سەرەکی » وتار » جەمال ئارێز (پەڕە 2)

جەمال ئارێز

دیسانەوە فاڵگرتنەوەی بێ بنەما

  تای بانگەشەی هەڵبژاردن، لە ئێستاوە گیانی بەشێک لە حزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عیراقی داگرتووە، لەکاتێکدا سەرەڕای جەختکردنەوەی زۆربەی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر هەڵبژاردن و بەڕێوەچوونی لە وادەی خۆیدا، بەڵام هێشتا دیارنییە کە ئاخۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 10/10/2021 دا بەڕێوەدەچێت یان نا. سەرچاوەکە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ئەوەی کە دەهێنێت قسەی لەسەر بکرێت، تەنها بابەتی هەڵبژاردن نییە، بەڵکو تەوقیتی ئەو ...

زیاتر »

رێگرییەکان لە ئازادیی کاری رۆژنامەنووسی

بە هەردوو دیوی دەستەبەرکردنی ئازادیی و دەمکوتکردنی ئازادیی کاری رۆژنامەنووسیدا، دەسەڵاتی سیاسی پشکی شێری بەر دەکەوێت، بەڵام رێگرییەکان بە تەنها لە دەسەڵاتی سیاسی و کارگێڕیدا چڕ نابێتەوە، بەڵکو چەند هۆکار و رێگرییەکی دیکە هەن کە ئەوانیش کەم یان زۆر کاریگەرییان هەیە و کاریگەریی ئەوانیش بۆخۆی شوێنەواری لەسەر ئازادیی کاری رۆژنامەنووسی داناوە. دەکرێت گرفتە هەرە دیارەکانی بەردەم کایەی کاری رۆژنامەنووسی لە ...

زیاتر »

کۆدی لێکتێگەیشتن دۆزرایەوە

رێکەوتن و لێکتێگەیشتنی هەرێم و بەغدا لەدوای دڕدۆنگییەکی چەند ساڵە 2014-2021 دەکرێت ببێتە مایەی دۆزینەوەی کۆدی کردنەوەی دەروازەکانی لێکتێگەیشتن لەسەر بابەتە هەڵپەسێردەراوەکانی نێوان هەردوولا. پشوودرێژیی وەفدی دانوستانکاری هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراقی فیدراڵ لە ماوەی رابردوودا چەند ئاماژەیەکی تێدابوو کە دەکرێت هەڵوێستەیان لەسەر بکەین، بەتایبەتی لایەنە ئەرێنییەکانی کە بریتین لەوەی هەردوولا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە هیچیان بەبێ یەکتری ناتوانن ...

زیاتر »

پەندە هەڵێنجراوەكان لە كۆڕەو

دەچینەوە سەر هەمان دروشمی نان و ئازادیی پێكەوە، چونكە زۆرن لەوانەی ئێستا ئیدیعای باشی و چاكیی بەر لە راپەڕین و خاسیەتەكانی بوونی هەموو شتێك لەو سەردەمەدا دەكەن، جگە لەئازادی، ئەگەرچی بۆ ئەو هەبوونی هەموو شتەش ئێمەمانان ئەو نەوەیەی هەردوو سەردەمەكەمان بینیووە، باش دەزانین كە هەموو شتێك نەبوو، سەرەڕای نەبوونی ئازادیش، بەڵام بابزانین كۆڕەوی دوای راپەڕین و راپەڕینەكانی دووەم و سێیەم ...

زیاتر »

داموده‌زگای حكومیی شه‌رمن

گله‌یی ‌و گازه‌نده‌ی حه‌ق جیاوازه‌ له‌ شه‌رمكردن و ترسان له‌ گله‌یی ‌و هه‌ڵای ناهه‌ق، راسته‌ ئه‌گه‌ر دۆخی ژیان ‌و گوزه‌رانی گشتیی خه‌ڵك به‌رارود بكه‌ین به‌ داهاته‌كه‌یان ئه‌وا جیاوازییه‌كی گه‌وره‌ هه‌یه‌، به‌ڵام ناشكرێت حكومه‌ت ‌و داموده‌زگاكانی له‌ هه‌موو گله‌یی ‌و ناڕه‌زاییه‌ك بترسن به‌تایبه‌تی له‌و بابه‌تانه‌ی كه‌ مافی گشتی پێشێل ده‌كرێت، جا ئه‌و شه‌رمه‌ یان ئیننه‌ی تێدایه‌، یان ده‌رگایه‌ك ده‌كاته‌وه‌ له‌به‌رده‌م خه‌ڵكانێكدا ...

زیاتر »

نۆرەی وەزیرەکانی کورد و حکومەتی هەرێمە

ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر پێشنیازی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پشتیوانیی فراکسیۆنە کوردستانییەکان، وەک محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنەکە رایگەیاند بەکۆی دەنگی ئەندامانی ئامادەبووی کۆبوونەوەکەی رۆژی 16ی ئەم مانگە و لە 33ەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا دەنگی لەسەر تەواوکردنی رێوشوێنەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە دا و حکومەتی پابەندکرد بە راگەیاندنی ئەو پارێزگایە بە رەسمی و تەواوکردنی پێداویستییە یاسایی و کارگێڕییەکانی وەک ...

زیاتر »

شرۆڤەی هەڵە یان چەواشەكردنی بە ئەنقەست؟

قسەكانی دوێنێی هەڤاڵ لاهور شێخ جەنگی سەبارەت بە جەختكردنەوە لەسەر لامەركەزیی زۆر روون و راشكاوانە بوو كاتێك دەڵێت: سیستمی لامەركەزیی ئیداریی و داراییمان بۆ سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمە نەك سلێمانی و ئەو سیستمە دەبێتە مایەی بەهێزكردنی هەرێم نەك لاوازكردنی، ئیتر ئەم دەستەواژە و رستانە هیچ پێچ و پەنایەكی تێدا نییە تا بە ئارەزوو شرۆڤەی بۆ بكرێت، چونكە ناشێت ئێمە لە بەغدا ...

زیاتر »

باشترکردنی گوزەران و پارێزگاری لە ئازادییەکان…

باشترکردنی گوزەران و پارێزگاری لە ئازادییەکان، زیندووڕاگرتنی رۆحی راپەڕینە – 3 – دوو دروشمی نان و ئازادیی کە هەمیشە وێردی سەر زمانی ئازادیخوازانی بزووتنەوەی نوێخوازی کوردایەتی و رۆشنفکران و نووسەران و رۆژنامەنووسانی کوردەواریی بووە، یەکێک بوو لە پاڵنەر و وروژێنەرەکانی کوردەواریی کە بەرنامەی راپەڕینی جەماوەریی گرێدراو بە خەباتی سیاسی و رێکخراوەیی و پێشمەرگەیی خێراتر و گورجتر جێبەجێ بکەن. راستە رژێمی ...

زیاتر »

یەکێتی سەروەری شۆڕشی نوێ، شانازیی راپەڕین و…

یەکێتی سەروەری شۆڕشی نوێ، شانازیی راپەڕین و حکومڕانی دیموکراسی و لامەرکەزی – 2 – لە ئەڵقەی رابردوودا ئاماژە درا بە رۆڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راپەڕیندا، دیارە راپەڕینی ساڵی 1991 هەر دەرهاویشتەی راپەڕینی یەکەمە کە یەکێتی شەرەفی سەروەرییەکەی پێبڕاوە، کە ئەویش هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی نوێیە لە دوای هەرەسی شۆڕشی چەکداریی لە ساڵی 1975، بۆیە هەر هێزێک و دەستەیەکی فیکریی و پێشمەرگەیی ...

زیاتر »

رۆحی راپەڕین زیندووە و ئەرکەکانیشی ماون

جەمال ئارێز -1- راستە گێڕانەوەی سەروەرییەکانی رۆژژمێری راپەڕینی 1991 بەتەنها بەس نییە، ئەگەر شرۆڤەی ئامانجە بەدیهاتووەکانی راپەڕین نەکەین و بەراوردێکی ئەو ئامانجانە نەکەین کە تێکۆشەران و رێبوارانی رێگای کوردایەتیی هاوچەرخ شۆڕش و خەباتیان لە پێناویدا بەرپاکرد و هەروەها ئەو ئامانجانەی کە بەدیهاتوون و ئەوانەش کە هێشتا ماون و خەبات لە پێناویاندا بەردەوامە. گومانی تێدا نییە کە نەخشە داڕێژەر و ئامادەکاریی ...

زیاتر »