سەرەکی » وتار » بورهان شێخ ڕەئوف‌ (پەڕە 1)

بورهان شێخ ڕەئوف‌

ترەمپ گورزێكی گورچكبڕی لە دیموكراسیی ئەمریكی دا

ساڵی 2016، ئەو كاتەی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆكی ئەمریكا هەڵبژێردرا، وتارێكم نووسی لە ژێر ناونیشانی (بوومەلەرزەی ترەمپ)، لە راستیدا بوومەلەرزەیەك بوو ئەمریكای گرتەوە. چوار ساڵی فەرمانڕەوایی ترەمپ، بینیمان چی بە سیستم و دامەزراوەكانی ئەمریكا و جیهانیش كرد، لە چەندین رێكەوتننامەی گرنگی نێودەوڵەتی كشایەوە ‌و لە هەموویان گرنگتر و هەستیارتر، رێكەوتننامەی كەشوهەوای پاریس بوو. وا ئێستاش پێچەوانەی هەموو عورف و یاساكانی ...

زیاتر »

لە پێشوازیی ساڵی نوێدا

هەرچەندە كات ئاسایی دەڕوات و هەموو ساڵ ‌و وەرزەكان دووبارە دەبنەوە، ئەوە مرۆڤە وەكو یەكەی پێوانەی كات رۆژمێری بۆ ساڵ و مانگ و هەفتە و رۆژ و سەعات و چركە داناوە، بۆ راییكردنی كاروبارەكانی لە هەموو بوارەكانی ژیاندا بە خاس و خراپییەوە. لە كاتێكدا ساڵی 2020مان بە هەموو كێشە و قەیرانەكانییەوە بەڕێكرد، ساڵێك كە مرۆڤایەتی لە مێژووی دوور و درێژی ...

زیاتر »

دابەزاندنی بەهای دینار، هەنگاوێكی سەخت لە…

دابەزاندنی بەهای دینار، هەنگاوێكی سەخت لە كاتێكی دژواردا دواجار حكومەتی عیراق بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە و دابینكردنی مووچەی كارمەندانی حكومەت، لە رۆژی 20/12/2020 دا بڕیاری دابەزاندنی بەهای دراوی نیشتمانی عیراقی دا بە ڕێژەی 20 %، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و دابینكردنی خەرجی بۆ مووچە و خزمەتگوزارییە بنەڕەتی و پێویستییەكانی خەڵك. كاریگەری ئەم هەنگاوە لە یەكەم كاردانەوەی خێرادا بەرامبەر بە دابەزاندنی ...

زیاتر »

كازمی لە توركیا

سەردانەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ ئەنقەرە، چوارەم گەشتێتی لە دوای دەستبەكاربوونییەوە بۆ دەرەوەی وڵات، دوای سەردانی ئێران و ئەمریكاو چەند وڵاتێكی ئەوروپا، لەدوای ئەوەی لە 14ی ئۆكتۆبەری 2020 لەلایەن سەرۆك كۆماری توركیاوە بانگهێشتنامەیەكی فەرمی ئاڕاستەكرا، كە فاتیح یەڵدز باڵیۆزی توركیا لە بەغدا، گەیاندییە دەستی، تێیدا خواستی ئەوەی دەربڕیبوو، كە عیراق لە پلەی یەكەمی گرنگیپێدانەكانی ئەردۆغان-ەو خوازیارە، كە پەیوەندییەكانیان ...

زیاتر »

خۆپیشاندان لە نێوان هێمنی و توندوتیژیدا

پێش هەرشتێك، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و مانگرتن مافی سەرەتایی مرۆڤن، لە عیراقیش بەگوێرەی دەستوورەكەی، ئەو مافەی بە هاووڵاتیانی خۆی داوە ‌و كەس ناتوانێت لێیان زەوت بكات، بە هەرێمی كوردستانیشەوە. ئەوەی گرنگە بۆ هەر خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەك بۆئەوەی داواكارییەكانیان بە هەند وەربگیرێت و بە دروستی بگاتە حكومەت و دەسەڵاتداران و ئاكامی هەبێت، ئەوەیە كە رێكخەرانی ئەو میتینگ و كۆبوونەوانە بە هێمنی ...

زیاتر »

بایدن ‌و سیاسەتەكانی پێشووی ئەمریكا لە سوریا

قەیرانی سوریا یەكێكی ترە لەو قەیرانە ئاڵۆزانەی كە لە 10 ساڵی رابردوودا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناویندا درێژەی هەیە و خوێنی لێدەچۆڕیت، هەر لەو سۆنگەیەشەوە، بووە بە جێگەی بایەخی زۆرێك لە وڵاتانی ئیقلیمی و زلهێزەكانی جیهانیش، بە روسیا و ئەمریكاشەوە. ئەوەی لەم وتارەدا مەبەستمە باسی بكەم، هەڵسوكەوت و سیاسەتەكانی ئەمریكایە لە بارەی سوریاوە، هەر لە ئیدارەی باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووترەوە تاكو ...

زیاتر »

بایدن لە نێوان ئۆباما و ترەمپ-دا

ئێستا وا ترەمپ دان بە شكستی خۆیدا دەنێت و جڵەوی شلكرد بۆ ئەوەی رێكارەكانی گواستنەوەی دەسەڵات بۆ بایدن دەست پێبكات. جۆ بایدن سەرۆكی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریكا زۆر دۆسێی قورس و ئاڵۆزی لە بەردەمدایە، چ لە سەر ئاستی ناوخۆیی ئەمریكا و چ لەسەر ئاستی دەرەوەش، كە دەخوازێت هەنگاوی خێراو بە پەلەی بۆ بهاوێژێت. ناوخۆی ئەمریكا گەورەترین كێشەی ناوخۆی ئەمریكا، چۆنێتیی بەرەنگاربوونەوەی ...

زیاتر »

توركیا لە ئاسیای بچووكەوە تاكو دەریای سپی ناوەڕاست

لە قەتەر و سۆماڵەوە تاكو باكووری قوبرس و سوریا و عیراق، دواجاریش ئازەربایجان و هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباخ، هێزەكانی توركیا لە شەش وڵات و سێ كیشوەر بڵاوەیان پێكراوە، جگە لە هێزەكانی تریشی كە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی ناتۆ لە ئەفغانستان و شوێنەكانی دیكە هەن. لە ئاوا بارودۆخێكدا كە لیرەی توركی لە داڕمانی نرخەكەیدا بوو لە ماوەی رابردوودا، وێڕای ئەوەی چەند رۆژێكە بەهۆی ...

زیاتر »

شكستی ترەمپ پەیامێكی گرنگ بوو

هەرچەندە تا ئێستاش كە من ئەم بابەتە دەنووسم، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی وڵاتەكەیدا دانی بە شكستی خۆیدا نەناوە، هەر رۆژەی قسەیەك دەكات، بێ ئەوەی بەڵگەیەكیشی لابێت كە وتەكانی بسەلمێنێ بەوەی ساختەكاری و فێڵ كرابێت لە پڕۆسەكەدا، بەڵام بە هەرحاڵ یاسا و سیستمی ئەمریكا مكوڕتر و چەسپاوترە. ئەمریكییەكان لەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازەدا كە بەجۆرێك كێبڕكێیەكی سەخت هاتە ئاراوە، لە ...

زیاتر »

نەریتی دۆڕان لە هەڵبژاردنەكانی…

نەریتی دۆڕان لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیی ئەمریكادا پەندێكی باو هەیە دەڵێت: دۆڕان هەتیوە و باوكی نییە، كەس خۆی ناكات بە خاوەنی ‌و سەركەوتن و بردنەوە فرەخاوەنە، بەڵام لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە خاوەنی یەكێك لە كۆنترین سیستمە دیموكراسییەكانی جیهانە، دۆڕان لە هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیدا خاوەنی نەریتی تایبەتی خۆیەتی، هەروەكو چۆن بردنەوە و سەركەوتن خاوەنی نەریتی تایبەتی خۆیەتی و مەراسیمی شایستە و بە ...

زیاتر »