سەرەکی » وتار » کوردستانی نوێ

کوردستانی نوێ

یادی رۆژنامەگەریی كوردی پیرۆز بێت

یادی رۆژنامەگەریی كوردی لە رۆژنامەنووسانی كورد ‌و كوردستانی پیرۆز بێت. لە نەوەكانی مقداد مدحت بەدرخان ‌و هەموو رۆژنامەنووسانی پێشڕەوی ئەو رەوتە دوور ‌و درێژەی بە خوێن ‌و مەرەكەب، بە رۆح ‌و گیان، بە ئەندێشە و چاوی دڵ ‌و گلێنەی شەونخوونی، ئاو دراوە. لە كاروانی (121) ساڵەی كاروانی (كوردستان)ی دایك ‌و كوردستانی رۆژنامەی مەنفا، تا رۆژنامەكانی ناو وڵات. لە كوردستانی ئازاد ...

زیاتر »

جەلالی نەتەوە و شکۆی وڵات

یادی مامی نه‌ته‌وه‌ و نیشتمان مامی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و رابه‌ری شۆڕشه‌ نوێیه‌كه‌مان، ساڵێكه‌ بێ تۆین و ساڵێكه‌ دیاره‌ كوردستان چۆنه‌؟، عیراق چی لێهاتووه‌ و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وایه‌ كه‌ كێشه‌كانی دوایی نایه‌؟. دیمه‌نی ریزبه‌ستنی سه‌ركرده‌ به‌رپرسه‌كانی جیهان له‌م ئاستانه‌ی سه‌ده‌ دژواره‌دا بیری وێنه‌ی ئومێدبه‌خشی تۆ ده‌كه‌ن. وێنه‌ی رابه‌رێك نیوه‌ی سه‌ده‌ی بیستی به‌خۆیه‌وه‌ مژول كرد و ئاسۆی كوردستانیش بوو له‌ سه‌ده‌ی بیست ...

زیاتر »

لە هەورامانەوە تا قەڵا

یادی ئازاد هه‌ورامی مانا‌و مه‌به‌سته‌ بۆ قوربانیدان‌و شه‌هاده‌ت. بۆنه‌یه‌ بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی رێ‌و رێباز له‌ تێكۆشانی یه‌كێتییانه‌. ئه‌و ته‌رزه‌ له‌ تێكۆشان كه‌ سه‌ركرده‌كان له‌پێشه‌وه‌ بوون. گیانبازیان ده‌كرد كێ زیاتر له‌ نه‌به‌ردی به‌ره‌نگاری دوژمن بمێنێته‌وه‌ زووتر بگاته‌ سه‌نگه‌ری شه‌هاده‌ت. یادی ئازاد هه‌ورامی یادی رۆژانی ئازادی‌و شۆرشی فیكر‌و گیتار. گۆرانی‌و سرود‌و به‌رخودانه‌. هه‌موو ساڵێك ئه‌م یاده‌ ئه‌نگێزه‌یه‌ بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی تۆماری كه‌ركوك. شانازی‌و قوربانیدانه‌كانی، ...

زیاتر »

وته‌زایه‌كی هه‌ڵه‌یه‌

(هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر كوردستان نه‌ماوه‌) ‌و هه‌موو شتێك ئاساییه‌ وته‌زایه‌كی هه‌ڵه‌یه‌ چه‌ند ساڵێكه‌ له‌نێوه‌ندی سیاسیی كوردستان هات‌و چوو ‌و رووداوه‌كان هه‌ڵه‌ی‌و چه‌وتی ئه‌م وته‌زایه‌ی سه‌لماند‌و شاشی‌و ته‌نگنه‌زه‌ری خاوه‌نه‌كانیانی ده‌رخست. كه‌چی ئه‌وانه‌ی ئه‌م وته‌ زایه‌یان خسته‌ بازاڕی وتووێژی سیاسییه‌وه‌ نه‌ په‌شیمانی خۆیان له‌سه‌ر ده‌ربڕی‌و نه‌ داوای لێبوردنیان له‌سه‌ر ئه‌و چه‌وتییه‌ كرد كه‌ سه‌ر ڕاست‌و دید رۆشنه‌كانیان تۆمه‌تبار ده‌كرد گوایه‌ بۆیه‌ باسی هه‌ڕه‌شه‌‌و ...

زیاتر »

ئه‌و رۆژانه‌ی‌ یه‌كێتی‌ به‌وپه‌ڕی‌ ئیعتزازه‌وه‌ ده‌ره‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ قبوڵ كرد

له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشووی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستاندا، یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان زۆر راشكاوانه‌‌و به‌وپه‌ڕی‌ شانازییه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ به‌ زه‌ماوه‌ندی‌ دیموكراسی‌ وه‌سف كرد‌و سوپاسی‌ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی‌ كوردستانی‌ كرد بۆ ئه‌و به‌شدارییه‌ گه‌رم‌و گوڕه‌یان‌و ده‌ره‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شی‌ قبوڵ كرد، له‌ كاتێكدا ژماره‌ی‌ ئه‌و كورسیانه‌ی‌ به‌ده‌ستی‌ هێنابوون له‌ ئاست مێژووی‌ پڕ سه‌روه‌ری‌ یه‌كێتیدا نه‌بوون، ئه‌مه‌یه‌ گیانی‌ دیموكراسی‌‌و قبوڵ كردنی‌ ئه‌وی‌ دی‌. رۆژی‌ 21ی‌ ئه‌یلولی‌ 2013 هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ...

زیاتر »

هه‌میشه‌ سه‌ربه‌رز به‌ ئه‌ی ده‌نگده‌ری یه‌كێتی

هه‌میشه‌ سه‌ربه‌رز به‌ ئه‌ی ده‌نگده‌ری یه‌كێتی… ئه‌ی به‌رجه‌سته‌كاری دروشم‌و سرووده‌كه‌ی یه‌كێتی… ئه‌ی هێزی گه‌ل، كه‌ قه‌ڵای ئێمه‌‌و شووره‌ی پشتمان‌و سه‌نگه‌ری ئاوه‌دانی‌و ده‌ریای ماسییه‌كانی شۆرشی. یه‌كێتی بۆ تۆ له‌كایه‌دایه‌. تۆ، ئێوه‌ش‌و ئێمه‌ش كانیاوی پێدانی وزه‌‌و گه‌ڵاڵه‌ی پوختی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌‌و نیشتمانیین له‌ وه‌رچه‌رخانه‌ گه‌وره‌كاندا. هه‌میشه‌ سه‌ربه‌رز به‌ ئه‌ی ده‌نگده‌ری یه‌كێتی كه‌ هه‌ڤاڵی یه‌كێتی. به‌ تۆوه‌ سه‌ربه‌رزه‌، پاڵی به‌ قه‌ڵای تۆوه‌ داوه‌ تا ...

زیاتر »

هەمیشە زۆنی سەوزەڵانی ئازادیی رۆژنامەگەری دەبین

یادی رۆژنامەگەریی كوردی و كوردستانی، تێكەڵی بۆنەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەبێت. هەموو بۆنەیەكی رۆژنامەگەری، ئاوێتەی ئازادی و دیموكراسییە، مادام رۆژنامەگەری؛ خۆی سەكۆی گەیاندنی هەواڵ و زانیاری و بیروڕا جیاوازەكانە، بەتایبەتی ئەمە بۆ رۆژنامەگەریی كوردی وایە، كە لەدایكبووی مەنفا و جێگیربووی دەورانی كرانەوە و جێگیری سیاسی و ئازادیخوازی دەورانی شۆڕشی شاخ و گەشەكردووی زەمانی درەوشاوەی كوردستانی رزگارە، بۆیە ...

زیاتر »

״بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان״

(بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان) دروشمی لیستی 162ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، كە رۆژی 12/5/2018، لە سەرتاسەری وڵات، بە كوردستان و ناوچە دابڕاوەكانییەوە ئەنجام دەدرێت. 1 بەدەستهێنانەوەی ئایندەمان، مانایە بۆ رابردوویەكی پڕ كار و خەبات و دەستكەوت، مانایە بۆ واقیعی ئەمڕۆی ئەركەكانی تێكۆشان كە روومان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانییە، بۆ ئایندەیەك كە ئیرادەی یەكێتییەكان لە چوار ساڵی داهاتوودا، بەرجەستە دەكات، ...

زیاتر »

تیمی 162 بۆ مورافەعەی كەركوك ئامادەیە

لیستی162 تیمێكی بەهێزی بۆ ململانێی دیموكراسی و سیاسی لە پەرلەمانی عیراق و دامەزراوەكانی دیكەی دەوڵەتدا، ئامادەكردووە. كاندیدەكانی ئەو لیستە دیاریی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن بۆ پڕۆسەی دیموكراسی لە وڵات و جەنگاوەری ئازای خەڵكی كوردستانیشن بۆ بەرەنگاریی هەر هێز و لایەنێكی شۆڤێنی و تایفەگەر لە عیراقدا كە وێستگەی نەخوازراوی ساڵی رابردوو، دوای لێكەوتەكانی ریفراندۆم و ئۆكتۆبەری نەخوازراوی كەركوك، بە مانای كۆتاییهاتنی دۆسێی ...

زیاتر »

لیستی 162 كار بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی ئیتیحادی دەكات

لەناو دەستووری عیراقدا كە گرێبەستی سیاسیی نێوان عیراقییەكانە، پتر لە پەنجا بڕگەو ماددە هەیە بۆ رێكخستن‌و پیادەكردنی نووسراون «ئەمەش بە یاسا رێكدەخرێت»، لەناو ئەو ماددانەدا هەندێكیان یاسای بۆ دەرچووەو زۆری تریش ماون كە ئەنجومەنی نوێنەران یاسای بۆ دەرنەكردوون. لەوانەش یاسای تایبەت بە ئەنجومەنی ئیتحادییە، كە وەكو ژووری دووەمی پەرلەمان وایە، هەم دیموكراسییەكەی وڵات پتەودەكات‌و هەمیش رەگی دیموكراسیی تەوافوقی‌و شەراكەتی حەقیقی ...

زیاتر »