سەرەکی » وتار » كاروان یاروه‌یس‌

كاروان یاروه‌یس‌

ماكگۆرك لە كۆشكی سپی

بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا، لەچوارچێوەی دانانی ستافی سەرۆكایەتیدا، برێت ماكگۆرك نێردەی تایبەتی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانێتیی جیهانی دژ بە داعش دەباتە كۆشكی سپی و وەك راوێژكاری كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان بەرپرسی دۆسێی ئەو ناوچەیە، دەستبەكار دەبێت. ماكگۆرك لە تویتێكدا ئاشكرایكرد «لەگەڵ سەرۆك بایدن لە كۆشكی سپی دەبێت، بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا كاردەكات». هەر سەرۆكێكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا دەسەڵاتی دانانی ...

زیاتر »

ئەمریكایەكی تر!

رانەهاتووین ببینین ئەمریكا، وەك زلهێزی یەكەمی جیهان چەن سەد خۆپیشاندەرێك یەكێك لە گرنگترین دامەزراوە نیشتمانیەكانی ئەو وڵاتە كۆنترۆڵ بكەن و كێشە لە سیستمی بەرێوەبردنی وڵاتەكە بەدیبكەین. ئەمریكایەك كە بانگەشەی دیموكراسی دەكات و ساڵانە سەدان ملیۆن دۆلار لە پەرەپێدانی دیموكراسی لە وڵاتانی تازەگەشەكردوو خەرج بكات و رژێمی وەك تالیبان و بەعس بەهۆكاری نەبوونی دیموكراسی و مەترسی لەسەر مرۆڤایەتی بروخێنێ‌، كەچی ببینین ...

زیاتر »

دانوستاندن چۆن وا دەكرێ؟

قۆناغی ئامادەیی مام جەلال، كە قۆناغی سەنگینی و كارایی كورد بوو لە بەغدا، گفتوگۆی جددی هەبوون و هەندێك لە كێشەكان چارەسەركران و هەندێكی تریشی بە دانایی مام جەلال؛ نەهێڵدرا بتەقنەوە. لە قۆناغی (پۆست تاڵەبانی)، حەوت ساڵە كێشەكان كەڵەكەتر دەبن و متمانەی نێوان هەردوولاش تا دێت لاوازتر دەبێت. چواردە ساڵە، مافەكانی كورد لەچوارچێوەی دەستووردایە، گرنگترینیان مادەی (140) و پرسی ناوچە كێشە ...

زیاتر »

وۆهان لە كوردستان

كاتێ لە پارێزگای وۆهان لە چین، ڤایرۆسی كۆرۆنا سەریهەڵدا، حكومەت دەستوبرد حاڵەتی نائاسایی راگەیاند و شارەكەی داخست و لە هەموو چینەوە، رۆژانە دەیان فڕۆكە و هۆیەكانی تری گواستنەوە پاڵپشتی مرۆیی و لۆجستی رەوانەی شارەكە كرد. من توانای حكومەتی كوردستان و چین بەراورد ناكەم، بەڵام ژمارەی دانیشتووان بەراورد ئەكەم، كە دانیشتووانی هەرێم ناكاتە ژمارەی دانیشتووانی چەند گەڕەكێكی وۆهان. حكومەت لە سەرەتاوە ...

زیاتر »

رۆژژمێری سەروەرییەكانی سەرۆک مام جەلال

رۆژێك لە رۆژژمێری ساڵدا شك نابەین، كە سەروەری، دەستپێشخەری، رچەشكێنی، ئەزموونێكی ناوازەی سەرۆك و رابەری هەمیشە لە یادمان (مام جەلال)ی تێدا نەبێت. لە ماوەی زیاتر لە نیو سەدە خەباتی بێوچانی شۆڕشگێڕی ‌و سیاسی ‌و دیپلۆماتی ‌و دیموكراسیدا، نەسرەوتووە و لە هەوڵدا بووە، تاخزمەتی (كوردایەتی) و (كوردەواری) بكات. دوێنێ‌ (3)ی ئازار، یادی هەڵبژاردنی سەرۆك مام جەلال بوو وەك سەرۆكی فەخری رێكخراوی ...

زیاتر »

مام جەلال لە چـوارەمین كـۆنگرەدا

(1) سەرەتای هەفتەی داهاتوو، چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، كوردستان گەورەترین رووداوی كۆتایی ساڵ بەخۆیەوە دەبینێت، بەو مانایەی كۆنگرەی یەكێتی، وەك هێزێكی سیاسی و جەماوەریی گەورە، كە لە حوكمڕانی‌ و پرۆسەی سیاسیی كوردستان و عیراق و ناوچەكەدا، پێگەی سەنگینە، كۆنگرەكەی رەنگدانەوەی گەورەی دەبێت لەسەر كوردستان و عیراق. چوارەمین كۆنگرە، كۆنگرەی پاش ماڵئاوایی یەكجارەكی سەرۆك و رابەرمان مام جەلال و ...

زیاتر »

ئیستحقاقی هەڵبژاردن!

100 (1) ماوەیەكە لە میدیای پارتی‌ و لێدوانی بەرپرسیانیانەوە، گوێمان لە دەستەواژەی «ئیستحقاقی هەڵبژاردن» دەبێت، وەك بنەمایەك بۆ دابەشكردنی پۆستەكانی هەرێم‌و بەغدا. ئیستحقاقی هەڵبژاردن، كاتێك دەبێتە بنەمایەكی سەرەكی بۆ دابەشكردنی پۆست‌ و دەستاودەستكردنی دەسەڵات، كە دیموكراسی تەواو خەمڵیوبێت‌ و هەڵبژاردنیش وەك پایەیەكی گرنگی دیموكراسی بەبێ‌ كەموكوڕی‌و كێشە بەرێوەبچێت، كە ئەمەیان لەسنوری دهۆك‌ و هەولێر بەو شێوەیە نیە. ئەگەر بڕیار وابێت، ...

زیاتر »

هاوسەنگی هێز ‌و شەراكەتی راستەقینە

99 (1) هاوسەنگی هێز‌و شەراكەتی ڕاستەقینە لە حوكمڕانی هەرێمی كوردستان، بە ئامانج‌ و دروشمی زیندووی ئەم قۆناغە دەزانم. لاسەنگی هێزی سیاسی لە هەرێمی كوردستاندا، وایكردووە شەراكەتی ڕاستەقینە لە حوكمڕانیدا نەبێت ‌و هەموو لایەنەكان بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردن ‌و پێگە‌و هێزی سیاسی‌ و سەربازی‌ و جەماوەری خۆیان لە جومگە سەرەكیەكانی حوكمڕانیدا بەشدار نەبن. قۆرغكاری لە حوكمڕانی‌و بڕیاری سیاسی هەرێمدا، زەمینە بۆ یەكهەڵوێستی ...

زیاتر »

بەسرەو بەغداو هەولێر!

98 (1) ئاگری توڕەیی دانیشتوانی پارێزگای بەسرە، دامودەزگا حزبی‌ و حكومیەكان، هەتا كەناڵەكانی میدیایشی سووتاند. حكومەتەكەی عەبادیش لە پێشدا بەڵێنپێدان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان‌ و باشكردنی دۆخی خزمەتگوزاری شارەكە، تا بەكارهێنانی هێزە سەربازییە تایبەتەكانی وەك دژەتیرۆر و كاردانەوەی خێرای تاقیكردەوە، سوودی نەبوو. ئەو دۆخە ئاڵۆزەی بەسرە، كە بارگاوییە بە ململانێ‌ و ناكۆكی توندی هەرێمایەتی‌ و ناوخۆیی‌ و هاوكاتی پێكهێنانی حكومەتی تازەی ...

زیاتر »

هەفتەی یەكلاكردنەوە!

97 (1) هەتا دۆخەكە درێژەبكێشێ ‌‌و پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی دوابكەوێ‌، زیاتر هیوای هەڵبژاردنەوەی عەبادی وەك سەرۆك وەزیران بۆ جاری دووەم كزو لاواز دەبێت. هاوپەیمانێتی نەسریش زیاتر پەرت‌و بڵاو دەبێت. دۆخەكە گەیشتۆتە ئەوەی كەسێكی وەك فالح فەیاز، كە چوار ساڵ وەك راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانییی عیراق و سەرۆكایەتی دەستەی حەشدی شەعبی لە كابینەكەی عەبادی كاریكردووەو لەهەڵبژاردنیشدا هاوپەیمانێكی سەرەكی بوو لە ناو ...

زیاتر »