سەرەکی » وتار » شیلان ده‌رگه‌ڵه‌یی (پەڕە 3)

شیلان ده‌رگه‌ڵه‌یی

لەپێناو چی و بۆ چی؟!

ساڵ نیە ئەو ئیجەیە وەک نەهەنگ هەندێک پەنابەر هەڵنەلووشێ و دواتریش بەخۆیان ناگرێ و فڕێیان ئەداتە دەرەوە. ساڵ نیە هەندێک خێزان مناڵی ورد ئەکەنە قوربانی خەونێک کە نازانن دێتەدی یا لە نیوەی ڕێگا لێی بەئاگادێن یا کە گەیشتنە دوا وێستگە تووشی بێ ئومێدی ئەبن! لە 2005 ەوە من لەگەڵ پەنابەران کارمکردووە، کەم پەنابەری کورد هەبووە هەر لەگەڵ گەیشتنی بۆ لای ...

زیاتر »

میللەتێکی دژەجوانی!

هەرگیز لەسەر شێوە و روخسار خەڵکم پۆلین نەکردووە بەڵام هەر بەڕاستی ئەو پرسیارە زۆر ئەکرێ لە شەقامی عێراقی.. بۆچی جوان و بەهرەوەر و بێ کێشە و بێ پشت و پەناکان ئەکوژرێن و هی وەک ئەو پەرلەمانتارانەش ئەمێنن؟! خۆ ئەگەر زۆربڵێی بێ ئەوەندەی شیڕەشیڕی ئەو ژنانە لە کەناڵەکان و ناو پەرلەمان ئەبیسرێ بەبێ گوێدانە هیچ ئەتەکێتێکی ئاخاوتن، ئەوەندە لەو مۆدیلیست و ...

زیاتر »

یەکێتی…

هەرەست بە ئاشبەتاڵ و هەرەس هێنا…. دارخورمات لەسەر کێوەکانی کوردستان ڕواند… لە شەوەزەنگدا وڵاتت ڕووناک کردەوە… لە تاڵە خەودا میللەتت بە ئاگاهێنا… تازە بە لە بێژنگ و هێڵەگدان پاکتریش ئەبیتەوە… بۆچیتن ئەوانەی هەر رۆژەی بە بیانوێک ژێرت ئەکۆڵن و پاساو بۆ دوورکەوتنەوە لێت ئەدۆزنەوە.. نە دۆستایەتیی.. نە خۆشەویستی.. نە حزبایەتیش بە نزا و پاڕانەوە نابێ.. کرمی ناوخۆ تا زووتر لە ...

زیاتر »

ئۆپۆزسیۆن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست واتە، لاچۆ با خۆم بیخۆم!!

بەهاری 2011 بۆ ماوەی هەفتەیەک لە سوریا بووین، ئەو چەند ڕۆژە لەگەڵ خزمانی ئەوێ ئەچوینە دەرەوە، ئاو و هەوا و بازاڕکردنی خۆشبوو. رۆژێک لە بازاڕی (سیدە زینب) کە زۆربەی دوکاندارەکانی عەرەبی شیعە و ئێرانی بوون چوینە دوکانێک، دوکاندار و برادەرێکی بە فارسی قسەیان ئەکرد، کابرای دوکاندار دەیگوت: زۆری نەماوە، رژیم شل و خاوبووە بەشی ئەوەندەیە بە خۆپیشاندانێک کۆڵبدا و چۆڵ ...

زیاتر »

قەیرانی ڕۆشنبیریی یا قەیرانی تاکی ڕۆشنبیر!

تا ئێستاش تێکەڵیەک لای ئێمە هەیە کاتێک باس لە چەمکی ڕۆشنبیریی و تاکی ڕۆشنبیر ئەکرێ، غەدرێکی زۆر لە (رۆشنبیریی) ئەکرێ کە ئەدرێتە پاڵ هەموو خوێندەوارێک. ئێمە وائەزانین هەموو خوێندەوارێک، خاوەن بڕوانامەیەک، نوسەرێک، رۆژنامەنووسێک، سیاسیەک یا ڕاگەیەندکارێک ڕۆشنبیرە کە ئەوە گەورەترین هەڵەیە رۆژانە تێیدەکەوین. ئاخر من چی لە هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایەک بکەم تا ئێستا ناهێڵێ خێزانەکەی بێ لەچک بچێتەدەرەوە؟!! چی لە ...

زیاتر »

مەترسن، بنووسن

چەندجارێکی تریش لەسەر ئازادی بیروڕا و دەربڕینی بێ سانسۆری ناو یەکێتی نوسیومە، وەک ڕای خۆم و هاندانێکیش بۆ گەنجە بەئاگا و ئەندام و کادیر و دۆستە خەمخۆرەکانی یەکێتی، چونکە یار و نه‌یار ده‌زانن یه‌كێتی له‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌ له‌ هه‌موو دۆخ و زروفێكدا مێرگی بێ سنووری ئازادی بووه‌ و مەودای ڕادەربڕین و ڕەخنەگرتن زۆر فراوانە لەناو یەکێتی. لەبیرمە، بەتەمەن هەرزە و بە ...

زیاتر »

ژن و پۆست

من هەرگیز فێمینست نەبووم، نە لە بیرکردنەوە، نە لە هەڵسوکەوتیش، بەڵام هەر خواستیشم بووە لە هەرکوێ کچ یا ژنێکی باش و پاکی شایستە بە پۆست و پلەیەک هەبێ پاڵپشتی بکرێ، تا بگاتە ئەو شوێنە شیاوە. خۆم لەنێوان ژنێکی نەشیاو بە پۆستێک و پیاوێکی شیاو بەو پۆستە، دەنگ بۆ پیاوەکە دەدەم، واتە مەبەستم نییە تەنها لەسەر بنەمای ڕەگەز خەڵک بێتە پێش، ...

زیاتر »

هەستی دۆڕاندن!

هیلاری کلنتن لەدوای هەڵبژاردنی ترامپ بیرەوەریەکانی خۆی نووسیەوە بەناوی (چی ڕویدا). کە ئەو کتێبە ئەخوێنمەوە وائەزانم (چیم دی) ئەحمەد خواجە ئەخوێنمەوە لەزۆر وردەکاریدا، چێژێکی تایبەت ئەبەخشێ. هیلاری زۆر بەوردی باس لە ئەزموونی خۆکاندیدکردن و ماوەی هەڵمەتی ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنی خۆی و هاوکاریی کلنتنی هاوسەری و بەرپرس و ئەندامان و هەوادارانی خۆی و حزبەکەی ئەکا. بە ویژدانەوە باس لە هەموویان ئەکا و ...

زیاتر »

گه‌په‌ تاڵه‌كان

گاڵتە و گەپ بەشێکە لە تام و چێژی ئاخاوتن و کوێستانی فێنک کردنەوەی دڵە، بەڵام ئەگەر لە سنووری خۆی دەرنەچێ، واتە نەگاتە ئاستی بریندارکردن یان بێ ڕێزیکردن بە بەرامبەره‌كه‌ت. له‌ سۆسیال میدیای كوردیدا رۆژانە ژماره‌یه‌كی زۆر ڤیدیۆ بڵاودەکرێنەوە، بەناوی گاڵتەوگەپ لەگەڵ کەسە رۆح سووکەکانی کۆمەڵ و ئەوانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن یا لەبەر هەرهۆیەک بێ دەروونیان ماندووە و( هه‌ندێكمان لە به‌د ...

زیاتر »

بەڵای تێنه‌گه‌یشتن!

ماوەیەکە ڤیدیۆی دیداری ژنێکی سودانی بڵاوبۆتەوە گوایه‌ هاوسەرگیری لەگەڵ باوکی کردووە و لەلایەن ( بەحساب) دیندار و عەرەبیزانێکی زۆری کوردیشەوە هەر لەپەنا لاپتۆپەوە فەتوای کوشتنیان بۆ دەرکردووە! بەحوکمی ئیشەکەم لەگەڵ پەنابەران، کە نزیکەی 15 ساڵە، ژمارەیەکی زۆر سودانیم ناسیوە و شارەزای زۆر لە زمانە جیاجیاکان و داب و نەریت و بیرکردنەوە و هەڵسوکەوتیان بووم، میللەتێکی توندن لە خواپەرستی و زۆر ...

زیاتر »