سەرەکی » وتار » مه‌حمود سه‌نگاوی‌

مه‌حمود سه‌نگاوی‌

شه‌هید وریای شێخ ره‌شید..

شه‌هید وریای شێخ ره‌شید.. دیرۆكێك له‌ ملنه‌دان و شكۆمه‌ندیی زۆرن ئه‌و كه‌ڵه‌مێردانه‌ی له‌پێناوی ئازادی و مافی گه‌له‌كه‌ماندا له‌ كۆڕی خه‌بات و تێكۆشاندا گیانیان به‌خشیووه‌ته‌ كوردستانه‌كه‌یان، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه‌ خانه‌خوێی مرۆڤی مه‌زن و پێشمه‌رگه‌ی بوێر‌ و شه‌هیدی نه‌مر بووه‌، شه‌هید وریا یه‌ك له‌ هه‌زاران شه‌هیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و یه‌ك له‌ سه‌دان شه‌هیدی فه‌رمانده‌ و سه‌ركرده‌ی شۆڕشی نوێیه‌، به‌ڵام شه‌هید ...

زیاتر »

یادەوەریە تاڵەکانی ڕۆژانی کارەساتی نەگریسی ئەنفال

کارەساتی ئەنفال، کە تێیدا ڕژێمە دڕندەکەی بەعس هەستا بە ڕاپێچ کردنی سەد و هەشتا و دوو هەزار مرۆڤی خاک ویستی کورد پەروەر بەرەو بیابانەکانی عەرعەر، قێزەونترین و نا مرۆڤایەتیترین کارەساتە لە مێژووی خەجاڵەت باری حکومەتی ڕوخاوی بەعسدا. لەم ئۆپراسیۆنە مەرگ ئاسایەدا بە ناوی ئایەتێکی پیرۆزی قورئانەوە و بە پێی پیلانێکی داڕێژراوی حوکومەتی ڕوخاوی بەعس و جاشەکان و بە ٨ قۆناغ ...

زیاتر »

شه‌هیدانی ئه‌شكه‌وتی داری خله‌…

شه‌هیدانی ئه‌شكه‌وتی داری خله‌ ناسنامه‌یه‌كی زێڕین به‌ به‌رۆكی شۆڕشی نوێوه‌ دوای ئه‌نفالی به‌عسیانه‌ و له‌و زه‌مه‌نه‌ی كه‌ به‌عس سه‌رمه‌ستی سه‌ركه‌وتنه‌كانی بوو وه‌ بڕیاری دابوو خه‌بات و شۆڕشی كورد بۆ چاره‌نووس ئیدی ته‌واو، له‌و ڕۆژگاره‌دا هه‌ڵوێستی پارتیزانه‌كان وه‌ڵامێكی توندی ئه‌و بڕیاره‌ ناكامه‌ی به‌عسی دایه‌وه‌ و كوڕه‌كانی ی.ن.ك بڕیاریاندا له‌ قوڵایی چۆڵه‌وانییه‌كانی گه‌رمیاندا ئاڵای به‌ گژداچوونه‌وه‌ هه‌ڵبكه‌ن. له‌ ساته‌وه‌خته‌كانی پارتیزانی پاش ئه‌نفالدا، ...

زیاتر »

حسێن مەنسور رەمزێك هەمیشە لە دڵ و دەروونمدایە

ئازایەتی تایبەتمەندییەكی پێشمەرگەیە، كە پێشمەرگە ئازانەبێت ناتوانێ‌ رووبەڕووی دوژمن بێتەوە، هەندێكجار ئازایەتی پێشمەرگە سنووری وێناكردن تێدەپەڕێنێ‌ و زۆرجاریش وەكو فیلمی خەیاڵی باسدەكرێ‌، ئازایەتی ئەبو عەلی لەو بابەتە بوو، رۆژ دوای رۆژ پلەكانی فەرماندەیی باڵاتردەبوو بەجۆرێك كە چاوەڕوانی زۆر گەورەی لێدەكرا وەكو داهێنەرێكی شۆڕشگێڕیی گۆڕەپانەكانی شەڕ و قارەمانی داستانەكان. مرۆڤ كە فەرماندە بوو دەبێ‌ وەكو حسێن مەنسور بە سام و شكۆ ...

زیاتر »

ناسنامه‌یه‌كی زێڕین به‌ به‌رۆكی مه‌مله‌كه‌تی ئه‌نفاله‌وه‌

حاجی حه‌مه‌ فه‌ره‌ج لێخوڕه‌یی،ناسنامه‌یه‌كی زێڕین به‌ به‌رۆكی مه‌مله‌كه‌تی ئه‌نفاله‌وه‌ رۆژ نییه‌ بۆنه‌یه‌كی دڵته‌زێن تێنه‌په‌ڕێ و یادی شه‌هیدێكی ئه‌م كوردستانه‌ نه‌كه‌ینه‌وه‌، یاخود ماڵئاوایی كه‌سه‌ شۆڕشگێڕه‌كان كه‌ ته‌واوی ته‌مه‌نیان له‌ خزمه‌ت شۆڕش و سه‌رفرازیی گه‌له‌كه‌یاندا سه‌رفكردووه‌، گوێی دڵمان نه‌سمێ. ״نه‌سره‌وتن تا سه‌ركه‌وتن״ ئێمه‌ گه‌لێكین مێژوومان به‌ رووباری خوێن نووسراوه‌ته‌وه‌، له‌وه‌ته‌ی هه‌ین له‌گه‌ڵ دوژمناندا له‌ململانێیه‌كی سه‌ختداین. هه‌رگیز له‌به‌رده‌م ویستی قامچی داگیركه‌راندا نه‌پساوین. به‌رگریمان ...

زیاتر »

تیماری زامه‌كانی كوردستان بوو

ڕاسته‌ شۆڕش به‌ ناوی هه‌موو خه‌ڵكییه‌وه‌ ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی شۆڕش ده‌كه‌ن زۆر كه‌من، ئه‌و زۆر كه‌مه‌ش له‌ چینه‌ هه‌ژار و چه‌وساوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگاوه‌ هه‌ڵده‌قوڵێن، ئه‌م چینه‌ هێنده‌ تاڵاوی زوڵم و ژێرده‌ستییان چه‌شتووه‌، به‌ په‌رۆشییه‌وه‌ ده‌یانه‌وێ زنجیری په‌ستی ژێر ده‌ستی بپچڕێنن و ئه‌سپی خۆیان له‌ مه‌یدانی خه‌باتدا تاوبده‌ن. عاشقانی نیشتمان بۆ هه‌ڵگیرساندن و ‌سه‌رخستنی شۆڕش چه‌ند زۆری ژماره‌ و قه‌به‌ی هێزیی چه‌كداری ...

زیاتر »

شەهید غەریب هەڵەدنی

شەهید غەریب هەڵەدنی،سورداشێک لە ورە و نەبەزین ئەو دەمەی شۆڕشی ئەیلول کڵوکۆی دامرکایەوە، زۆر کەس چەکی خەباتیان فڕێدا و تەسلیمی ئەو واقیعە تاڵە بوون کە رێکەوتننامەی جەزائیر و دوژمنانی کورد بەدیاریی پێشکەشی گەلە ستەمدیدەکەمانیان کرد. ئا لەو دەمەدا مێردەزمەی نائومێدی کرۆکی گیانی هەموو کوردێکی ئەکرۆژی، به‌ ده‌گمه‌ن خه‌ڵكی بڕوایان به‌ هه‌ڵسانه‌وه‌ هه‌بوو، بەڵام دوژمنانی گەلەکەمان چەندە دەستی وێرانە بکێشن بە ...

زیاتر »