سەرەکی » وتار » بورهان شێخ ڕەئوف‌ (پەڕە 23)

بورهان شێخ ڕەئوف‌

لە یادی حەوت ساڵەی بەهاری عەرەبیدا

لەدوای حەوت ساڵ لە شۆڕشی تونس ئەو شۆڕشەی كە چەخماخەكەی لەوێوە بووە بزوسكەی شۆڕشێكی گەورە، كە بەشێكی گەورەو گرنگی نیشتمانی عەرەبی گرتەوە، بە میسری قیبلەی عروبەو گەورەترین وڵاتی عەرەبی و قوتابخانەی بیری نەتەوەیی و جێگەی هیواو ئومێد،ئەگەر نەجدو حجاز كە مەكەو مەدینەی لێیە قیبلەی ڕۆحی نەتەوە بێت، ئەوا میسر قیبلەی سیاسی و هزری نەتەوەیی عەرەبە و ڕێبەرایەتی هەموو شەڕەكانی نەتەوەی ...

زیاتر »

ئامانجی توركیا لەئۆپەراسیۆنی عەفرین

وا توركیا ماوەی چەندین ڕۆژە بە بیانوی هەڕەشەو مەترسی بۆسەر ئاسایشی نەتەوایەتی ئیستراتیجی خۆی درێژە بە ئۆپەراسیۆنی عەفرین دەدات لە باكوری سوریا و نایشارێتەوەو بە ئاشكرا و بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە بە سوود وەرگرتن لە هەموو جۆرە چەكێك تەنانەت قەدەغەكراویش بە یاسای نێو دەوڵەتی و لەگەڵ نەبوونی هیچ بەرەنگاری و ناڕەزایەتیەكی ڕوون و ئاشكرای كۆمەڵگای نێو دەوڵەتی بۆ ئەو پێشێلكارییە ...

زیاتر »

عەفرین لە سات و سەودای وڵاتاندا

ئێستا عەفرین سەردێڕی هەواڵە گەرم گوڕەكانی زۆرێك لە میدیاكانی ناوچەكەو جیهانە ئێستا عەفرین و هەموو گوندەكانی كە (350) گوندی هەیە گۆڕەپانی ئامانجی شەڕێكی داسەپاو و نەخوازراوە بە بیانووی ئەوەی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ئیستراتیجی دەوڵەتی توركیا . عەفرین دەكەوێتە لای سەروی باكوری ڕۆژئاوای سوریاوە و ڕووباری عەفرین تێیدا تێپەڕ دەبێت و شارۆچكەی ئەعزاز دەكەوێتە خۆرئاواییەوەو و شاری حەلەبی ئیستراتیجی و ...

زیاتر »

كەركوك بە ڕاشكاوی

كەركوك پێویستی بەوە نییە من بە خوێنەرانی بناسێنم و پێشەكی بۆ ئەم وتارە بنووسم دواتر بچمە ناو بابەتەكەوە، بەڵكوكەركوك لە چوار دەیەی ڕابردوەوە ئامانج و كۆسپی بەردەم بزوتنەوەی كورد بووە لە باشووری كوردستان و ساڵانێكە خەبات و ململانێكانی كوردو دەوڵەتی عیراق بە هەموو حكومەتە یەك بەدوای یەكەكاندا بە دەوریدا دەخولێتەوە. ئەگەرچی تەعریبی پارێزگای كەركوك لە ناوەڕاستی سیەكانی سەدەی ڕابردوەوە دەستی ...

زیاتر »

پڕۆسەی سیاسی عیراق

پرۆسەی سیاسی عیراق لە ساڵی 2003 دەستی پێكرد بە داگیركردنی عیراق  لە لایەن ئەمریكاوە هەروەكو ئەمریكیەكان خۆیان بە یاسا ئەمەیان دۆكۆمینت كردووە و ئیدارەی مەدەنیان بۆدانا ، بەڵام ئەوەی من دەمەوێت تیشكی بخەمەسەر ئاكامی ئەو  پرۆسەیە بۆ وای بەسەرهات بۆ عیراق لەوساوە لە قەیرانێكەوە بۆ قەیرانێكی قورسترو گورچكبڕتر مل دەنێت ؟ سەرەتا دەبێت دان بەو ڕاستیە تاڵەدا بنێین كە ئەم ...

زیاتر »

یەمەن دوای عەلی عەبدوڵڵا ساڵح

یەمەن ئەو وڵاتەعەرەبییەیە كە دەكەوێتە باشووری  خۆرئاوای نیمچە دورگەی عەربیەوەوە و هەروەها خۆرئاوی ئاسیاوە و ڕووبەرەكەی 527.968 كیلۆمەتری چوارگۆشەیە و مێژووە دێرینەكەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزارەی دووەمی پێش زایین كەبە  شانشینەكانی سەبەئو معین وقتبان وحەزرەمەوت و جمێر بە دوای یەكدا دەستی پێكردووە و خاوەنی پێشخستن و داهێنانی یەكێك لە كۆنترین ئەلفوبێ و ئەبجەدییەكانن لە بواری زانستدا كەناسراوە بە خەتی ( ئەلمەسنەد). ...

زیاتر »

داعش كۆتایی دێت؟

ئەگەر ئاوڕێك لە مێژووی هەموو تاقم و گروهە توندئاژوو تیرۆریستەكان بدەینەوە لە عیراقدا لە دوای ساڵی 2003 و ڕوخانی ڕژێمی عیراق لە لایەن ئەمریكاو هەر لە قاعدەو و نەقشبەندی و دواتر دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق وشام ( داعش ) هەر هەموو ئەمانە لە چەند ناوچەیەكی دیاریكراودا سەریان هەڵداو گەشەیانكرد ئەوانیش ناوچە سوونە نشینەكانی خورئاوای عیراق و موسڵ و تكریت و ...

زیاتر »

تەپڵی شەڕ

لە مانگی تەموزی ئەمساڵ 2017 بابەتێكم نووسی و بڵاوكرایەوە لەژێر ناونیشانی  ڕۆژهەڵاتی ناوین لە سەر دەریایەك لە ئاگر كە باسم لە پێشبڕكێ‌ و خۆ پڕچەككردنی  وڵاتانی ناوچەكە كردبوو،ئەوكات  پرسی بووم كە ئەم هەموو چەكانە بۆ چییە ؟ ڕاستە ئەم چەكانە بۆ جوانی و نمایشكردن نین بەڵكو بۆ قووڵكردنەوەی ململانێ ئتنیكی و ئاینزاییەكانی ناوچەكەیە و بۆ چەسپاندنی هەژموونی زلهێزەكانە بەسەر سەرچاوەكانی ...

زیاتر »

یەكڕیزیی نیشتمانی راستەقینە

ئێستا لە دوای 16 توكتۆبەری 2017 بارودۆخێك هاتووەتە ئاراوە لە هەرێمی كوردستان  ئیرەیی پێنابرێت ،ئێستا خەونەكەی ڕۆژنامە نووسی كەناڵی جەزیرەی قەتەری (فەیسەڵ ئەلقاسم ) بەدی هات كەوتی تاكەی مانگی هەنگوینی كوردو ئەمریكا بەردەوام دەبێت لەبەرنامە ئاڕاستەی پێچەوانەی( الاتجاە المعاكس ) بە ناوبانگی كەناڵی ناوبراو . یەكڕیزی نیشتمانی لە هەرێمی كوردستان چۆن لە ڕابردوو پێویست بوو تاوەكو دەستووری عیراق نووسراو و ...

زیاتر »

خورماتوو، برینێكی تری بەسوێ

یەكەم جارو دواجار نابێت  كارەسات و جینۆساید و ئەنفال و قڕكردن ببێتە دیاری بۆ خەڵكی كوردستان بە پاساوی تیرۆریست و ئاژاوەگێڕیی و جووداخوازی لەلایەن  وڵاتان و میللەتانی دراوسێی كوردەوە، لەكاتێكدا لەمێژووی دوور و نزیكی كورددا هەر لە حاڵەتی بەرگریدا بووەو لەسەر خاك و ماڵی خۆی. ئەگەرچی من چاوەڕوان نەبووم دوای جینۆسایدی ئەنفال و كیمیابارانی هەڵەبجەو تێكدان و خاپووركردنی هەزاران گوندو ...

زیاتر »