سەرەکی » دۆسێ » ره‌وته‌كان (پەڕە 61)

ره‌وته‌كان

سێ‌ وڵاتی كەنداو یارمەتی ئوردن دەدەن

نیگەرانی لە ناڕەزاییەكانی دژ بە گرانی و باجەكان لە ئوردن، هۆكارێك بوون بۆ ئەوەی هاوپەیمانەكانی لە كەنداو كۆمەكێكی ئابوری بە بڕی 2.5 ملیار دۆلار تەرخان بكەن، بەڵام بە بۆچوونی شرۆڤەكاران «ئەو بڕە پارەیە نابێتە چارەسەرێكی ئەفسوناوی پێویست بۆ ئەو قەیران و رووبەڕووبوونەوانەی روویان لە شانشینی ئوردنی هاشمی كردووە». ئوردن بۆ ماوەی هەفتەیەك خۆپیشاندانی ناڕەزایی میللی و ئاشتیانەی بەخۆوەبینی كە تێیدا ...

زیاتر »

قەتەر سكاڵا لەسەر ئیمارات تۆمار دەكات

لەبارەی «پێشێلكارییەكانی مافی رۆڤ»، حكومەتی قەتەری رایگەیاندووە كە سكاڵا لەسەر ئیمارات تۆمار دەكات لە دادگای دادی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان. لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی 2018، حكومەتی قەتەری لە لێدوانێكیدا كە لەلایەن ئاژانسی دەنگوباسی قەتەرییەوە بڵاوكرایەوە رایگەیاندبوو»حكومەتی دەوڵەتی قەتەر لە دادگای دادی نێودەوڵەتی و بەهۆی پێشێلكارییە بەردەوامەكانی مافی مرۆڤ لە دژی دەوڵەت و هاوڵاتیانی، دەست دەكات بە گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی ...

زیاتر »

سێیەمین جەنگی جیهان رۆبۆتەكان دەیكەن

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان باس لەوە دەكەن، لە دەیان ساڵی داهاتوودا، لە جەنگ و ململانێ‌ سەربازییەكان، رۆبۆتەكان جێگەی مرۆڤ دەگرنەوە و رۆڵی كاریگەر لە بەرەكانی شەڕدا دەبینن. هەر بەپێی ئەو راپۆرتانە، ئیسرائیل لەدوای ئەمریكاوە بایەخێكی گەورە بەو بوارە دەدات و بەنیازە ژمارەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی بەرێژەیەكی زۆر زیاد بكات، پێشبینیش دەكرێت لەدوای 10 یان 15 ساڵی تر، رۆبۆتەكانی سێ‌ یەكی كۆی گشتی كەرەستە ...

زیاتر »

ئیسرائیل ئێران بە هۆكاریی توندوتیژییەكانی غەززە تۆمەتبار دەكات

ئیسرائیل، ئێران تۆمەتبار دەكات بەوەی دەستی لە توندوتیژییەكانی ئەم دواییەی سەر سنورەكانیدا هەبووە لەگەڵ كەرتی غەززە كە تێیاندا زیاتر لە 100 فەلەستینی كوژران. لە 8ی حوزەیرانی 2018، فڕۆكەكانی ئیسرائیل، بڵاوكراوەیان بەسەر كەرتی غەززەدا خستبووە خوارەوە و هۆشدارییان دابوو لە نزیكبوونەوەی فەلەستینییەكان لە دیوارە سنورییەكان و داوایان لێكردبوون لەبەر سەلامەتی خۆیان لەو ناوچانە نزیك نەبنەوە. لە بڵاوكراوەكاندا داوا لە خەڵك كرابوو، ...

زیاتر »

ئەسەد هەڕەشە لە كورد دەكات

دوای ئەوەی بە پاڵپشتی روسیا و میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە سوریا توانی زۆرێك لە ناوچەكانی دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت لە گروپە توندڕەوەكان پاكبكاتەوە و زۆرێك لەو ناوچانەش بخاتەوە ژێر ركێفی حكومەت كە پێشتر لەدەستی دابوو، لەئێستادا بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا هەڕەشە لە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی كوردی دەكات و دەڵێت ئەمریكاییەكان سوریا بەجێدەهێڵن. ئەم هەڵوێستەی ...

زیاتر »

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە ئەوروپاوە: بەر بە ئێران بگرن

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە گەشتەكەیدا بۆ وڵاتانی ئەوروپا كە تێیدا چاوی بە هەریەك لە راوێژكاری ئەڵمانیا و سەرۆكی فەرەنسا و سەرۆك وەزیرانی بریتانیا كەوتبوو، لەهەگبەكەیدا وەك خۆی پێشتر ئاماژەی پێكردبوو، «دوو بابەتی بۆ سەركردەكانی ئەوروپا پێشنیار كرد كە ئەویش: ئێران و ئێران» بوون. بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، دوو دۆسێی لەبارەی ئێرانەوە خستبووە بەردەم سەركردەكانی ئەوروپا كە ئەوانیش، دۆسێی بەرنامە ...

زیاتر »

روسیا دەیەوێت رەوشی نێوان ئێران و ئیسرائیل هێوربكاتەوە

لە مانگی ئایاری رابردوو، شەڕی دوورودرێژی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە سوریا گەیشتە ئاستێكی بێ‌ پێشینە، ئەوەی دەشگوترا هێرشێكی موشەكی ئێرانی بوو بۆسەر پێگەكانی سوپای ئیسرائیل لە بەرزاییەكانی جۆلان (كە خۆی لەخۆیدا وەڵامدانەوەی هێرشە ئاسمانییەكانی پێشووتری ئیسرائیل بوو لە دژی بنكەكانی ئێران لە سوریا)، وایكرد هێرشێكی فراوانی لەلایەن تەلئەبیبەوە بەدوادابێت. فڕۆكەكانی ئیسرائیل هێرشییان كردە سەر نزیكەی 50 ئامانجی ئێرانی لە ...

زیاتر »

لیبیا: هەوڵ بۆ چارەسەكردنی ناكۆكییەكان دەدرێت

دوای نزیكەی دە مانگ بەسەر رێكخستنی یەكەم چاوپێكەوتنی دەگمەن لەنێوان فایز سەراج سەرۆكی حكومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا، و خەلیفە حەفتەر پیاوە بەهێزەكەی خۆرهەڵات، سەرۆكی فەرەنسا جارێكی تر دەگەڕێتەوە و رووبەری وتوێژەكان فراوان دەكات، ئەوەش بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ تەنگژەكانی لیبیا. لەیەكەم هەنگاودا، لایەنە ناكۆكەكان لە پاریسەوە وادەیەكیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی دیاریی كرد، ئەوەش كۆدەنگی پێویستی لەسەر ...

زیاتر »

یەمەن: شەڕەكان لە شاری حودەیدە چڕدەبنەوە

شەڕوپێكدادانەكان لەنێوان هێزەكانی سەر بە سەرۆك عەبد رەبە مەسنور هادی و حوسییەكان لە شاری حودەیدە بەردەوامن، نەتەوە یەكگرتووەكانیش هۆشداریی دەدات لەوەی شەڕەكان لە شارەكەدا كاریگەریی نەرێنی لەسەر پرۆسەی گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەكان دروست بكەن. ئاژانسی (فرانس پرێس) لە زاری سەرچاوە پزیشكی و سەربازییەكانەوە بڵاویكردبۆوە كە زیاتر لە 100 كەس لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا لەو شەڕوپێكداهەڵپژانانەدا كوژراون. هێزە حكومیییەكان هەڵمەتی سەربازیی ئەنجام ...

زیاتر »

مەرجەكانی ئێران بۆ پابەندبوون بە ڕێكەوتنە ئەتۆمییەكەوە

عەلی خامنەیی رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، مەرجەكانی وڵاتەكەی بۆ پابەندبوون بەو رێكەوتنە ئەتۆمییەی لەگەڵ هێزە خۆرئاواییەكان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەوە ئیمزایان كردبوو، دیاریی دەكات. لەنێوان مەرجەكاندا، پارێزگاریی لە فرۆشە نەوتییەكانی ئێران و رەخساندنی دڵنیاییە بۆ بازرگانی وڵاتەكە. دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری 2018، پاشەكشەكردنی ولایەتە یەكگرتووەكانی لە رێكەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران راگەیاند، چەند رۆژێك لەمەوبەریش مایك پۆمپیۆ وەزیری ...

زیاتر »