سەرەکی » وتار » محەمەد كەریم

محەمەد كەریم

مەستوورە

34 كاتێ دەچێتە بەردەمی لیژنە، ئەوەندە بە بێباكییەوە دەوەستێ، هەموو دەمیان دەچێتە كلیلە، تەنانەت بۆ ئەوەش زاریان ناكرێتەوە بڵێن: «ئاخر چۆن دەبێت لاوێكی لاڵ بەشداری لە پێشبڕكێی تاقانە ئاوازدا بكات؟ ئەمە فیكە نییە بە بێ لێو؟» وەكو قامیش باریكەلە و قەد و قامەت رێكە، جوانوو ئاسا جەوان و جوان و چوست و چالاك و سڵۆكە، قژی زەردی كوتومت زەردەی خۆرئاوا، ...

زیاتر »

رۆمڵ

33 بەوە تێمەكەون باریك و بنێسە و دەم و پلی قسەكردنی نییە، كاتێ قسە دەكات، دەڵێی بزنە و كاوێژ دەكات. نا، ئیدی گوڕنەتەڵەیە و دەیەوێت رێبازی باوانی بگۆڕێت!! باپیری كە تازە سمێڵی بۆر كردووە، كاتێ دەچێتە داوای ژن، خەزووری داهاتووی پێی دەڵێت: «رۆڵە چەتەییت پێدەكرێت؟». باوكی وەڵام دەداتەوە: «ئەوە یەژی چی حاجی، بە نیو سەعات دوانزە سواری مەریوانت بۆ رووت ...

زیاتر »

نیگەرانی

32 هیچ شتێك لەوە ناخۆشتر نییە، خەمێكی قووڵت هەبێت و نەزانی هۆكارەكەی چییە؟ ئەوە منم هەردەم نیگەرانم، ناشزانم سەرچاوەكەی چییە؟ دەچمە كتێبخانەكەم، لەسەر كورسییەكەم پاڵدەدەمەوە، لە كتێبەكانم ورد دەبمەوە، كۆبەرهەم و كتێبە چەند بەرگەكان و ئەستوورەكان پتر سەرنجم رادەكێشن. رووناكییەك بە ئاستەم لەناو توونێلی ناخمەوە هێدی هێدی دڕ بە تاریكییەكە دەدات، پەردە لەسەر هۆكاری نیگەرانییەكەم لادەبات. ئاخری دەزانم بۆچی نیگەرانم. ...

زیاتر »

جنێونامە

31 «باوكە، نازانم بڵێم: بە رەحمەت بیت یان بە نەفرەت؟» وەك ئەوەی كۆمەڵێ بەڵگەنامەی بڤەی سەردەمی بەعس بسووتێنێت، كە هەر یەكەیان دەبنە هۆكاری تەختكردنی گەڕەكەماڵێك یان هەڵواسینی دەیان كەس، بە خۆشحاڵییەوە گورز گورز كاغەزەكان دەكاتە ناو ئاگردانەكەوە و خۆشحاڵە بەوەی دواجار بڕیارێكی ژیرانە دەدات. بنە بەرمیلێكی داناوە، لەملاولاشییەوە دەبەیەك نەوت و نیو گوێنوو كاغەزی ئەیفۆر. ناوە ناوە هەندێك نەوتی بەسەردا ...

زیاتر »

نابینا

(30) چەند دەقەیەكی ترە و ئەو ژنە دەنگخۆشە دەبینیت كە دوو حەفتەیە خەو و خۆراكی لێحەرام كردوویت. نازانیت بۆچی لەدوا ساتدا هەرچی لەم ژوانەدا لەسەری رێكەوتوون لنگەوقووچی دەكەیتەوە، كەچی سەرسامیت بە نەخشەكەت. ئای لەو شەوەی هەتا شل و كول دەبیت لەگەڵ «گەنم» مشتومڕ دەكەیت، دەڵێیت: «مەڕۆ، من بێ تۆ ناژیم.» دەڵێت: «تەواو ئەمە خاڵی كۆتاییە، تكایە، تكایە، لێم تێبگە.» هەستدەكەیت ...

زیاتر »

ئوستاز

(29) خۆشترین كاتی ژیانی ئوستاز ئەو دەمەیە كە دەوری بە كچی لووت باریك و لچ كولێرە و پیاوی دەویت و نایلۆن دەگیرێ و ئەوەندە بانگی دەكەن ئوستاز كەری نێر نایكێشێت. ئیتر جێ بە خۆی ناگرێ، بە رەوت و لەنجە و لاری ژنانە بەناو خەڵكەكەدا دێت و دەچێت و پێدەكەنێ، یان لە جێگایەكدا دادەنیشێت و دەبێتە گوڵی مەجلیس و بلیمەتێك كە ...

زیاتر »

بەرتیل

(28) ساڵێك بەر لە ئێستا ژنەكەت تەڵاق دەدەیت، دوو مناڵەكە بەجێدێڵێ و كەر كوڵ و بار سووك بۆی دەردەچێت. وەك ئەوەی گاڵتەی مناڵان بێت خانە جیا ناكەیتەوە و هەر بە مارەیی مەلا واز دەهێنیت. وا خەریكە مناڵەكان باجی ئەو گەمژەییەت دەدەن! دیتە دوانەن هەردووكیان پێكەوە كاتی چوونە قوتابخانەیانە. دنیا دەكەیت بە تكاكار بۆ ئەوەی خانم ناسنامەكەیت بۆ بنێرێت تا ببنە ...

زیاتر »

ژن

(27) نیوەشەو پاسەوانیی مێردەكەی تەواو دەبێت، بۆیە دەزانێت كەی دێتەوە، هیچی لەم ناوێت، چونكە نان و چاشی خواردووە. تۆزێك قسە و باس و پێكەنین، ئەگەر مناڵەكەیان نەخەوتبێت هەر لە بێشكەكەدا كەمێك یاریی لەگەڵ دەكات و دەخەون، بەڵام ئەم هەموو شەوێك چاوەڕێی دەكات، هەتا ئەو نەیەتە پاڵی و گوێی لە مشەی نەبێت خەو ناچێتە چاوی، مشەی ئەو لەلای ئەم خۆشترین مۆسیقایە، ...

زیاتر »

ددان

بەنیگەرانییەكی سەیرەوە لەبەردەرگای ژووری فریاكەوتنی خێرا راوێچكە دەكەم. ناتوانم بوەستم و چاو لە دەرگاكە ببڕم، بەڵكو ئەو دكتۆرەی لەم ساتەوەختەدا بە فریشتەی دەزانم، دەرگاكە بكاتەوە و مژدەم بداتێ كە ژنەتیو هیچی نییە، دەتوانم هەر ئێستا بیبەمەوە. ئەگەر ئەم مژدەیەم بداتێ، ئەوا هەزار فریشتە تاڵێك لە مووی سمێڵە تاشراوەكەی ناهێنن، ئەگەر نا… ئاخر دكتۆرەكە لە كوێ بزانێت ئەم سەڵیتەیە مێردێكی مل ...

زیاتر »

میرزا

دەچمە پشت مێزەكەمەوە، میرزاكەم وتارەكەی لەسەر داناوە. هەروا بە پێوە، چاوێكی پێدا دەخشێنم، چاوم دەپەڕێتە پشتی سەرم. دەمەوێ زەنگ لێبدەم، بێتە بەردەمم، پۆرتی بشكێنم، بیكەم بە سانتی بێنوێژ. كەچی وەك ئەوەی كارەبا گرتبمی دەستم بەسەر زەنگەكەوە وشك دەبێت و جوقەی لێوە نایەت. «ئەرێ ئەم كەرە بەغاییە چی نووسیوە؟ دەگ داوەشێی بۆچی میرزایەكی. ئاخر من وام وت؟ یاخوا ئەو پارە مۆڵەت ...

زیاتر »