سەرەکی » دۆسێ » ره‌وته‌كان (پەڕە 58)

ره‌وته‌كان

ئێران: خەونەكانی ترەمپ نایەنەدی

  بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، خاوەنی خەونێكی زۆر و قسەكردنیشی لەبارەی راگرتنی هەناردەی نەوتی ئێرانەوە،» نالۆجیكییە و ناكرێتە بێتەدی». وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وتارێكیدا كە لەڕێی تەلفیزیۆنەكانی وڵاتەكەیەوە بڵاوكرایەوە، رایگەیاندووە»ئێران هیچ پەیامێكی نەبوو تا لە رێگەی پۆتینەوە بیگەیەنێتە ترەمپ لە چاوپێكەوتنی نێوانیان». قاسمی باسی لە پاڵپشتی ئەوروپاییەكان كرد بۆ مانەوەی رێكەوتنی ئەتۆمی ...

زیاتر »

توركیا پەنابەرانی سوریا دیپۆرتدەكاتەوە

هیومان رایتس وۆچ دەڵێت، دەسەڵاتدارانی توركیا لە ئیستەنبوڵ و 9 پارێزگای تری نزیك سنورەكانی سوریا، پرۆسەی تۆماركردنی داواكاری پەنابەریی ئەو سوریانەیان راگرتووە كە لەم ماوەیەی دواییدا گەیشتوونەتە وڵاتەكە. رێكخراوی (هیومان رایتس وۆچ) كە بایەخ بە مافەكانی مرۆڤ دەدات و بارەگاكەی لە شاری نیویۆركی ئەمریكایە، لە راپۆرتێكیدا لەبارەی پەنابەرانی سوریا لە توركیا، پێوایە راگرتنی پرۆسەی تۆماركردنی پەنابەران لەو وڵاتە، دەبێتە مایەی ...

زیاتر »

ئیسرائیلییەكان پێیانوایە ״گرێبەستی سەدە״ شكست دەهێنێت

بەپێی راپرسییەك كە لەلایەن زانكۆی تەلئەبیب بە هەماهەنگی لەگەڵ پەیمانگای دیموكراتی ئەنجامدراوە، 74%ی ئیسرائیلییەكان پێیانوایە پلانی چاوەڕوانكراوی ولایەتە یەكگرتووەكان بۆ چارەسەركردنی ململانێی فەلەستینی-ئیسرائیلی كە بە «گرێبەستی سەدە» ناودەبرێت، شكست دەهێنێت، بەڵام بۆچونیان وایە كە هەوڵەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، لە بەرژەوەندی ئیسرائیلن. لێرەدا شیاوە بپرسین، بۆچی ئیسرائیلییەكان پێیانوایە ئەو گرێبەستە شكستدەهێنێت، لەكاتێكدا لەو بڕوایەدان ئەوەی دایڕشتووە و سەرپەرشتی دەكات، بۆ ...

زیاتر »

ئیسرائیل كاتژمێری دەستی سیخوڕە بەناوبانگەكەی دەگێڕێتەوە

  دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد)، كاتژمێرەكەە دەستی سیخوڕە بەناوبانگەكەی ئیسرائیلی گێڕایەوە كە لە سوریا دەستگیر و لەسێدارەدرا. ئیلی كوهین- ئەو جولەكەیەی لەدایكبووی میسرە و لەلایەن مۆسادەوە لە سەرەتای ساڵانی شەتی سەدەی رابردوو بەگەڕخرا، توانی دزەبكاتە نێو باڵاترین ئاستەكانی حكومەتی سوریا. لەو رێگەیەوە هەندێك لە نهێنییەكانی دەوڵەتی سوریای گەیاندبووە ئیسرائیل، بەر لەوەی ئاشكرا ببێت و لە مەیدانێكی گشتی دیمەشقی پایتەخت لە ...

زیاتر »

توێژەرێكی لیبی: ناتۆ یۆرانیۆمی بەكارهێناوە

توێژەرێكی لیبی، ئاماژە بە زیادبوونی حاڵەتەكانی توشبوون بە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە دەكات لە لیبیا و پێیوایە زیادبوونی ئەو حاڵەتانە لەپاش ئۆپەراسیۆنەكانی وڵاتانی ناتۆوە بووە لە ساڵی 2011 لە لیبیا. نوری دەروقی پسپۆڕ لە سیاسەتە تیشكدەرەكان و توێژەر لە سەنتەری توێژینەوە ئەتۆمییەكان لە لیبیا، لە دیمانەیەكی لەگەڵ ئاژانسی (سپۆتنیك)ی روسی رایگەیاندبووە»تیمێك لە زانایانی ئەتۆمی لیبیا، راپۆرتێكی رەسمی بۆ حكومەتی ویفاقی نیشتمانی لە ...

زیاتر »

ئێران لەنێوان ئاو و ئاگردا

ئێران لەئێستادا بە قۆناغێكی ناسكدا تێدەپەڕێت، بەو پێیەی لەسەر ئاستی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی دووچاری گوشارێكی زۆر بۆتەوە، هەرچەندە لەسەر زاری سیاسەتوانەكانی دۆخەكە بەو شێوەیە نییە و نەگەیشتۆتە ئەو قۆناغەی كە دوژمنەكانیان باسی دەكەن. توندكردنەوەی سزاكان لەسەر ئێران، وەك ئەمریكاییەكان لە سەرەتاوە ئاماژەیان پێكردبوو، بەشێوەیەكی پلەبەندی كاریگەرییەكانی لەسەر دۆخی وڵاتەكە دەردەكەوێت، لەگەڵ ئەوانەشدا هەندێك هۆكاریی ژینگەیی تر كە كاریگەریی ...

زیاتر »

ئیسرائیل بنكەی تیفۆر لە سوریا بۆردومان دەكاتەوە

فڕۆكەكانی ئیسرائیل، جارێكی تر بنكەی تیفۆری سەربازی لە پارێزگای حمسی سوریا بۆردومان دەكەن، ئەمەش لەلایەن دیمەشقەوە لە سەرەتای هەفتەی رابردوودا راگەیەندراو لە راگەیەندراوێكی حكومەتی سوریاشدا ئاماژە بە بەرپەرچدانەوەی «دەستدرێژییەكە» و پێكانی یەكێك لە فڕۆكە هێرشبەرەكان كرابوو. دیمەشق لە سەرلەئێوارەی 8ی تەمموز راگەیاندبوو»بەرگرییە ئاسمانییەكانی بەرپەرچی دەستدرێژییەكی ئیسرائیلیان داوەتەوە كە بنكەیەكی سەربازی لە ناوەڕاستی وڵاتدا كردبۆووە ئامانج و یەكێك لە فڕۆكە هێرشبەرەكانیشیان ...

زیاتر »

ئاگربەستی نێوان ئۆپۆزسیۆن و روسەكان شكست دەهێنێت

بەهۆی پێشێلكردنی رێكەوتنی ئاگربەستی نێوان گروپەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و روسەكان، پێكداهەڵپژانەكان لە باشووری سوریا دەستیانپێكردەوە، ئەوەش بووە مایەی خابوونەوەی پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان. نەتەوە یەكگرتووەكان پێشتر رایگەیاندبوو، زۆربەی ئەو ئاوارانەی لەسەر سنورەكانی نێوان سوریا- ئوردن گیرییان خواردبوو، گەڕاونەتەوە ناوچەكانیان، بەڵام بۆردومانەكان بوونە مایەی دواخستنی پرۆسەی چۆڵكردنی ناوچەكە لەلایەن ئەو گروپانەی خواستییان لە جێهێشتنی باشووری سوریا نییە. ئەو رێكەوتنەی لەنێوان ...

زیاتر »

ئەردۆغان زاواكەی دەكاتە وەزیری دارایی

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، حكومەتی نوێی راگەیاند كە دانانی مێردی كچەكەی بە وەزیری دارایی لەخۆدەگرێت، ئەمەش دوای چەند كاتژمێرێكی كەم بوو لە سوێندخواردنی دەستوری بۆ ماوەی سێیەمی سەرۆكایەتی، لەكاتێكدا لیرەی توركی لە دابەزینێكی بەردەوامدایە و تا دێت لەبەرانبەر دراوە سەرەكییەكاندا بەهای كەم دەبێتەوە. كاردانەوەی راستەوخۆی دانانی زاوای سەرۆك لە پۆستی وەزیری دارایی، خۆی لە دابزینی لیرەی توركیدا بینییەوە بە ...

زیاتر »

راپۆرتی نێودەوڵەتی ئازادییە ئاینییەكان لە عیراق بۆ ساڵی 2017

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راپۆرتی خۆیدا بۆ ساڵی 2017 سەبارەت بە ئازادییە ئاینییەكان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، جەخت لەسەر گرنگی ئەو سێكتەرە دەكاتەوە لە عیراق ، بەو پێیەی عیراق وڵاتێكی فرە ئایین و كلتورە و كۆمەڵگەی عیراقییش بەراورد بە كۆمەڵگەكانی تری ناوچەكە، مۆزایكێكی جیاوازیی هەیە، بۆیە لەو راپۆرتەدا بەشێوەیەكی ورد باس لە رەوشی ئازادییە ئاینییەكان كراوە لە عیراق، كە ئەمەی خوارەوە ...

زیاتر »