سەرەکی » وتار » شیلان ده‌رگه‌ڵه‌یی (پەڕە 2)

شیلان ده‌رگه‌ڵه‌یی

بە چاوەکانی خۆم سەرسامم!!

کاتی خۆی ڕاگەیاندنی بەعس بە درۆ و چەواشەکردن دەسەڵاتیان ڕاگرتبوو. زۆربەمان کابرای علوجمان لەبیرە تا دوا ساتی کەوتنی بەغداش هەر خەریکی بەنجکردنی جەماوەرەکەیان بوو. لە شەڕی عێراق – ئێران هەر کاتێک عێراق لە شکست بوایە ئێمە بە سروودە حەماسیەکان ئەمانزانی. ئاخر ئەوەیە سیاسەت و نەهجی ئیشکردنی هەموو دەسەڵاتێکی فاشی و دکتاتۆر, سەرقاڵکردن و سڕکردنی میللەت بە مەسەلە لاوەکیەکان. لە کوردستانی ...

زیاتر »

متمانە!

ساڵی 2010 ئەوکاتەی وانەی پراکتیکی شۆفێریم وەرئەگرت، مامۆستاکەم پیاوێکی بەتەمەنی زۆر قسەخۆش و ئارام بوو، رۆحی شادبێ. شارۆچکەیەکی 45 دەقە دووری لەو شارەی ئێمە بۆ هەڵبژاردم بۆ ڕاهێنان. ئێوارەیەکی هاوین ئەهاتینەوە، گوتی: ئەوڕۆ بە ڕێگایەکدا ئەچینەوە شتێک لەسەر ڕێگا ئەبینی، دڵنیام بەدڵت ئەبێ و زووزووش داوائەکەی بەوێدا بچینەوە! بیرم بۆ دیمەنی مەڕ و ئەسپ و کێڵگە و جۆگەلە چوو چونکە ...

زیاتر »

علوج!

ئەو زاراوەیە سەرەتا لە دەمی محەمەد سەعید سەحافی وەزیری ڕاگەیاندنی رژیمی سەدام و لەکاتی هێرشی هاوپەیمانان ساڵی 2003 لای کورد ناسرا. دواتریش کورد لە زۆر کات و بۆ شتی تر بەکاری هێناوە; لێرە( بەریتانیا) کورد بۆ ڕۆمانی و بولغاری و چیک و هەنگاری بەکاری دێنن، گوایا خۆمان بەلاوە ئەوروپی ترە و ئەوانیش علوج! لە کوردستانیش، بە سیمکارتی بێ دایک و ...

زیاتر »

دیسان، دووڕوویی و ترسنۆکی!!

لەوەتەی یەکێتی هەیە، باجی هاوکاری و پاڵپشتی حزبەکانی تری بەشەکانی تری کوردستان ئەدا. ناڵێین با باس بکرین یا بەچاویان دابدرێتەوە، بەڵام با سپڵە و بێ نمەکیش نەبن. ئەوکاتەی لە هەشتاکان یەکێتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەنگەری حزبی دیموکرات دژی رژیمی ئیسلامی و سێدارە شەڕی ئەکرد و شەهیدی ئەدا، پارتی لە ئێران چاوساغی سوپای پاسدارانی ئەکرد بۆ سەر بارەگاکانی دیموکرات و کۆمەڵە ...

زیاتر »

من و ماتریالیزمی دیالێکتیک!

ئەوکاتەی منیان لە پۆلێکی رێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەران ڕێکخست، نە تەمەن و نە ئاستی ڕۆشنبیریشم هی ئەوەبوو لەو ریزبەندیەبم و لەگەڵ ئەوانە لە کۆبوونەوە دانیشم کە تەمەن و ئاستیان زۆر لەمن بەرزتربوو بەڵام چونکە بە خواستی خۆم بوو زۆر ئاسوودە و بێ گلەییش بووم. شەوێک لە کۆبوونەوەیەک کە براکانیشم لەگەڵ بوون، ئەوانیش ئەندامی رێکخستن بوون بەڵام لەمن گەورەتر و بیرفراوانتربوون، بەرپرسیەکەمان ...

زیاتر »

پاکانە!

من تا ئەوکاتەی هۆنراوەی (پاکانە) کە شاعیری شەهید دڵشاد مەریوانی وەریگێڕاوەتە سەر کوردی و هونەرمەندی شۆڕشگێڕ حەمە جەزا گوتی، نەمدەزانی هۆنراوەکە هی شاعیری گەورەی بەصرە (مڤفر نواب)ە، وامئەزانی هی شاعیرێکی کوردە و بۆ ئێمەی کورد نوسراوە چونکە ئەوەندە لەگەڵ هەندێک بەرپرسی کورد ئەهاتەوە! ئێستاش لە سەنگەرگواستنەوەیان پاکانەیەک ئەکەن وەک بڵێی حزبە تازەکە هەنگوین بێ لە کلۆرەدار دۆزیبێتیانەوە، ئەوەندە شیرینە لایان! ...

زیاتر »

ژن و ژان یا ژانی ژن!

لەو ماوەیە و لە پەیجی گرووپێک بەناو چینی پەروەردەکەری نەوە دوای نەوەیە، ژنێک بەحساب مامۆستایە و دایکیشە، لە کورتە پەیامێکدا ئەفەرموێ: ئەگەر ژن ئیش بۆ خۆشی خۆی بکا و منداڵەکەی بباتە حەزانە، ئەوا هەقە منداڵەکەش لە داهاتوودا دایکی بباتە خەڵوەتگەی پیران! لەو پەیامەی وردبوومە هەستمکرد: پەروەردە لە کوردستان کەوتۆتە دەست کۆلکە خوێندەواری دواکەوتوو. ژنێک بە ژنایەتی خۆی بیەوێ بە بیانووی ...

زیاتر »

تێگەیشتن لە چەمکی ئازادیی و بەرەڵایی!

نامەوێ بچمە ناو بابەتی فەلسەفی و قووڵ و سەر لە خوێنەر بشێوێنم، بەڵام یەکدوو نموونە باس ئەکەم لەسەر ئازادی و دیموکراسیەت و بەرەڵایی: دوای ڕاپەڕین بە چەند مانگێک هەرچی لەو کوردستانە خۆی لە هەڵەیەک یا تاوانێک ئەدزیەوە دەیگوت: (ئەدی دیموکراسیەت نیە، هەقت نیە قسەبکەی)! لەبیرمە دوکانێکی فرۆشتنی ئامێری مۆسیقی لەبەرانبەر پەروەردەی هەولێربوو، دیاربوو گەنجە بەهرەوەرەکان شەوان تا درەنگ لەوێ خەریکی ...

زیاتر »

پەیامێک لە منی ژنەوە بۆ نێرگز…

کاتێک(بەناو) پیاوێک دێتە ئاستێکی وا نزم لە پەیوەندیەکی راستەوخۆی بەرنامەیەکی زیندوو خۆی بکاتە قوربانی دامێنی خانمێک، هەقە هەموو بڵێن; ئامین و ملیۆن جار قوربانی بیت… زیندەورێکی بچووکی چڵکاوی لایەنێک بۆ لێدانی ناوی یەکێتی خۆی وەک پێشمەرگەیەکی یەکێتی ئەناسێنێ و پەیوەندی بە کچە بێژەرەکەی کەناڵی کەرکوک ئەکا. لەبیری نەبوو دۆست و ناحەزانیش ئەزانن پێشمەرگەی یەکێتی ئەوەندە گەورە و بە کەرامەتە چەندین ...

زیاتر »

خوشکی بێ برا باخی بێ پەرژینە!

ئەوە پەندێکی کوردیە کە من سەدا سفریش لەگەڵی نیم بەڵام، لە کۆمەڵگا تا کۆمەڵگا ماناو کاریگەریەکەی ئەگۆڕێ. لە کۆمەڵگای پیاوسالاری هەمیشە پیاو بە هەموو شێوەیەک و لە هەموو ڕوێکەوە بە نموونەی هێز و دیوار و پەرژین و پارسەنگ بۆ تەواوی خێزان دانراوە، بەبێ ڕەچاوکردنی کچ و ژنە بوێرو بەتوانا و بەهێزەکانی خێزانەکەی. زۆرجار کوڕێکی کاڵفامی تێنەگەیشتوو و پێنەگەیشتوو لەسەر خوشکە ...

زیاتر »