سەرەکی » وتار » حاكم قادر حه‌مه‌جان

حاكم قادر حه‌مه‌جان

100 ساڵە شێخی نەمر لە بەردەقارەمانەوە لە چاوەڕێی یەكڕیزیی گەلی كورددایە

حاكم قادر حەمەجان كەم نین ئەو تاوێرە زەبەلاحانەی كە لەمێژووی خەبات‌و تێكۆشانی گەلەكەمان بۆ گەیشتن بەدوائامانجەكانی رزگاری‌و ئازادی، دژی چەوساندنەوەو ژێردەستەیی، سەردەمانێكی زۆری رابردوو و ئێستاش، بەردەوام بەسەر هیواو ئاواتەكانی میللەتەكەماندا تلۆردەبنەوە، دوورنییە بۆ داهاتووش گەر لەسەر هەمان باری ئێستا لەنێو بازنەیەكی داخراودا بسوڕێینەوە، تاشەبەردی گەورەتر كە بەتەنها لەرینەوەیەك دەخوازێت تلۆرببنەوەو خەونە پەمەییەكانمان بۆ رەنگی خۆڵەمێشی، بگۆڕێ. قۆناغەكانی خەباتی گەلەكەمان‌و ...

زیاتر »

یەكێتی 44 ساڵ خەباتی بێدابڕان

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هێزی شۆڕشگێڕی كۆڕی خەباتی دوێنێی دوای شەوەزەنگ‌و ئەمڕۆی شارستانی‌و حوكمڕانی‌و دیموكراسی، سبەینێی گەیشتن بەدوائامانجەكانی گەلەكەمانە. یەكێتی لەڕیزبەندی ئەو هێزە سیاسییە بە ڕێباز سۆشیال دیموكراتەی سەر ئاستی عیراق‌و ناوچەكەو جیهانە، كە وەك پێداویستییەكی مێژوویی بۆ داكۆكیكردن لەمافەڕەواكانی گەلەكەمان‌و فەراهەمكردنی رزگاری‌و ئازادیی بۆ گەلی كوردی ژێردەستە، دامەزرا. یەكێتی هێزی ڕەتكەرەوەو تێكشكێنەری بازنەی تاكڕەوی‌و هێنانەكایەی فرەحزبی بوو، لەچوارچێوەی برەودان بەپرسی ...

زیاتر »

لە یادی شكۆی نەتەوەیەكدا

جەژنە پیرۆزە لەخەڵكی كوردستان دەكەم , ڕۆژی هەڵبژاردن , ڕۆژی گشتیە , ڕۆژی جەژنی خەڵكی كوردستانە , هیوادارم هەمووكەسێ‌ بەشداریبكات لەدەنگدان ومافی خۆی لەمەدا بەكاربهێنێت . ئەم ووتانەی هەڤاڵی كۆچكردوو , جەنابی مام جەلال مامی گەورەی گەلی كورد , لەساتی بەڕێوەچوونی یەكێك لەپرۆسەكانی هەڵبژاردندا بەرلە وەفاتكردنی , ئاڕاستەی گەلی كوردستان و دەنگدەرانی بەگشتی كرد , تیایدا بەخۆشحاڵییەوە وێڕای پیرۆزكردنی ئەو ...

زیاتر »

شەهیدان ‌و نەمرانی یەكێتی،سومبولی…

شەهیدان ‌و نەمرانی یەكێتی، سومبولی ئازایەتی ‌و قارەمانێتی گەلی كوردن كاتێك لاپەڕە بە لاپەڕەی تۆماری مێژووی شۆڕشەكانی ئازادیخوازی گەلەكەمان بەگشتی‌و شۆڕشی نوێی گەلەكەمان بەتایبەتی هەڵدەدەینەوە، گیانفیدایی‌و قارەمانێتی‌و ئازایەتی پڵنگ ئاسای پێشمەرگەو كوڕانی پشتێن سەوزی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەدیدەكەین، بە سەدان داستان‌و نەبەردی‌و ئازایەتی، خۆڕاگری‌و چاونەترسی زیندانیانی سیاسی‌و بەر پەتی سێدارەو كۆڵنەدان ئاوێتە بە گێڕانەوەی رۆژگارە سەختەكانی مقاوەمەت، نوچدان‌و هەستانەوەو سەركەوتن ...

زیاتر »

بەفری سەرلووتكەی چیابوو، بەرگەی گرت نەتوایەوە،تا مەرگ یەخەی گرت

بەداخ‌و پەژارەیەكی زۆر ناخ هەژێنەوە چل ڕۆژ لەمەوبەر، هەواڵی كۆچی دوایی‌و ناوەختەی تێكۆشەری ماندونەناس، سیاسەتمەدارو دیبلۆماتكاری بەتوانای گەلەكەمان یەكێك لەدامەزرێنەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هەڤاڵێكی دێرین‌و دڵسۆزو ورەبەرز، درێژەپێدەری كاروانی خەباتی ڕزگاری گەلەكەمان كۆچكردوو هەڤاڵ (عەبدولڕەزاق فەیلی) دڵتەنگی كردین، ماڵئاوایی تێكۆشەرو پێشمەرگەو یەكێك لەئەندامی دامەزرێنەرانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەمووان جێگای غەم‌و پەژارەو نیگەرانی بوو، هەڤاڵی كۆچكردوو خەباتگێڕی خۆڕاگر كە تەواوی ...

زیاتر »

یەكێتی.. فێرگەی وانەی كوردایەتی…

یەكێتی.. فێرگەی وانەی كوردایەتی و مەملەكەتی شەهیدستان كاتێك لاپەڕەكانی نێو تۆماری مێژووی قارەمانێتی وسەروەری گەلەكەمان ، لەپێناو ڕزگاری و بۆ بەدەستهێنانی ئازادی هەڵدەدەینەوە، چەندین داستان و نەبەردی پێشمەرگە و ئازایەتی و چاونەترسی ڕێكخستنەكانی ناوشار و قارەمانێتی زیندانیانی سیاسی و جەماوەری پشتیوانی بەهێز و لەبن نەهاتووی گەلەكەمان لەسەرجەم قۆناغەكانی شۆڕشە یەك بەدوا یەكەكانی خەباتی گەلەكەمان بەگشتی و قۆناغی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان ...

زیاتر »

ئەنفال پرۆسەی سڕینەوەی شوناسی گەلێك بوو

قۆناغەكانی چەوساندنەوەو زەوتكردنی ئازادی گەلی كورد لەكوردستانی باشورو بەتایبەتی، كوشت‌و بڕین‌و زیندانیكردن‌و راگواستن‌و وێرانكردن، هەوڵدان بۆ سڕینەوەی ناسنامەی گەلێك‌و رەتكردنەوەی داواكاری‌و دانپێدانان بەمافەڕەواكانی لەچوارچێوەی خاكێكی داگیركراودا، جیاواز لەدەسەڵات‌و حكومەتەكانی حوكمڕانی عیراق، بەتایبەت لەپاش جەنگی جیهانیی یەكەمەوە، نە لەسەردەمی پاشایەتی‌و نەسیستمەكانی پاش ئەوان، دڕەندەییان لەبێوێنەیی حزبی (بەعس)دا كە زێدەتر لەوانی رابردوو دەستیان بەخوێنی رۆڵەكانی گەلی كوردی ستەمدیدە سوورتركردبوو، جیا لەوان رەشترین ...

زیاتر »

كۆڕەو، شێوازێكی نوێی خەبات

لە ساڵیادی تێپەڕبوونی (26) ساڵ بەسەر كۆڕەوی یەكدەنگی و خواستی پێكەوەیی گەلێك لە بەرامبەر زوڵم و ستەم و رەتكردنەوەی سەردەمێكی پڕ لە زۆرداریی و داگیركاری نیشتمانیی كوردستان، سەری رێز و حورمەت بۆ شەهیدانی ئەو خەباتە گشتی و ملیۆنییە و تێكڕای نەمرانی رێگای ئازادی و سەرفرازیی گەلی كوردستان بەگشتی دادەنەوێنین، لەم یادە پڕشكۆیەدا كە هاوهەڵوێستی و جوامێریی كوردایەتیی خەڵكی كوردستان و ...

زیاتر »

با نەورۆزی 2018 نوێ رۆژی یەكڕیزیی‌و یەكهێزیی گەلەكەمان بێت

جەژنی نەورۆز سەرەتای وەرزی ناوازەیی‌و رەنگاڵەیی بەهارو هاتنەوەی وەرزی نێرگزی كوردانە، بەبۆنەی هاتنەوەی ئەو جەژنە لەمێژینەیەی رەمزی بەرخودان‌و بەرگریی‌و ئەو یادە نەتەوەییەوە، بەبەختەوەرییەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی هاونیشتمانیان بەگشتی‌و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان‌و پێشمەرگە قارەمانەكانی پاڵەوانانی دوژمنبەزێن‌و پارێزەرانی دەستكەوتە مەزنەكانی گەلەكەمان بەتایبەتی‌و سەرجەم لایەنە سیاسی‌و دۆست‌و لایەنگرانیان بەگشتی‌و هەڵگرانی مەشخەڵی نوێ‌و ئاڵا بەهارییەكەی یەكێتی بەتایبەتی‌و گەلی كوردو سەرجەم ئەو گەلانەی شانبەشانی گەلەكەمان لەنەورۆزدا ...

زیاتر »

بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید تاقه‌ بووكی‌ شاره‌زوور

له‌یادی‌ به‌ڕێكردنی‌ (30) ساڵ به‌سه‌ر خنكاندنی‌ گه‌لێكدا، له‌بیره‌وه‌ریی‌ ترسناكترین كاره‌ساتی‌ كۆمه‌ڵكوژیدا، بۆ قوربانیانی‌ گه‌وره‌ترین تاوانی‌ دژ به‌مرۆڤایه‌تی‌، له‌شانزه‌ی‌ سێی‌ هه‌موو ساڵێكدا برینه‌ ساڕێژنه‌بووه‌كانی‌ گه‌له‌ سته‌مدیده‌كه‌مان ده‌كولێته‌وه‌. هه‌موو ساڵێ‌ بۆ ره‌مزی‌ گیانفیدایی‌ و خۆبه‌ختكردن له‌یادی‌ قه‌تڵ و عامی‌ پێنج هه‌زار شه‌هیددا، نه‌ك به‌ته‌نها كوردستان، به‌ڵكو سه‌راپا جیهان راده‌چڵه‌كێ‌، بۆ گیانفیداو قوربانیانی‌ ئه‌و خه‌مه‌ گه‌وره‌یه‌، بۆ مێژووی‌ قوربانیدانی‌ گه‌له‌كه‌مان له‌چوارچێوه‌ی‌ شۆڕشه‌ یه‌ك ...

زیاتر »