سەرەکی » وتار » د.عیزه‌دین مسته‌فا (پەڕە 3)

د.عیزه‌دین مسته‌فا

لەقەبی كوردی

چەند جاریتر نووسیومە نازانم لەسەر ئەم بابەتەم نووسیوە یا نا؟ – چونكە كونجەكان (لە خوا بە زیاد بێ) زۆر بوون. بەڵام هەر دەڵێم با بینووسمەوە. بەڵام دیارە نووسینی ئەمجارە هەر لەگەڵ ئەویتردا جیاوازیی دەبێ – خۆ ئەویترم لەبەر دەستا نی یە – تا بزانم جیاوازیان چی یە؟. بەڵام دڵنیام كە جیاوازی یەكیان هەیە و كەسانی تازەش هەن كە ئەویان نەخوێندۆتەوە. ...

زیاتر »

هونەری پێشكەش كردنی بەرنامە

پێم مەڵێن دەرسمان پێ مەڵێ. هەرچەندە لە ژیانی خۆمدا لە هەموو پلەكانی خوێندندا دەرسم بە قوتابیان ووتووە. ئێستاش ئامادەم دەرسێك لە زانكۆ وەرەگرم – ئەگەر /قوتابی یە/ دەسەڵاتدارەكانی خۆم بمدەنێ. بەڵام لێرەدا وەك ڕۆژنامەنووس قسە دەكەم – كە چەند پلەی ڕۆژنامەنووسیشم دیوە – بە خوێنراوە و بیستراو و بینراویانەوە. ئەمەش باسی خۆكردن نی یە – خوا لە خۆبایی بوون بمانپارێزێ ...

زیاتر »

دیسان (ان)

ئەم (ان)ە وەڕسیان كردووم. چونكە لە كاغەزە شڕەكانی بەردەستمدا زۆر ووشە یا ناوم نووسیوە بە (ان) كۆتاییان دێ. هەموویان ناوی كوردی نین. بەڵكو زۆری عەرەبیشی تێدایە، وەك ( نجران، غەسان، عەفان.. هتد) بەڵام ناشمەوێ تۆماركراوەكانم فڕێ بدەم، نەك سوودێكی بۆ خوێنەر هەبێ، یا (بە خێری خۆیان) شتێكی لێ زیاد بكەن. ئەوەی بیرمە: (ئان) لە زمانی كۆنی كورددا- زمانی میدی یەكان- ...

زیاتر »

دووبارە كردنەوە

وا ئەم كونجەش ئەنووسم، لام وایە كەم كەس دەیخوێنێتەوە. چونكە_ بە هۆی تەكنیكی تازە==وە_ لە هەموو جیهاندا خوێندنەوە كەم بووە. زۆر جار نووسیومە_ ئەگەر شتێكیان بە دڵ نەبوو، وەڵامم بدەنەوە. جاری وا هەیە كە بە یەكێك دەڵێم: فڵان شتم نووسیبوو خۆێندووتەوە_ دەڵێ: كوا بۆت نەناردووم. وەك ئەوەی ئەركی من بێت لە پاڵ نووسیندا سەد دانە لە هەر ژمارەیەكی (كوردستانی نوێ) ...

زیاتر »

هەر بۆ (فەیلی)

د.عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ لە(كونجێكی پێشوو) دا باسی كوردی (فەیلیم) كردبوو. لەوەدا نەبوو كە باسی (مەلا نامدار)م كردبوو. لام وایە لە شوێنێكدا بوو كە باسی (شێخ عەبدولقادری گەیلانی)م كردبوو. ئەوەی بیرمە نووسیبووم (شێخ عەبدولقادر) (دیارە) (سوننی)یەو خەڵكی گەیلانی غەرەبە- نەك (گەیرانی تەبەرستان) بەڵام سەیر ئەوەیە (فەیلی)ی بەغدا لە گەڕەكی (بابو شیخ) و (بەنی سەعید)دەژین- لە دەوری ئەو- هەرچەندە فەیلی شیعەن كەچی ...

زیاتر »

مەلا نامدار

دەمێكە ئاگاداری كوردی لە (ئەوروپا) ژیاو نیم. لەبەر ئەوە دەبێ بپرسم- ئەو برادەرەی لەساڵانی شەستی سەدەی ڕابردوودا لە كۆنگرەكانی (خوێندكارانی كورد)دا لەگەڵمان دەبوو و ناوی (دوكتۆر كامیل نامدار) بوو چی بەسەر هاتووە. (دوكتۆر كامیل)م مەبەستی قسە و ئەم كونجە نییە. بەڵام ئەوەم لە بیرە كە شانازیی بە باوكی یەوە دەكرد و بە یەكێك لە شاعیرە گەورەكانی كوردی دەزانی . كە ...

زیاتر »

دیسان بۆ یادی د. ئیحسان فوئاد

ئێمە گوایە (بەشیر یست) بووین. واتە لە دوكانەكەی یا (یانەكەی) ی مامۆستا بەشیر موشیر دادەنیشتین ‌و گوێمان لەخەڵك دەگرت ‌و موناقەشەمان دەكرد. بەڵام من دوكتۆر ئیحسانم لای بەشیر نەدیووە. كەچی ئەو بەشیری هەر بەسەر دەمەوە بوو ‌و قسەكانی ئەوی دەگێڕایەوە. ئەوەندەی لەبەر بوو كە وامان دەزانی شەو ‌و ڕۆژ هەر لای بەشیرە. تەنانەت- باسی بەشیر ‌و قسەكانی چ لێرە- لە ...

زیاتر »

بۆ یادی د. ئیحسان فوئاد

دوكتۆر ئیحسان فوئاد-لە منداڵی یەوە دۆستێكی نزیكم بوو. سروشت (یا تەبیعەت) ێكی تایبەتیی هەبوو. باوكی حەمەد بەگی قادر پاشا (محەمەد فوئاد) ە زۆر دۆستی مەحمودە ئەفەندیی هەمەوەند (مەحموودی فەقی قادر) بوو. لەوكاتەدا كە حەمەد بەگ- بەڕێوەبەری ناوچە (ناحیە) ی بازیان بووە، لەگەڵ مەحموود ئەفەندیدا زۆر ڕێك بوون. مەحموود ئەفەندی-كەریم بەگی هەر بەسەر زمانەوە بوو ‌و باسی (زانایی ‌و خوێندەواری) ی ...

زیاتر »

ئاڵای كوردستان

چەند جار لەبارەی ئاڵای كوردستانەوە نووسیومە. بەڵام دووبارە كردنەوە زیانی نی یە-چونكە(لێنین) فێری كردووم كە (دووبارە كردنەوە سوودی تێدایە). تا ئێستا دەنگی رەحمەتی ئوسەیمە مالیك- كچی ڕەوشەن بەدرخان- لە مێردی یەكەمی لە گوێمدا دەزرنگێتەوە كە بە دەنگەخۆشەكەی- شیعری جگەرخوێنی بە سروود لەبارەی ئاڵاوە دەووت: ئاڵا سێ ڕەنگی تە ب ناڤ ‌و دەنگی تە ئەی خورتێن كوردستان سڵاڤ بێ لێتان. هەر ...

زیاتر »

ئینسكلۆپیدیایەك

كتێبێكم لەبەر دەستدایە، بەوپەڕی زەوقەوە خوێندومەوە. كتێب چی؟ ئینسكلۆپیدیایەك. هەر كونجێك بەس نی یە- بۆ لەسەر نووسینی-بەڵكو هەر وەك كتێبەكە بە ئینسكلۆپیدیایەك ئەژمێرم. لەبارەیەوە نووسینیش چەند كونجی دەوێ. با ئەمە سەرەتا بێت بۆی. كتێبەكە ناوی (لەبەردەم شكۆی مرۆڤە مەزنەكاندا) یە- كە مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا نوسیوێتی. مامۆستا عەلی-ئەندامی یەكەم خولەكی (سیانزە ساڵەی پەرلەمانی كوردستان) بوو. مامۆستا بووە- بەشی كوردیی زانكۆی بەغدای ...

زیاتر »