سەرەکی » وتار » ئازاد ئیبراهیم ‌ (پەڕە 3)

ئازاد ئیبراهیم ‌

چواره‌م كۆنگره‌، كۆنگره‌ی‌ به‌هێزبوونه‌وه‌ی‌ كورد !

چواره‌م كۆنگره‌ی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ته‌نها بۆ یه‌كێتی و یه‌كێتییه‌كان گرنگ نییه‌. ئه‌گه‌ر چواره‌م كۆنگره‌ی‌ یه‌كێتی نوێ بكاته‌وه‌ و یه‌كێتی به‌هێز ببێته‌وه‌، ئه‌وا ئه‌م نوێبوونه‌وه‌ و به‌هێزبوونه‌وه‌یه‌ بۆ ته‌واوی‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانی‌ كوردستان و بۆ كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ و بۆ پێگه‌ی‌ سیاسی و نێوده‌وڵه‌تی كوردستان و عێراقیش گرنگه‌، چونكه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی‌ هه‌رێم و عێراقیش ئه‌و شاهیدییه‌ بۆ یه‌كێتی ده‌ده‌ن كه‌ هاوكێشه‌یه‌كی ...

زیاتر »

گونده‌كان و هێزی كار

(24) ڕوبه‌ری‌ گشتی كار و فه‌رمان له‌ گونده‌كان دا به‌ به‌راورد به‌ بڕ و چه‌ندێتی هێزی كار له‌ هه‌مان جوگرافیا و سنوری‌ گونده‌كاندا، گه‌لێك جیاواز و ماوه‌ی فراوان ده‌كه‌وێته‌ نێوانیان. به‌ مانایه‌كی دیكه‌ ئه‌و هێزه‌ كاره‌ زۆره‌ی‌ له‌ گونده‌كاندا كۆبووه‌ته‌وه‌ هێنده‌ی‌ ئه‌و هێزه‌ش ڕووبه‌رێك نییه‌ بخرێته‌ كاره‌وه‌ و سوودی لێوه‌ربگیرێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزه‌ كاره‌ سوودی لێوه‌ربگیرێت و به‌هه‌ده‌ر نه‌چێت ...

زیاتر »

تاڵه‌بانی له‌ عیراقی و پوتین له‌ روسیا!

له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست دا به‌گشتی و له‌ عێراقی دوای‌ ڕوخاندنی ڕژێمه‌كه‌ی‌ «سه‌دام حسێن» دا به‌ تایبه‌ت ته‌نها فریای ئه‌وه‌ ده‌كه‌وین ناوی‌ سه‌رۆك و سه‌رۆك وه‌زیران و قۆناغی حكومه‌تداریان بزانین و ئاگامان لێی بێت. ئه‌م هاتن و چوونه‌ش به‌ پله‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ گۆڕانی سه‌رۆكه‌كان به‌گشتی و به‌تایبه‌ت له‌ عێراقدا هه‌ڵگری‌ گوژمه‌یه‌كی به‌هێزی گۆڕانكاری ئه‌وتۆ نه‌بوون له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ ...

زیاتر »

كورد و یه‌كێتی سیاسی نوێ

نه‌خشه‌ی‌ هه‌ژمونگه‌ری‌ سیاسی ناوچه‌كه‌ له‌ شێوه‌ی‌ جه‌مسه‌ر به‌ندی، یاخود هه‌ژمونبه‌ندییه‌ سیاسییه‌ ته‌قلیدییه‌كه‌ی جاراندا گۆڕانكارییه‌كی ڕێژه‌یی به‌سه‌ردا هاتوه‌ و ئه‌وه‌ی‌ پێشتر پێی ده‌وترا هه‌ژمونی سیاسی ئه‌مریكی و ڕوسیا «سۆڤییه‌ت» ئێستا له‌و قاڵبه‌دا و به‌و شێوه‌یه‌ نه‌ماوه‌ و به‌شێوه‌ و نه‌خشه‌یه‌كی نوێ بنیادنراوه‌ته‌وه‌، كه‌ زیاتر شێوه‌یه‌كه‌ پێی ده‌وترێت «یه‌كێتی سیاسی». هه‌وڵه‌كانی‌ وڵاتانی‌ ناو ئه‌م یه‌كێتییه‌ سیاسیانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌ردوو ...

زیاتر »

وه‌رزی‌ چاندن، دیسان جوتیاران و حكومه‌تی هه‌رێم

(23) وا هێدی هێدی وه‌رزی چاندن له‌ گونده‌كان ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌ و جوتیاران و گوندنشینان كه‌وتوونه‌ته‌ هاڵه‌ده‌وان ! تاكو پێش سه‌رپه‌ڵه‌ و كاتی‌ په‌ڵه‌دان بتوانن تۆم و دانه‌وێڵه‌كانیان له‌ «گه‌نم و جۆ» بكه‌نه‌ ژێر گڵه‌وه‌ و (وه‌رده‌كان)یان دابچێنن و زه‌وییه‌كانیان بكێڵن. ئه‌م ئاماده‌كاریانه‌ هه‌موو ساڵێك له‌ دوای‌ مانگی یانزه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكاندا ده‌ست پێده‌كات و جوتیاران سه‌رقاڵ ده‌بن به‌ كاروباری‌ كستوكاڵه‌وه‌. ...

زیاتر »

خۆرهه‌ڵات له‌نێوان به‌ره‌ژانی نوێ و ..

خۆرهه‌ڵات له‌نێوان به‌ره‌ژانی نوێ و دووباره‌بوونه‌وه‌ی‌ مێژوودا ئه‌گه‌ر شۆڕش و ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندانه‌كانی‌ ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست ڕووداوگه‌لێكن كه‌وتوونه‌ته‌ناو مێژووی‌ ناوچه‌كه‌وه‌، ئه‌وا كه‌موكورتییه‌ بۆ هه‌ر تاكێك بڵێت ئه‌م ڕووداوانه‌ به‌ره‌ژانی ڕووداوی‌ مێژووی‌ی‌ نوێن، ئه‌گه‌ریش هه‌مان جۆری ڕووداون له‌ناو مێژووی ناوچه‌كه‌دا، ئه‌وا ڕووداوگه‌لێكی دووباره‌ن و هیچ له‌ نه‌خشه‌ی‌ سیاسی ناوچه‌كه‌ ناگۆڕن. ئاگاهی تاك یاخود ئه‌زمونی‌ ژیانكردن له‌ سه‌ده‌كانی‌ ڕابردووی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا كه‌ ...

زیاتر »

خۆرهه‌ڵات به‌ره‌و جه‌مسه‌ری‌ روسیا

له‌ سه‌رده‌می‌ ئه‌مریكادا،خۆرهه‌ڵات به‌ره‌و جه‌مسه‌ری‌ روسیا نوسه‌ر و فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی (پۆل ڕیكۆر) ده‌مێك ساڵ پێش ئێستا ڕایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی‌ له‌نێوان فه‌ره‌نسا و ئه‌مریكا ڕوو ده‌دات، هیچ نییه‌ جگه‌ له‌ جه‌نگی یونیڤێرساڵێتی. ئه‌و ده‌ڵێت: ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت هه‌موو جه‌نگێك بباته‌وه‌ و ئه‌وه‌شی هه‌یه‌تی له‌ هێزی ڕه‌ق و (نه‌رم و دیپلۆماسی) به‌سه‌ر جیهاندا بیسه‌پێنێت و هه‌موو جیهان بخاته‌ژێر ڕكێف و هه‌ژمونی خۆیه‌وه‌. تاكو ئێستا ...

زیاتر »

بەرهەمی خۆماڵی لە دۆخی شەڕدا

هەموو ئەو ڕوداوە دووبارانەی لە مێژووی کورددا بەریەکتر دەکەون، واقیعێکی تاڵمان پیشان دەدەن کە زاکیرەی تاکی کورد بەگشتی لەگەڵ ئەزمونکردنی ڕووداوە ناخۆش و کارەستبارەکاندا بەدرێژایی مێژوو، زاکیرەیەکی لاواز و ئەرشیفکار نەبووە و بەردەوام بازی بەسەر کۆی ڕووداوەکاندا داوە و جێیهێشتووە، ئەوەندەی کورد ڕووداوی ناخۆشی بەسەرهاتووە و کەوتۆتە دۆخی ناجێگیری ئابووری و سیاسی و … هتدەوەو توشی شڵەژانی ناوخۆیی بووەتەوە هیچ ...

زیاتر »

كوردستان ، هه‌ڵكشان له‌ جوگرافیا و زه‌مه‌نی ناجێگیردا

وه‌ك چۆن داكشانی نه‌ته‌وه‌یی (كورد) و نیشتمانی (كوردستان) له‌ هه‌ندێك وێستگه‌ی‌ مێژووییماندا هه‌یه‌ و به‌ركه‌وته‌مان كردووه‌ و دۆخێكی هێستری و نائومێدیی دروست كردووه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌ندێك وێستگه‌یش هه‌یه‌ له‌ مێژووی‌ كورددا پێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كوردی تێدا هه‌ڵده‌كشاوه‌ بۆ به‌رزترین پنتی به‌خته‌وه‌ری‌ و دره‌وشانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌ و له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و نه‌ته‌وه‌ بنده‌ستانه‌یش كه‌ له‌ جیهاندا هه‌ن. له‌دوای‌ ده‌ركه‌وتنی داعش ...

زیاتر »

تارماییەك لە پشت خۆپیشاندانەكانی عیراقەوە

ئەو زیگزاكە سیاسییەی كە هەندێك گروپی شیعەی دژ بە عادل عەبدولمەهدی دەستیانداوەتێ و هەر شەوەی لەماڵی یەكێكیان كۆدەبنەوە بۆ لابردنی عەبدولمەهدی، بەرپرس نین و هۆكاری سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەكانی عیراق نین، بەڵكو ئەوان بەبێ تێگەشتن لەجەوهەری خۆپیشاندانەكان دەیانەوێت لەسێبەری ئەو خۆپیشاندانانەوە بگەنە ئامانجەكانیان كە لەماوەكانی رابردووداو لەسەروبەندی پێكهێنانی حكومەتیشدا كۆك نەبوون لەسەر دانانی عەبدولمەهدی. ئەوەی پاوەری پشت خۆپیشاندانەكانە واپێویست دەكات خۆی پیشان ...

زیاتر »