سەرەکی » وتار » ئەردەڵان عەبدوڵڵا

ئەردەڵان عەبدوڵڵا

فەلسەفەی سیاسی هانا ئارنێت

ئەو قسەیە راست نییە کە دەگوترێت فەلسەفە تەنها کاری پیاوانە و ژنان لە بواری فەلسەفیدا دەستڕەنگینیان نییە، چونکە لەناو کتێبخانەی فەلسەفی جیهاندا، کۆمەڵێک ناوی جوانی فەیلەسووفی ژنانمان هەیە، یەکێکیش لەوانە ژنە فەیلەسووفی جوولەکەی ئەڵمانی هانا ئارنێتە. ئارنێت لە ساڵی 1906 لە بنەماڵەیەکی جوولەکەی ئەڵمانی لەدایک بووە، هەر لەوێش خوێندنی تەواوکردووە، بەڵام بەهاتنە سەرکاری نازییەکان لە ئەڵمانیا، ناچار وڵات بەجێدەهێڵێت بەرەو ...

زیاتر »

رۆڵی ئایین و ئایدۆلۆژیا لە پەیوەندیی نێودەوڵەتی…

رۆڵی ئایین و ئایدۆلۆژیا لە پەیوەندیی نێودەوڵەتی و ئاشتی جیهانیدا زۆرجار دەگووترێت یەکێک لە هۆکاری جەنگ و ململانێی نیوان دەوڵەتان جیاوازی ئایدۆلۆژیا و ئایینە، لەمبارەیەشەوە کۆمەڵێک نموونەمان هەیە، بەڵام کاتێک سەیری مێژووی هەندێک دەوڵەت دەکەین، تەواو پێچەوانەی ئەم بۆچوونەمان بۆ دەردەکەوێت. ماوییزم و ستالینیزم لە سەدەی پێشوودا کاتێک ئایدۆلۆژیا رۆڵی گرنگی لەناو جیهاندا دەبینی، بەتایبەتی لەپاش دروستبوونی یەکێتی سۆڤێت و ...

زیاتر »

مرۆڤ و مرۆڤایەتی لە دیدی فەیلەسووفی ئیسرائیلی یوڤال نوح هەرارییەوە

2-2 کۆتایی زەرەرو سوودەکانی پارە نووسەر بە شێوەیەکی گشتگیرانە لە پرسی پارە دەکۆڵیتەوە تێیدا سوود و قازانجەکانی ئەم داهێنانەی مرۆڤ باس دەکات. لەبارەی سوودەکانی پارەوە دەڵێت: پارە لە زمان، دەوڵەت، یاساکان، کۆدە کولتوورییەکان، باوەڕە ئاینییەکان، خووە کۆمەڵایەتەییەکان، ئەقڵی کراوەترە. پارە تاکە سیستەمی متمانەیە لەلایەن مرۆڤەکانەوە دروستکرابێت کە دەتوانێت هەر کەلێنێکی کولتووری پڕبکاتەوەو لەسەر بنەمای ئایین، رەگەز، تەمەن، روانگەی سێکسی، جیاکاری ...

زیاتر »

مرۆڤ و مرۆڤایەتی لە دیدی فەیلەسووفی ئیسرائیلی…

مرۆڤ و مرۆڤایەتی لە دیدی فەیلەسووفی ئیسرائیلی یوڤال نوح هەرارییەوە 1-2 هەمیشە فەیلەسووفەکان دونیابینینمان بۆ ژیان زیاتر دەکەن، هەربۆیە خوێندنەوەی بەرهەمەکانیان، کارێکی گرنگ و زەروورییە. هەرچەندە زۆرجار فەلسەفە بەوە ناشیرین دەکرێت، کە تەنها کاری نوخبەیە و دوورە خەڵکی ئاساییی و پێداویستی رۆژانە، بەڵام من دژی ئەم تێڕوانینەم، چونکە هیچ کاتێک ژیان بەبێ فەلسەفە نەبووەو نابێت. ماوەی چەند ساڵێکە لە جیهاندا ...

زیاتر »

سەرهەڵدانی بیرۆکەی ئایین لە دیدی سەلامە موساوە

ئەردەڵان عەبدوڵڵا میسر لە سەدەی نۆزدە و بیستدا، بووبوە مەڵبەندێکی گەورەی رۆشنگەری عەرەبیی و ئیسلامیش، دیارە ئەمەش بەهۆی بوونی کۆمەڵێک بیرمەند و رووناکبیری گەورەوە بوو، کە رۆڵی سەرەکیان گێڕا لە بووژانەوەو پێشخستنی فکری پێشکەوتخوازی لە گێتی عەرەبی و ئیسلامیدا، یەکێکیش لەو رووناکبیرە گەورانە « سەلامە موسا» بوو. سەلامە موسا لە ساڵی 1887 لەدایک بووەو لە ساڵی 1958 کۆچی دواییکردووە. ئەو ...

زیاتر »

ئەو پێشمەرگەیەی تەوێڵە و هاوینەهەواری ئاوێسەری…

ئەو پێشمەرگەیەی تەوێڵە و هاوینەهەواری ئاوێسەری لە مین رزگار كرد لە ماوەی پێشوودا كۆمەڵێك دۆست و برادەر گلەیی ئەوەیان لێدەكردم، كە من باسی شۆڕشگێرانی ئەمریكای لاتین و ئاسیا و ئەوروپام كردووە، كەمتر باسی شۆڕشگێرانی كوردم كردووە، هەرچەندە كەم یان زۆر باسی هەندێك شۆڕشگێر و كەسایەتی كوردیشم كردووە. گەر سەیری مێژووی كوردستان بكەین، پڕیەتی لە چیرۆكی جۆراجۆری گیانفیدایی و خۆبەخشیی، سەدان ...

زیاتر »

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی بنەماکانی تیۆری ئەدەبی

هەمیشە ئەدەب خاوەنی قوتابخانە و رێچکەی تایبەتی خۆی بووە، سەرەتا فەیلەسووفەکان و پاشان نووسەران، هەوڵیانداوە شرۆڤە و تێڕوانینی تایبەت بە ئەدەب دابنێن. بەدڵنیاییەوە هەروەک چۆن لە سیاسەت و فکردا، کۆمەڵێک رێچکە و قوتابخانەی جیاواز هەیە، لە ئەدەبیشدا کۆمەڵێک قوتابخانەی جیاواز هەیە، کە هەریەکەیان خاوەنی دونیابینی خۆیانن. لەمەشدا فەیلەسووف و بیرمەندانی جیهان، رۆڵی سەرەکیان هەبووە لە داڕشتن و دانانی بنەماکانی ئەم ...

زیاتر »

یەک دوو قسە لە بارەی رۆڵی رۆشنبیر و نووسەرانەوە…

یەک دوو قسە لە بارەی رۆڵی رۆشنبیر و نووسەرانەوە لە هەرێمی کوردستاندا ماوەیەکە قسەوباسی زۆر لە بارەی رۆڵی نووسەران و رۆشنبیران لە هەرێمی کوردستاندا دەکرێت. هەندێک پێیان وایە کە رۆڵێکی خراپ دەگێڕن و بەشێکی کێشەکانی ئەم هەرێمەش لە ئەستۆی ئەوانە، چونکە هەڵوێستیان نییە. هەندێکی تر توندڕەوانە تر دەڕۆن و پێیان وایە کە هۆکاری سەرەکی نووسەرانن چونکە ئەوان بە قەڵەمەکەنیان پشتگیری ...

زیاتر »

تێڕوانینی ئیبن روشد لەبارەی پەیوەندی ئاینی ئیسلام و…

تێڕوانینی ئیبن روشد لەبارەی پەیوەندی ئاینی ئیسلام و فەلسەفە هەمیشە لە نێوان ئایین و فەلسەفەدا جۆرێک لە ناکۆکی و دژ بە یەکییەک هەبووە، لەوەتی فەلسەفەش دروستبووە، نیقاشێکی گەورە لە نێوان فەیلەسووفان و زانایانی ئایینی بەرپا بووە. ئایا هەق بەلای فەلسەفەوەیە یان بە لای ئایینەوە هەیە. مەسەلەی تێگەیشتنی راستی و هەقیقەت و کێ لەسەر هەقە، هەتاوەکو ئێستاش بەردەوامە. هەرچەندە ئەم نیقاشە ...

زیاتر »

کۆچی چاوەڕواننەکراو

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی مەرگی هاوڕێی هێژامان کاک هونەر رەسوڵ- م بیست، هەرچەندە رۆژانە راهاتووین کە گوێمان لە هەواڵی ناخۆش و خراپ بێت، بەڵام هەواڵی مەرگی ئەم هاوڕێ خۆشەویستەمان، لە هەموویان خراپتر و ناخۆشتر بوو. من ماوەی دوو ساڵێکە کاک هونەر رەسوڵ دەناسم، کەسێکی هێمن و لەسەرخۆ، رۆژنامەنووسێکی بەتوانا. باشم لە بیرە سەرەتای مانگی ٤ ساڵی ٢٠١٨ بوو، کە بەرێزیانم ناسی، ...

زیاتر »