سەرەکی » وتار » بورهان شێخ ڕەئوف‌ (پەڕە 21)

بورهان شێخ ڕەئوف‌

جەمال خاشقچی جیهانی هەژاند

جەمال خاشقچی یەكەم ڕۆژنامەنووس و یەكەم كەسی ئۆپۆزسیۆنی عەرەبستانی سعودیە نییە كە بێ سەرو شوێن دەبێت بەڵكو پێشتر زۆركەسی تر تەنانەت لە شازادەكان واتە لە ئەندامانی بنەماڵەی پاشایەتی ئال سعودیش بوون بە هەمان دەردی خاشقچی چوون و شوێن بزر بوون . مێژوویەکی خوێناویی لەوانە ناسر سەعید كە لە ساڵی 1979 ەوە لە شاری بەیروت ی پایتەختی لوبنان شوێن بزركرا لەوساوە ...

زیاتر »

گەندەڵی زەبەلاحترین دۆسێی بەردەم كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی

ئەگەرچی حەیدەر عەبادی سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچوو كاربەڕێكەری ئێستای عیراقیش زۆری وت دەرهەق بە گەندەڵی تەنانەت لە سەرەتای دەست بەكاربوونیدا وتی ئەگەر سەریشم دابنێم واز لە دژایەتی و بەگژاچوونەوەی گەندەڵی و گەندەڵكاران ناهێنم بەڵام ئەوەی بینیمان ئاكامێكی بەرچاوی نەبوو لەبەرئەوەی بەشێكی زۆری سەرانی وڵات خۆیان تێوەگلابوون بە دیاردەی گەندەڵی لەوەیە بارودۆخی چوارساڵ پێش ئێستاش جیاواز بێت لە ئێستا كە شەڕی داعش ...

زیاتر »

عیراق لە پێشوازی هەردوو سەرۆكی كۆمار و وەزیرانی نوێدا

دواجار لە دوای نزیكەی پێنج مانگ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتی عیراق لە ڕۆژی 12 /5/2018 ەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق شەوی 2 تشرینی یەكەم 2018 توانی دكتۆر بەرهەم ئەحمەد ساڵەح بە سەرۆك كۆماری عیراق هەڵدەبژێرێت دوای ئەوەی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم نەیانتوانی بسازێن لە سەر كاندیدێكی هاوبەش كە ئەمەش باس و خواستێكی درێژە لەوەیە لێرەدا بە باشی نەزانم بچمە ناو درێژیەكەوە . ...

زیاتر »

روسیا و ئیسرائیل لە هێڵی پەیوەندی…

روسیا و ئیسرائیل لە هێڵی پەیوەندی گەرمەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە هەر لەوكاتەی لە مانگی ئەیلولی 2015 ەوە ڕوسیا هاتە ناو كێشە و ململانێكانی سوریاوە هەماهەنگی و پەیوەندی یەكی گەرمی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل دەستپێكرد بەو ئومێدەی خۆیان لە بەریەككەوتن بپارێزن لە ئاسمان و خاكی سوریادا بە شێوەیەك گەلێك كۆبوونەوەو دیداری دووقۆڵیان ڕێكخستبوو تەنانەت بنیامین نەتەنیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرئیل تا ماوەیەك پێش ئێستا ...

زیاتر »

هۆشیاریی دەنگدەر

لە چەند ڕۆژی داهاتوو و بە دیاریكراوی ڕۆژی 30 ئەیلولی ئەمساڵ 2018 لە هەرێمی كوردستان هەڵبژاردن بۆ خولێكی نوێی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە دەچێت ئەوەی گرنگە لە پرۆسەی هەڵبژاردندا و من دەمەوێت بە كورتی لەسەر بدوێم هۆشیاری دەنگدەرە كە كۆی پرۆسەكە ڕووی دەمی لە خەڵكە هەموو لایەنەكان خۆیان نمایش دەكەن بانگەشە دەكەن ئاهەنگ و كەرنەڤاڵ و پانێڵ و سیمینار و میدیاكانی ...

زیاتر »

لە بەغداد كێ‌ سەركەوت ؟

هەرچەندە هێشتا هەنگاوی یەكەم هاوێژراوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ی حكومەتی عیراق لە دوای هەڵبژاردنی گشتی 12 مایس 2018 خۆشبەختانە لە دوای چوار مانگ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق توانی كۆ ببێتەوەو دواتر دوای كۆبوونەوەیەك بە سەرۆكایەتی گەورەترین ئەندامی تەمەن كە بە كراوەیی چەند ڕۆژێك مایەوە، هەرچەندە هەندێك لە یاسا ناسان لەو بڕوایەدان كە ئەمە پێچەوانەی دەستوور بووە بەڵام لە كۆتاییدا محمد حەلبوسی ...

زیاتر »

ئیدلیب دوا قەڵاو دوا پێگەی تیرۆریستان لە سوریا

شاری ئیدلیب ناوەندی پارێزگای ئیدلیبە كە دەكەوێتە باكووری سوریاو باشووری ڕۆژئاوای شاری حەلەب تەنها 60كم دوورە لێوەی و بە شاری سەوز ناسراوە بەهۆی زۆری و چڕی داری زەیتوونەكانیەوە و دانیشتتوانەكەی لە عەرەبی سوونەو كوردو توركمان و دورزی پێكهاتوون كە ژمارەی هەموویان بە گوێرەی ئاماری ساڵی 2010 بریتیە لە 164.983 كەس . بەڵام ئێستا نزیكەی 3 ملیۆن كەسی تێدایە بەهۆی ئەو ...

زیاتر »

بەسرە دەروازەی تینووی خوارووی عیراق

شاری بەسرە ناوەندی پارێزگای بەسرە كە دووەم گەورە شاری عیراقە ئەگەر جاران مووسڵ بە دووەم گەورە شاری عیراق دەهاتە ژماردن ئێستا دوای كاول وێرانبوونی بەشێكی زۆری ئەو شارە لە شەڕی داعشدا لە ئێستادا بەسرە بە دووەم گەورە شاری عیراق دێتە هەژماردن لە دوای بەغدادی پایتەخت . بەسرە لە ئێستادا نەك هەر تاكە دەروازەی دەریایی عیراقە بۆسەر كەنداوی عەرەبی و هەموو ...

زیاتر »

عومران خان لە گۆڕەپانەكانی یاری…

عومران خان لە گۆڕەپانەكانی یاری كریكێتەوە بۆ سەرۆك وەزیرانی پاكستان عومران خان ناوی تەواوی عەمران ئەحمەدخان نیازی لە 25 نۆڤەمبەری 1952 لە ولایەتی لاهوری پاكستان لە دایك بووە، باوكی ئەندازیاری شارستانی بووەو دواتر ئارەزووی وەرزشی هەبووە بووەتە یاری كەری(كریكێت ) نێودەوڵەتی تیپی نیشتمانی پاكستان . ئێستا سەرۆكی بزوتنەوەی ئینساف ی پاكستانەوە لە ساڵی 2013ەوە ئەندامی كۆمەڵەی نیشتمانی پاكستانە تا 2018 ...

زیاتر »

كوردو سوننە یەكلایی دەكەنەوە…

كوردو سوننە یەكلایی دەكەنەوە كێ‌ گەورەترین فراكسیۆنە لە كۆتاییدا ئاكامی هەڵبژاردنە گشتیەكانی عیراق كە لە 12 مایس 2018 بەڕێوە چوو دوای گێرەو كێشەو تانەو تەشەرو سكاڵایەكی زۆر ڕاگەیەنراو بێ‌ ئەوەی گۆڕانكارییەكی وا ڕووبدات كە شایانی باس بێت . ئێستا گۆڕەپان و شانۆی سیاسی عیراق چاوی هەموو جیهانی لەسەرە لە كاتێكدا ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە سەختترین ڕۆژگارەكانی دا تێدەپەڕێت لەلایەك ململانێ‌ ...

زیاتر »