سەرەکی » وتار » بورهان شێخ ڕەئوف‌ (پەڕە 4)

بورهان شێخ ڕەئوف‌

ئێران له‌ ته‌نگه‌ی‌ هورمزه‌وه‌ بۆ به‌نده‌ری‌ جاسك

بورهان شێخ رەئوف ئێران له‌ 22/ 7/ 2021 رایگه‌یاند كه‌ به‌نده‌ری‌ جاسكی‌ ته‌واوكردووه‌ له‌سه‌ر ده‌ریای‌ عوممان له ‌باشووری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ئێران به‌ بڕی‌ دوو ملیار دۆلار ، هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ به‌نده‌ره‌كه‌ توانای هه‌یه‌ رۆژانه‌ یەک ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی لێوه‌ هه‌نارده‌ بكرێت، دوور له‌ ته‌نگه‌ی‌ هورمز و كه‌نداو، به‌نده‌ری‌ جاسك به‌ هه‌زار كیلۆمه‌تر بۆری‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ به‌نده‌ری‌ بوشه‌هره‌وه‌ له‌ باشووری‌ ئێران و وه‌كو ...

زیاتر »

ئەم هەموو سووتان و تێكدانە لە پای چی ؟

زۆرێكمان لە بیرمانە ساڵی پار بەروبوومی دەغڵودانی جوتیارانی زۆربەی ناوچەكانی عیراق و سوریا ئاگریان تێ بەردرا و بوونە خۆراكی ئاگر، بۆ خۆشم دوای ئەوەی دەغڵودانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بەشێكیان سووتێنرا، ئەوكات بەدوداچوونم بۆ كردوو وتارێكم لەسەر نووسی، ئەوەشم بۆ روون بۆوە ئەم ئاگرە هەر تایبەت بەو ناوچانە نییە و تاوانەكە فرە گەورەتر و قێزەونترە و پلان بۆ داڕێژراوبووە، بەشێكی ...

زیاتر »

ئەمریكا و چین بەرامبەر یەکتری

بورهان رەوف ئەگەر جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكا لە گەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، لە هەموو سێكتەرەكاندا دژ بە یەك و جیاواز و پێچەوانە بووبن، ئەوا لە مەسەلەی چین- دا هاوڕابوون، بەوەی »پكین دوژمنی پلە یەكی واشنتۆنە. ئێستاش گریمانەی ناكۆكی و سیناریۆكانی روبەڕوبوونەوە و ململانێكانی نێوان ئەو دوو هێزە گەورە و كاریگەرەی سەر گۆڕەپانی سیاسەتی نێودەوڵەتی، لە هەموو كات زیاترە، ...

زیاتر »

په‌لاماردانی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق و سوریا

له‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوودا هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا كه‌وتنه‌ به‌ر په‌لامار و شاڵاوی‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان له‌ عیراق و سوریا له‌ هه‌ماهه‌نگییه‌كی‌ ورد و نه‌خشه‌ بۆ داڕێژراودا . سوپای‌ عیراق له‌ 8/7/ 2021 له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو، شه‌وی‌ چوارشه‌ممه‌ سێ‌ مووشه‌ك له‌ نزیك باڵوێزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌غدای‌ پایته‌خت كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ بنكه‌ی‌ عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌دیش له‌ پارێزكای‌ ئه‌نبار كه‌وته‌ به‌ر په‌لاماری مووشه‌كی، له‌ سوریای‌ دراوسێی‌ ...

زیاتر »

نۆكه‌ندی‌ ئیستانبوڵ و مه‌ترسییه‌كانی‌ روسیا

بورهان ره‌وف دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ردی‌ بناغه‌ی‌ نۆكه‌ندی‌ ئیستانبوڵی‌ دانا كه‌ هه‌ردوو ده‌ریای‌ ره‌ش و مه‌ڕمه‌ڕه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ روسیا سێرگی‌ لاڤرۆڤ رایگه‌یاند كه‌ دڵنیایی‌ ته‌واوی‌ وه‌رگرتووه‌ له‌ مه‌ولود چاوش ئۆغلوی هاوتا توركیه‌كه‌یه‌وه‌، كه‌ بنیاتنانی‌ كه‌ناڵی‌ ئیستانبوڵ بۆ ئاسانكردنی‌ هاتوچۆی‌ ده‌ریاییه‌ و نابێته‌ هۆكاری‌ زیادبوونی‌ هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی‌ هاوپه‌یمانی‌ ناتۆ له‌ ده‌ریای‌ ره‌ش . ئه‌مه‌ ...

زیاتر »

تالیبان دەبێتەوە بە فەرمانڕەوای ئەفغانستان؟

دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا جۆ بایدن بڕیاریدا تاوەكو 11/9/2021 هەموو هێزەكانی لە ئەفغانستان بكێشێنێتەوە، ئێستا پێشبینی و قسەوباسی زۆری لەسەردەكرێت هەرلەوەی تا شەش مانگی تر تالبیان حکومڕانیی ئەفغانستان دەگرێتەوە دەست، قاعیدە و داعش تا دوو ساڵی تر وزە و تواناكانی جارانیان بەدەست دەهێننەوە و زۆر قسەوباسی تریش . لەگەڵ نزیك بوونەوەی وادەی كشانەوەكە زۆر سیناریۆ و پێشبینی رەشبینانە هاتۆتە ئاراوە، ...

زیاتر »

لە رێکەوتننامەی دەباشانەوە بۆ هاوپەیمانیی كوردستان

نابێت هێز و لایەنە سیاسییەكان و تەنانەت كەسەكانیش دیلی ململانێ و ناكۆكییەكانی رابردوو بن، بەڵكو بەرژەوەندیی گشتی و ئاڕاستەكردنی جووڵەی سیاسی و كۆمەڵایەتی بۆ گۆڕانكاری ریشەیی و دادپەروەریی كۆمەڵایەتی دەبێت لە سەروی زۆر ئیعتباراتی ترەوە دابنرێت. ساڵی 2016 رێكەوتنی دەباشان لە نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بە ئامادەبوونی هەردوو سەركردە و هاوڕێی‌ خەبات مام جەلال و كاك نەوشیروان ...

زیاتر »

عیراق لە وڵاتی دوو رووبارەوە بۆ بیابان

ئەگەر مێژووی دێرێنی شارستانێتی عیراق كۆڵەكە و پێگە بەهێزەكەی هەردوو رووباری دیجلە و فوڕات بوو بێت، وڵاتی رافیدەین دوو زێیان كردە لانكەی شارستانێتیەكی گەورە، كە داهێنان بكەن لە بواری فەلسەفە و ئەدەب و هونەر، جگە لە كشتوكاڵ و پیشەسازی و ئابووری لە هەزاران ساڵی رابردوودا، شارستانێتیەكانی بابلی و ئەكەدی و سۆمەری بەڵگەی حاشا هەڵنەگرن . هەر ئەوەشە ژیانی ملێونانی خەڵكی ...

زیاتر »

نەوت لە نیعمەتەوە بۆ نیقمەت

وەكو باس دەكرێت نەوت زۆر لەمێژە لە خاكی دێرینی عیراقدا دۆزراوەتەوە، بۆ سەردەمی بابلییەكان و پێشتریش دەگەڕێتەوە، تەنانەت سەرچاوە مێژووییەكان باس لەوە دەكەن بابلییەكان نەوتی رەشیان لە دروستكردنی تەلار و خانوو و رێگەوبانەكاندا بەكارهێناوە. یەكێك لە خەسڵەتەكانی نەوتی عیراق ئەوەیە كە خۆی هەڵدەقوڵێتە سەر زەوی و ئەمەش سیفەتێكی گرنگی ئەم كانزایەیە، چونكە لەسەر رووی زەوییەوە زۆر نزیكە و ئەمەش بڕی ...

زیاتر »

چیرۆكی ونکراوەکان لە عیراق

ونکراوەکان یان رفێندراوەکان، كەسانی چالاكوانی سیاسی و مەدەنی و رۆژنامەوانان، ونکردنیان تاوانێكە لە كوشتن قورستر و قێزەون تر، كاریگەرییەكی خراپتریشی هەیە، چونكە كوشتن كەسوكارەكەی دڵنیا دەکات کە نەماوە، بەڵام ونكراوی بێسەروشوێن تا رۆژگارێكی درێژ هەردەبێت لە چاوەڕوانیدا بن، ئەوانەش کە ئەو کارە دەکەن، پاڵەوانی نادیارن و ناوێرن خۆیان ئاشكرا بكەن، چونكە بەر نەفرەتی گەل دەكەون. هەموان لەو باوەڕەدا بووین لە ...

زیاتر »