سەرەکی » وتار » بورهان شێخ ڕەئوف‌ (پەڕە 11)

بورهان شێخ ڕەئوف‌

ناوچەی ئارام لە سوریا

لەدوای تویتەكەی سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ كە هەڕەشەی ئەوەی لە توركیا و ئەردۆغان كرد كە ئەگەر پەلاماری هاوپەیمانەكانمان واتە كوردەكانی سوریا (هەسەدە ) بددەن ئەوا ئابوری توركیا وێران دەكەین . هەر دوای ئەو تویتە سەرۆك كۆماری توركیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندی بە سەرۆك ترامپەوە كرد لە سەر ئەوە هاوڕا بوون كە ناوچەیەكی ئارام یان جیاكەرەوە و عازل لە ...

زیاتر »

ئایا داعش سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه‌؟

هه‌رچه‌نده‌ دۆناڵد تره‌مپی‌ سه‌رۆكه‌ ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ سوریا ده‌كێشێته‌وه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر تیرۆریستانی‌ داعشدا به‌ده‌ستهێنا و ئه‌و ئامانجه‌ی‌ كه‌ بۆی‌ هاتبوون به‌ ده‌ستیان هێنا به‌ڵام له‌سه‌ر زه‌وی‌ ڕاستیه‌كان شتێكی‌ ترمان پێده‌ڵێن هێشتا له‌زۆر شوێن و ناوچه‌ی‌ سوریاو عێراق جموجووڵ و چالاكی‌ یان هه‌یه‌. به‌ڵێ‌ ڕاسته‌ ڕه‌قه‌ی‌ پایته‌ختی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ له‌ عێراق و شام ئازادكرا و ئه‌و ...

زیاتر »

ئایا سیاسەتی ئەمریكا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەگۆڕێت؟

ئەگەرچی سیاسەتی ئەمریكا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین تا ڕادەیەكی زۆر جێگیرە و لە سەر چوار ئامانجی سەرەكی بنیات نراوە ئیتر هەر سەرۆكێك لە كۆشكی سپی نیشتەجێ‌ بێت پابەندە بەو ئامانجانەوە جا ئیتر لە پارتی كۆماری بێت یان دیموكراتی ئامانجەكانیش ئەمانەن :- 1.ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی توندڕەوی . 2. بەرگرتن بە هەژموونی ئێران لەناوچەكەدا. 3.كاركردن بۆ بەرزنەبوونەوەی نرخی نەوتی خاو. 4.بەرگری و پاراستنی ...

زیاتر »

ئاوڕێك لە ساڵی ڕابردوو ڕوانینێك بۆ ئەمساڵ 2019

سەرەتا پێمخۆشە ئەوە بڵێم كە كاتەكان هیچ جیاوازیان نییە ساڵی ڕابردوو ساڵی نوێ‌ ئەوە خولەك و سەعات و ڕۆژ و هەفتە و مانگ و ساڵ و سەدەیە وەكو یەكەی پێوانەی كات لە لایەن مرۆڤەوە لە دێرزەمانەوە دانراوە بۆ زانین و یاداشتی مێژوو و ڕووداوەكان و دانانی پلان بۆ داهاتوو . ڕۆژهەڵاتی ناوین ئەم ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوینە چۆن لە ڕابردوو دا ...

زیاتر »

سینارێۆكانی پاش كشانەوەی ئەمریكا لە سوریا

سیناریۆكان زۆرن لە پاش بڕیارە كتوپڕ و بێ لێكدانەوەكەی سەرۆكی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ بە كشانەوەی هێزەكانی لە باكووری سوریا كە ژمارەیان زیاتر لە دوو هەزار كەسە ڕەنگدانەوەو كاردانەوەی زۆری لێكەوتووەتەوە و لێدەكەوێتەوە لە ئایندەدا كارئەكتەرەكانی سەر شانۆی ڕووداوەكانی سوریا چ ناوخۆیی و چ دەرەكی هەر لە كوردەكانی سوریاوە بگرە تا شام و ئەنقەرە و تاران و مۆسكۆش. كوردەكانی ...

زیاتر »

لەناكاودا ترەمپ بڕیاری دا

رۆژی‌ 19/12/2018 لە كۆتا ڕۆژەكانی ئەمساڵەدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا لە بڕیارێكی كتوپڕو لە ناكاودا فەرمانی دا كە هێزەكانی ئەمریكا كە زیاتر لە 2000 (دووهەزار) كەسن لە ماوەی شەست تا سەد ڕۆژ بنكە و بارەگاكانیان چۆڵ بكەن و بكشێنەوە وەكو باس دەكرێت بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان . ئەگەرچی ئەم بڕیارە زۆر بە كتوپڕی و چاوەڕوان نەكراوو بە لێدانی خەنجەری ...

زیاتر »

عیراق دوای ساڵێك لە شەڕی داعش

ئەگەرچی مێژووی كۆن و نوێی عیراق خوێنی لێدەچۆڕێت و شەڕو كوشتار لەگەڵ تەمەنیدا هاوتەریبن و ڕووبەرێكی فراوانی لە دیرۆكەكەی داگیركردووە و لە پەنجا ساڵی ڕابردوودا عیراق لە شەڕی نیمچە بەردەوامدا بووە هەر لە شەڕو شۆڕشەكانی كوردستانەوە لە ساڵی 1961 -1975ەوە دواترلە ساڵی 1975شۆڕشی نوێش تێكەڵاو بە شەڕی هەشت ساڵەی عیراق _ئێران 1980 -1988 بوو داگیركردنی كوەیت 1990 -1991 و پرۆسەی ...

زیاتر »

یاسای خزمەتی سەربازی

لەوەتەی دەوڵەتی عیراق دامەزرێنرا لە سەرەتای بیستەكانی سەدەی پێشووەوە هەرلەگەڵیشیدا سوپای عیراق دامەزرێنرا هەرلەسەردەمی ئینتیدابی بەریتانیادا یەكینە سەرەتاییەكانی ئەو سوپایە پێكهێنرا سەرەتا لە فەوجی ئیمام موسای كازم و پێكهێنانی سەركردایەتی گشتی هێزەچەكدارەكان كە ناوەند و بارەگاكەی لە بەغدادی پایتەخت بوو، دواتر لە ساڵی 1931 هێزی ئاسمانی دامەزرا و دوای ئەویش لە ساڵی 1937 هێزی دەریایی دامەزرێنرا و لە ساڵی 1935 ...

زیاتر »

ئەوروپا لە نێوان هاوپەیمانی ناتۆ و…

ئەوروپا لە نێوان هاوپەیمانی ناتۆ و سوپای یەكگرتووی خۆیدا هەرلەوكاتەی لەسەرەتای ساڵی 2016 دۆناڵد ترەمپ سەرۆكایەتی وڵاتەیەكگرتووەكانی ئەمریكای گرتە دەست ئەوروپیەكان لێدوانەكانی ترەمپیان بە هەند وەرگرت كە باسی ئەوەی دەكرت ئیتر بە بەلاش پارێزگاری لە كەس ناكەین ئیتر،زۆر وڵاتی دەگرتەوە ئەم لێدوانە هەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوینەوە تاوەكو دۆستە كۆنەكانی لە ناتۆو بە دیاریكراوی وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوا كە تاوانباری دەكردن بەوەی ...

زیاتر »

عیراق لە نێوان بەرداشی ئەمریكا و ئێراندا

وا ناكۆكی و ململانێكانی نێوان هەردوو وڵاتی ئێران و ئەمریكا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هەڵكشان بە خۆیەوە دەبینیت هەر لە كشانەوەی ئەمریكا لە دوای دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەكو سەرۆك لە ڕێككەوتنامەی ( 5+1) ی تایبەت بەبەرنامە ئەتۆمییەكە ی ئێران و دواتر سەرلەنوێ‌ سەپاندنەوەی سزا ی ئابووری قۆناغ بە قۆناغ تا لە 5 ی ئەم مانگی تشرینی دووەمەدا بەشی دووەمی سزاكان ...

زیاتر »