سەرەکی » وتار » ته‌ها سلێمان‌

ته‌ها سلێمان‌

کۆمەڵکوژی ئەرمەن لە کۆنگرێسی ئەمریکادا

1 من نەمدەویست بەسەرپێی و لەژێرکاریگەری هەواڵی ناسینی کۆمەڵکوژی ئەرمەن وەک تاوانی جینۆساید لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کەبکەری تاوانەکە فەرمانڕەوایی ئیمپریاتۆریێەتی عوسمانیەکانە (تورکیا)، شتێک بنووسم؛ ئەگەرچی ئەم هەنگاوە گرنگ و پڕبایەخە. هۆکاری ئەم بڕوایەشم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە نەک تەنیا ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، بەڵکو ڕاستیەکەی ئەوەیە تەواوی دنیا وەک ئیلتزامێکی یاسایی و ئەخلاقی، تەواوی تاوانەکان کەدەرهەق بەنەتەوەو گروپە ئیتنیکییەکان کراون، ...

زیاتر »

پێشنیازو راسپارده‌كان

هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانی‌ جینۆساید تیایدا، روو به‌ڕووی‌ كۆمه‌ڵێك كێشه‌وگرفتی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ ده‌بێته‌وه‌، ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی‌ دوورمه‌ودا، له‌نێو كایه‌ جیاجیاكاندا ده‌مێنن و شۆڕده‌بنه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات دۆخێكی‌ تایبه‌ت و هه‌ستیار به‌ كه‌س و كاری‌ قوربانیه‌كانی‌ جینۆساید جێبهێڵێت و به‌هه‌موو پێوانه‌و مانایه‌ك روو به‌ڕووی‌ ناسه‌قامگیرییان بكاته‌وه‌، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته‌ بۆ ده‌ربازبوون له‌ كاریگه‌رییه‌كانی‌ تاوانه‌كان «جینۆسایدی‌ بارزانیه‌كان وه‌ك نموونه‌» ئه‌م ...

زیاتر »

ده‌قی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگا

ده‌قی‌ بڕیاری‌ دادگای‌ باڵای‌ تاوانه‌كان له‌ عێراق تایبه‌ت به‌ دۆسیه‌ی‌ جینۆسایدكردنی‌ به‌رزانییه‌كان، یه‌كێكه‌ له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ گرنگ و پڕبایه‌خه‌كان، كه‌ یه‌كێك له‌ روكنه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ جینۆسایدكردنی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ باشووری‌ كوردستان پێك دێنێ‌، له‌ دوو توێی‌ په‌ڕاوه‌كانی‌ ئه‌م دۆسییه‌دا به‌شی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ «نوسراو، به‌ڵگه‌ نامه‌كان» پۆلێنكراون و پشڕاستكراونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ به‌ بۆچوونی‌ ئێمه‌ هه‌ر ده‌ستكایكردن و پاش و پێشكردنێك، یاخود لێكه‌مكردنوه‌یه‌ك ده‌بێته‌ كه‌لێنێكی‌ ...

زیاتر »

شوێنی‌ گۆڕی‌ به‌ كۆمه‌ڵی‌ بارزانییه‌كان

نووسه‌رو توێژه‌ر «عه‌داله‌ت عومه‌ر ساڵه‌ح» له‌ گۆڤاری‌ ئه‌نفالستان ژماره‌ «4» ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ پاش گرتن و كۆكردنه‌وه‌ی‌ بارزانیه‌كان، راسته‌وخۆ بڕیاری‌ له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه‌و جێبه‌جێكراوه‌. هه‌روه‌ك سه‌رچاوه‌ی‌ تریش ئه‌وه‌ پشت راست ده‌كاته‌وه‌، كه‌ بارزانیه‌كان له‌ ناوچه‌ی‌ بیابانی‌ «بوسه‌یه‌» كه‌ به‌شێكی‌ به‌رچاو له‌خاكی‌ عێراق پێك دێنێ‌ به‌ نزیكی‌ زیاتر له‌ 5%، كۆمه‌ڵكوژكراون. ئه‌م ناوچه‌یه‌، ناوچه‌یه‌كی‌ ترسناكه‌و له‌ ناسریه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات و ...

زیاتر »

هۆكاره‌كانی‌ جینۆسایدو راگواستنی‌ بارزانییه‌كان

تەها سلێمان كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن، كه‌ به‌رده‌وام ناوچه‌ی‌ بارزان و دانیشتوانه‌كه‌ی‌ روو به‌ڕووی‌ تاوانی‌ «راگواستن، ئاواره‌كردن و كۆچی‌ زۆره‌ ملێ‌، رووخاندنی‌ گوونده‌كان و شوێنی‌ نیشته‌جێبوون، سووتماككردنی‌ خاكه‌كه‌ی‌، جیۆسایدكردن» بوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ره‌نگه‌ سه‌ره‌كی‌ ترینیان ئه‌وه‌بێت، یه‌كه‌م: ناوچه‌كه‌و دانیشتوانه‌كه‌ی‌ هه‌میشه‌ له‌به‌رگری‌ سه‌خت بوون له‌ شكۆو كه‌رامه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و نیشتمانی‌ خۆیان. دووه‌م: ناوچه‌كه‌ ناوچه‌یه‌كی‌ ستراتیژی‌ بوه‌و سێكوچكه‌ی‌ سنووری‌ نێوان «عێراق- ئێران-توركیا» بوه‌. سێیه‌م: ...

زیاتر »

ئەنفال یان جینۆسایدی رەگەزیی بارزانیەكان؟

رۆژی 31-7-2017 سی‌ و شەش ساڵ بەسەر جینۆسایدی رەگەزیی بارزانیەكاندا تێپەڕ بوو. جگە لە ووتارەكەی مەحمودی حاجی ساڵەح وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ووتاری مەسعود بەرزانی و تەواوی پەخشان و شیعرو دروشمەكان و لەم لاشەوە بەشی هەرە زۆری كەناڵەكانی میدیای «نووسراو، بیستراو، بینراو، ماڵپەڕەكانی ئەنتەرنێت»، ووشەی ئەنفالیان بە باڵای تاوانەكەدا بڕی، بەبێ‌ ئەوەی یەك تۆزقاڵ هەست بەوە بكەن كە ووشەی ئەنفال ...

زیاتر »

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاوایی

80 والی پێشمه‌رگه‌یه‌كی جه‌ربه‌زه‌و قاره‌مان بوی، ئه‌و كاتێ له‌ماڵ ده‌رئه‌چێ و ئه‌یه‌وێ بوێته‌ پێشمه‌رگه‌، تویشی ئه‌وێته‌ تویشی پیاو خراوێكه‌وه‌ كه‌ناوی حه‌مید گادز بوی، ئه‌م حه‌میده‌ گادزه‌ حه‌یشی له‌ خه‌ڵك ئاواییه‌كان تاڵ كردوی، ئه‌چویه‌ سه‌رخه‌ڵك و سه‌رانه‌ی وه‌رئه‌گرت، مانگای ئه‌دزی، مه‌ڕو بزنی ئه‌دزی، پاره‌ی وه‌زۆر له‌خه‌ڵك ئه‌سه‌ند. كاتێكیش والی تویشی ئه‌وێته‌ تویش ئه‌م پیاوه‌وه‌و پرسیاری خالد گه‌رمیانی لێئه‌كات وهاتوه‌و گه‌ره‌كیه‌تی بوێته‌ ...

زیاتر »

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاوایی

78 سه‌ی قادر سه‌ی ئه‌حمه‌ی سه‌ی فه‌ره‌ج، كه‌ خه‌ڵكی ئاوایی گه‌رمكن لێل بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌ خاڵۆو خوارزان و كوره‌ چوزانم وه‌ڵاهی ئه‌وه‌نه‌ تێكه‌ڵن كه‌س سه‌ریان له‌به‌ر ده‌رناكات. باوه‌ڕتان بێ پێش چه‌ند ساڵێك به‌خاڵۆم سه‌ی عه‌بدوڵا كه‌برا گه‌وره‌ی خاڵۆم سه‌ی قادره‌ وت: ئه‌رێ خاڵۆ تۆ سێ عومر ئێمه‌ت هه‌یه‌ پێم بێژه‌ خێره‌ هه‌ر مناڵێكی ئێمه‌ ئه‌وینی ئه‌چه‌مێیته‌وه‌و خاڵۆ خاڵۆ ئه‌كه‌فیته‌ شوێنی؟ جا ...

زیاتر »

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاوایی

76 له‌ شه‌وی زمسانا زه‌لامه‌كان دوو دوو یان سێ سێ و كۆئه‌وینۆو لۆكسێك یان لایه‌تێكی چوار پاتری یان زۆرجار خۆیان شوێنی پاتری دوو لایتی سێ دانه‌یان ئه‌دایه‌ ده‌م یه‌ك و چاكیان ئه‌كردو ئه‌چوین بۆ راوه‌ سوێسك. وه‌تایبه‌ت ئه‌و شه‌وانه‌ی تاریكه‌ شه‌وبویایه‌ ئه‌چوین و له‌كاتی خه‌وا شه‌وارۆیان وه‌ سوێسكه‌كان ئه‌كردو دانه‌ دانه‌ ئه‌یانیان گرت. ئێ خۆ مناڵه‌كانیش دانه‌ئه‌نیشتین و كۆمه‌ڵێك كۆئه‌ویمانۆ، ...

زیاتر »

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئاوایی

74 كچ و كوڕه‌كانی ئاوایی زۆر گووناه بیووین، ئه‌توانم سوێن بخۆم و بێژم هی وایان بووی هه‌تا ئه‌نفالیش بردیانی نه‌یئه‌زانی ته‌زووی گه‌رمی ده‌سگووشین چیه‌و نه‌یزانیوه‌ ماچی دووكه‌س كه‌ دڵیان وه‌ یه‌كۆوێ چه‌ن خۆشه‌؟ ئاخر ئه‌وان له‌ كوێ ئه‌مه‌ بزانن، كه‌ له‌ئاواییه‌كدان عه‌ده‌بخانه‌یه‌كی رێك وپێكیشی تیانیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاتێ خه‌ڵك ئه‌چێ بۆ سه‌رئاو، به‌ئیسراحه‌تی خۆی دابنیشی؟ سه‌یركه‌ زه‌لامه‌كان یه‌كی مه‌سینه‌یه‌ك ئاو ...

زیاتر »