سەرەکی » وتار » ئەردەڵان عەبدوڵڵا (پەڕە 3)

ئەردەڵان عەبدوڵڵا

بەشی یەکەم لە کۆتایی ساڵانی هەشتادا ناوی « فرانسیس فۆکۆیاما» تەواوی جیهانی داگیرکردبوو، بەتایبەتی پاش بڵاوبونەوەی کتێبە بەناوبانگەکەی « کۆتایی مێژوو» لێرەوە ئیتر فۆکۆیاما بووە ئەستێرەیەکی گەشی بیرمەندانی ئەمریکا و جیهان، ئەو یەکێک بوو لەو کەسانەی کە جاڕی لەناوچوونی سیستەمی سۆسیالیستی و موژدەی بڵاوبوونەوەی سیستەمی لیبڕاڵی و مۆدێلی ئەمریکی بەجیهاندا راگەیاند. لەو کاتەدا تەواوی چەپەکانی جیهان دژی ئەم بۆچوونەی وەستانەوە ...

زیاتر »

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی یاداشتەکانی وینستۆن..

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی یاداشتەکانی وینستۆن چەرچڵ 2-2 رۆژهەڵاتی ناڤین و رۆڵی لە جەنگەکە دیارە ئەم جەنگە تەنها لە ماڵی ئەوروپادا نابێت، بەڵکە ئاگری جەنگەکە پەل بۆ هەموو جیهان دەهاوژێت و گەلان و وڵاتانی تریش دەسووتێنێت، یەکێک لەو شوێنانەش رۆژهەڵاتی ناڤین دەبێت بەتایبەتی « ئێران، عیراق، سوریا» لەم کتێبەدا نووسەر باس لە گرنگی ئەم سێ وڵاتە دەکات لە جەنگەکەدا. عیراق لەوکاتەدا ...

زیاتر »

نه‌خۆشخانه‌ حكومییه‌كان،ریكلام بۆ ئه‌هلییه‌كان ده‌كه‌ن

له‌ماوه‌ی پێشوودا خزمێكمان نه‌خۆشكه‌وت به‌په‌له‌ گه‌یاندمانه‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی، له‌ڕاستیدا كاتێك كه‌سێك یه‌كێكی نه‌خۆش ده‌كه‌وێت، ته‌واوی خێزانه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناڕه‌حه‌تی و بێزارییه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر دوو هۆكار: یه‌كه‌م: له‌ڕووی سۆز و خۆشه‌ویستییه‌وه‌، ترسی ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ كه‌ گیانی كه‌سێكی ئازیزت له‌ ده‌ستبچێت، چونكه‌ به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه‌ سیستمێكی زۆر باشمـان نییه‌. دووه‌م: ترسی ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ ده‌بێت یه‌كسه‌ر پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌و ...

زیاتر »

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی یاداشتەکانی وینستۆن چەرچڵ

1-2 وینستۆن چرچڵ یەکێکە لە سیاسەتمەدارە ناسراوەکانی بەریتانیا، لەسەدەی بیستەمەوە هەتاوەکو ئێستا، هیچ سەردەیەکی بەریتانیا هێندەی چرچڵ لە جیهاندا ناسراو نییە. ئەم ناوبانگەشی زیاتر بۆئەوە دەگەڕێتەوە، لەکاتی جەنگی دووەمی جیهاندا، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بووەو رۆڵێکی سەرەکیی و یەکلاکەرەوەی گێڕاوە، لە جەنگ لە دژی رژێمی نازی ئەڵمانیا بەسەرۆکایەتی هیتلەر و شکتسپێهێنانی ئەو رژێمەی کەژیانی تەواوی مرۆڤایەتی خستبووە مەترسیەوە. لەپاش سەرکەوتنی بەریتانیا ...

زیاتر »

دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ ئوستادێکی گەورەی زمان و ئەدەب و رۆژنامەگەریی کوردی

من وەکو خوێنەرێک دەمێک بوو ئاشنایەتیم لەگەڵ نووسین و بەرهەمەکانی پرۆفیسۆر دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ هەبوو، نەک بە زمانی کوردی بگرە بە زمانی عەرەبیش زۆربەی نووسینەکانیم دەخوێندەوە، بەتایبەتی لەسەروبەندی پرۆسەی رزگاریکردنی عیراق، رۆژنامەی « المٶتمر» کە لە لەندەن دەردەچوو، هەفتانە بەرچاوم دەکەوت و هەموو هەفتەیەکیش نووسینێکی مامۆستای تێدابوو، کە جێژی زۆرم لێدەبینی. خۆشبەختانە لەم چەند ساڵەی دواییدا، بەهۆی رۆژنامەی کوردستانی ...

زیاتر »

یەك دوو قسە لەبارەی یەكێتییەكەی جارانەوە

لەماوەی پێشوودا دەمی هەر كادیر و ئەندام سەركردایەتی و مەكتەب سیاسییەك دەگریت، دەڵێت: با یەكێتی بكەینەوە بە یەكێتییەكەی جاران. جارێك پێش هەموو شتێك دەبێت بپرسین یەكێتییەكەی جاران كامە بوو؟ ئەی یەكێتییەكەی ئێستا كامەیە؟ ئایا هیچ جیاوازییەك لە نێوان جاران و ئێستادا هەیە؟ لە هەمووشی گرنگتر دەبێت بپرسین بۆچی دەبێت یەكێتییەكەی ئەمڕۆ بكەینەوە بە یەكێتییەكەی جاران ؟ ئەم پرسیارانە ئەوەمان پێدەڵێن ...

زیاتر »

سوودمەند و زەرەرمەندی رێکەوتنەکەی سوچی

تەواوی میدیاکانی جیهان چاویان لە کۆبوونەوەکەی رۆژی 22 /10ی شاری سوچی-ی نێوان ڤلادیمێر پوتین-ی سەرۆکی روسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆکی تورکیا بوو. ئەم کۆبوونەوەیەش بە رێکەوتنێکی چەند خاڵی کۆتایی پێهات و کۆمەڵێک هاوکێشەی سیاسیی نوێی هێنایە ناوچەکەوە و کورد و کێشەی سوریاش بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێت. لەم کۆبوونەوەیەدا چەند خاڵێکی سەرەکیی تێدا بوو، کە گرنگترینیان جەنگی داگیرکاریی تورکیای ...

زیاتر »

چین یادی حه‌فتا ساڵه‌ی كۆماره‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌

رۆژی 30 ئۆكتۆبه‌ری 1949، ماوتسیتونگ و هاوڕێكانی له‌ پاش مارشێكی درێژ و تاقه‌ت پڕوكێن، له‌ مه‌یدانی تیانه‌مین له‌ په‌كین، ئیعلانی كۆماری میللی چینیان كرد، به‌مه‌ش رۆژ و قۆناغێكی نوێ له‌ چین ده‌ست پێده‌كات. لێره‌وه‌ چین كۆتایی به‌ جه‌نگی ناوخۆ، له‌ هه‌مووشی گرنگتر كۆتایی به‌ حوكمی نه‌گریسی داگیركه‌رانی بیانی له‌ چین هێنا، كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ بوو، خاك و گه‌لی چینی ...

زیاتر »

(%8) پیاوانی ئاسیا جیناتی جەنگیزخانیان تێدایە

لەوانەبێت کاتێک ئەم ناونیشانە دەخوێننەوە تووشی سەرسوڕمان بن و هەندێکیشتان لەوانەبێت باوەڕ نەکەن، منیش کاتێک کە ئەم زانیارییەم خوێندەوە باوەڕم نەدەکرد، بەڵام کاتێک سەیری مێژوویی خوێناوی « جەنگیزخان» دەکەیت، کە دڕندەترین سەرکردەی جیهان بووەو ئەو هەموو ماڵوێرانی و کوشتن و بڕین و ئەتکردنی ژنانە کە ئەم پیاوەو لەشكرە دڕندەکەی کردوویەتی، ئینجا باوەڕ دەکەیت. جەنگیزخان لە ساڵی 1162 هەندێک سەرچاوەش دەڵێن1167 ...

زیاتر »

داعش ناونیشانی قۆناغێکی مێژوویی ترسناک

ئەردەڵان عەبدوڵڵا داعش ناوی ئەو گرووپە چەتەگەرییە تیرۆریستییە یە کە ماوەی چەند ساڵێکە هەموو جیهانی تووشی شۆکێکی گەورە کردووە. دیارە نەک لەبەرئەوەی کە لە مێژوودا، مرۆڤایەتی دڕندەی لەم شێوەی بەخۆوە نەدیوە، بەڵکە زیاتر لەبەرئەوەیە کە لە سەدەی نوێدا ، وەحشیگەری لەو شێوەیە کەم ڕوویداوە. دیارە بۆ ئێمەی کورد بوونی داعش ئاساییە، چونکە پێش داعشیش سووپا دڕندەکانی تورک و بەعس، ئەنفال ...

زیاتر »