچێت. ئۆپەراسیۆنێكی گەورە لە ...

زیاتر »

عیراق لە پەلامارە تیرۆریستییەكانی داعش رزگاری دەبێت

دانیاڵ دایڤیش، پسپۆڕی سەربازیی ئەمریكایی پێیوایە ئۆپەراسیۆنی كوژرانی «ئەبو یاسر عیساوی والی عیراق»ی رێكخراوی داعش، پەرەسەندێكی گرنگە بۆ عیراق،ئاماژە بە پێویستی كاركردنی هەموو پێكهاتەكانی عیراقیش دەكات لەپێناوی رێگریكردن لە دەستگیرۆیی ‌و هاوكاریی دارایی گروپە تیرۆریستییەكان. دانیاڵ دایڤیس، لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنی لە 31ی كانوونی دووەمی 2021، رایگەیاند: «ئۆپەراسیۆنەكەی ئەم دواییە كە بووە مایەی كوژرانی سەركردەكەی داعش، پەرەسەندێكی زۆر گرنگە بۆ عیراق ...

زیاتر »