سەرەکی » وتار » نه‌وزادى موهه‌ندیس‌ (پەڕە 2)

نه‌وزادى موهه‌ندیس‌

هەرێم و بەغدا تەواوكەر یان تێكدەری یەكترین؟

نەهامەتی و خوێنڕشتن و قاتوقڕی و برسێتی و جەنگ و ماڵكاولی و داگیركردن و براكوژیی و هەژاری و دواكەوتوویی، هەموو ئەمانە وەك نەفرەتێكی خودایی بەربینی ئەم كۆمەڵگە و وڵاتەی گرتووە، كە ناوی عیراق و عێراقیەكانە، نەك تەنها بۆ ماوەی كەمی دوای دروستبوونی ئەم دەوڵەتە لە ساڵی 1921ی سەدەی رابووردوە كە ئێستا لە 100 ساڵ نزیك دەبینەوە لەو مێژووە، بەڵكو ئەم ...

زیاتر »

حكومەتی هەرێم لە دووڕییانێكی چارەنووسسازدا

حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتیش ئەم كابینەیەی ئێستا لە دۆخێكی سیاسی و ئابووریی و تەندروستی و پەروەردەیی و …هتد نەخوازراودایە و لە ئەنجامی كەڵەكەبوونی كێشە و گرفتەكانی 17 ساڵی رابردووی لەگەڵ عیراق و لەلایەكی تریشەوە بەهۆی ململانێ سیاسی و حزبییە تەسك و بێزراوەكانی ناو هەرێمی كوردستان و بەتایبەتیش لە نێوان هەرسێ‌ لایەنی پێكهێنەری ئەم كابینەیەدا ((پارتی و یەكێتی و گۆڕان)). ...

زیاتر »

جیهان لە سایەی پێشبڕكێی كەر و فیلەكانی ئەمریكادا !

*كەمتر لە دوو مانگ ماوە بۆ كۆتایهێنان و پەردە دادانەوە بەسەر ئەو شانۆگەرییەی كە ناوی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتییە لە ئەمریكادا لە نێوان پارتی كۆماریەكان ((فیلەكان)) كە سیمبولی كۆمارییەكانە و قەوارەیەكی گەورە و ترساوی هەیە و پارتی دیموكراتەكان ((كەرەكان)) كە سیمبولی خۆڕاگریی و بەهێزییە، ئیدی بۆ چوار ساڵی ئایندە، جیهان جارێكی تر دەبێت بەناچاری خۆی رێكبخات و بگونجێنێت لەگەڵ سیاسی و سیاسەتە ...

زیاتر »

سه‌رمایه‌ی نیشتمانی و سه‌رمایه‌داری نیشتمانی

هیچ وڵات و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌بی بوونی ئامار و سه‌رژمێرییه‌كی ورد و زانستی بۆ سه‌روه‌ت و سامانی سروشتی و نیشتمانیی تایبه‌ت به‌خۆی، ناتوانێت نه‌ پلانی زانستی دابڕێژێت و نه‌ پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌شه‌كردنی وڵات و كۆمه‌ڵگه‌ پێشبینی بكات و كاری بۆ بكات و بیگه‌یه‌نێته‌ دوامه‌نزڵ و مه‌به‌ست. بۆیه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و وڵات و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه‌ خاك و ئاو و سامانی سروشتی زۆر ...

زیاتر »

نووسین بۆچی و ره‌خنه‌ش به‌ ئامانجی چی؟

ئاشكرایه‌ كه‌ كاری نووسین و داهێنان و ده‌رخستنی راستییه‌كان و پیشاندانیان به‌ تاك و كۆمه‌ڵگه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كان، له‌ مێژه‌ تائێستا كارێكی قورس و پڕ ئازار و كێشه‌و گرفت بووه‌ بۆ خاوه‌نه‌كانیان، جا له‌هه‌ر بوارێكدا بووبێت، وه‌ك بواری سیاسی و ئابووریی و ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی و مێژوویی ئه‌منی و …هتد، كه‌ خاوه‌نه‌كانیان هه‌میشه‌ كه‌سانی بێزراو بوون له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان یان گروپ و ...

زیاتر »

تاكه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان له‌ قه‌یراندا ده‌مێنێته‌وهa‌؟

هه‌ر كارێك یان كاره‌سات و قه‌یرانێك جا سروشتی بێت یان مرۆڤكرد، جه‌نگه‌كان و ئاشتییه‌كان، هه‌موویان خاڵی ده‌ستپێك و كۆتاییان هه‌یه‌، ئه‌گه‌رچی درێژه‌ش بكێشن، چونكه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵسه‌نگاندنی گۆڕانكاریی و پێشهاته‌كان و به‌ په‌ندوه‌رگرتن له‌ رووداوه‌كان و كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانیان، لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و ده‌ستڕۆیشتوو و بڕیار به‌ده‌سته‌كان له‌ حكومه‌تدا بێت یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تدا، له‌ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی گونجاودان بۆ ده‌ربازبوون له‌و ...

زیاتر »

هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق لەپێناوی چی و…

هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق لەپێناوی چی و بەقازانجی كێ؟ لەدوای (پرۆسەی ئازادیی عیراق) لەلایەن هاوپەیمانانەوە بە رابەرایەتی ئەمریكا لەساڵی 2003، تائێستا، چوار خولی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچووە، بەڵام لە هیچ خولێكدا نەتوانراوە كار و ئەركی پەرلەمانی بەتەواوەتی جێبەجێ بكەن لە یاسادانان و چاودێریكردنی حكومەتەكانی عیراق لەماوەی 17 ساڵی رابردوودا، پەڕلەمان بەداخەوە كراوەتە ئۆرگانێكی بێكەڵكی رەزاقورس و بارگرانیی بەهۆی بێتوانایی و خەرجییە ...

زیاتر »

لەشكركێشییەكانی توركیا و بێدەنگیی جیهان و كورد

چەند ساڵێكە توركیا بە خێرایی كەوتۆتە پەلهاویشتن بۆ زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە و نزیكەی مانگێكی تەواویشە سوپای توركیا بەردەوامە لەسەر هێرش و پەلاماردان و داگیركردنی خاكی باشووری كوردستان و تائێستا بەگوێرەی زانیارییەكان بە قووڵایی 15 كیلۆمەتر و لە هەندێك ناوچە زیاتر سوپای ئەو وڵاتە هاتوونەتە ناو خاكی باشووری كوردستانەوە لەسنووری هەردوو پارێزگای دهۆك و هەولێر و لەهەندێك شوێنی ستراتیژی بنكە و ...

زیاتر »

كورد له‌ كوێى هه‌نگاوه‌كانى كازمیدایه‌؟

ته‌نها نزیكه‌ى دوو مانگه‌ كه‌ حكومه‌ته‌كه‌ى مسته‌فا كازمى ده‌سه‌تبه‌كاربوه‌ و متمانه‌ى ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقى وه‌رگرتووه‌ كه‌ ئاشكرایه‌ لاى هه‌مووان له‌ بارودۆخێكى زۆر بارگاویى و پڕ كێشمه‌كێشى سیاسیى و ئابووریى و ئه‌منى و ته‌ندروستى و داراییدا كازمى راسپێردرا بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، جگه‌ له‌وه‌ش كازمى هاته‌ سه‌ر سیستمى حوكمڕانییه‌كى گه‌نده‌ڵ به‌ هه‌موو پێوه‌ره‌كان كه‌ گه‌نده‌ڵى و مشه‌خۆریى ته‌واوى جومگه‌كانى ئه‌و حوكمڕانییه‌ى گرتۆته‌وه‌، ...

زیاتر »

ئەم قۆناغەی هەرێمی كوردستان و بنەمای…

ئەم قۆناغەی هەرێمی كوردستان و بنەمای لامەركەزیی ئیداری *لەمێژە وتراوە كە هەركات ئیدارەیەكی بەهێز و تۆكمە و بە پلان هەبێت، هەمیشە كارو پرۆژە و ئومێدەكانیش سەركەوتن بەدەست دەهێنن و هەمووانیش لەسایەیدا دەحەوێنەوە. گرنگترین كار و بواری كاركردن و ئیدارەدان و حوكمڕانی بریتییە لە چۆنێتی ئیدارەدان و هەڵبژاردنی باشترین جۆرەكانی ئیدارە بەپێی قۆناغەكانی ژیان و گوزەران و بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی سیاسیی ...

زیاتر »