سەرەکی » وتار » لەشکر حەمە ساڵح

لەشکر حەمە ساڵح

چارەنووسی ئیسلامییە حوكمڕانەكان

  لە چەند رۆژی رابردوودا، حزبی داد و گەشەپێدانی مەغریبی تووشی شكستێكی كەمەرشكێن بوو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتەدا. بەوەش هاتە ریزی وڵاتانی وەك میسر و تونس كە دوای ساڵانێكی كەم لە حوكمڕانی، ئیسلامییەكان تووشی شكست بوون و لەسەر كورسیی دەسەڵات نەمان. بەڵام مایەی تێڕامانە كە هێشتا گوتاری ئایینی لە عیراقدا برەوی هەیە و لە ئەفغانستانیش تازە بە تازە و ...

زیاتر »

یاسایەكی جیاواز بۆ هەڵبژاردنێكی تایبەت

هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە لە 10ی مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، بایەخێكی تایبەتی هەیە و پێچەوانەی هەڵبژاردنەكانی تری ئەم وڵاتەیە لە دوای ساڵی 2003. لەم هەڵبژاردنەدا یاسای نوێی هەڵبژاردن كاری پێدەكرێت كە بازنەكانی دەنگدان لەسەر ئاستی پارێزگاكان بچووك كراوەتەوە بۆ ئاستی قەزا و ژمارەی دانیشتوانی تێدا رەچاو دەكرێت. ئەم یاسا نوێیە، هەرچەندە كاری پێدەكرێت، بەڵام هێشتا جێگەی مشتومڕە، یەكێك لە ...

زیاتر »

راستكردنەوەی دوو مەسەلەی گرنگ

لەشکر حەمە ساڵح هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە رۆژی 10ی مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان پێكەوە بە قەوارەیەكی هاوبەش بە ناوی هاوپەیمانیی كوردستان بەشداریی تێدا دەكەن. پێكهێنانی هاوپەیمانیی كوردستان لە چەند روویەكەوە بەها و بایەخی تایبەتی هەیە بەتایبەتی بۆ یەكێتی و گۆڕان لەلایەك، هەروەها بۆ سلێمانی و دەوروبەری لەلایەكی تر. ئەمە جگەلەوەی هاوپەیمانییەكە بەهایەكی رەمزیی ...

زیاتر »

چارەنووسی دیموكراسی لە ئەفغانستان

كشانەوەی هێزەکانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی لە ئەفغانستان و گەڕانەوەی چەكدارانی بزووتنەوەی تالیبان رووداوێكی ئاسایی نییە و هەروا بە ئاسانی بەسەر ناوچەکە و جیهاندا تێناپەڕێت، بەڵكو كاریگەریی جۆراوجۆری لەسەر سیاسەت و ئابووری و روانگە ستراتیژییەكانی ناوچەكە و جیهانیش بۆ ماوەی نزیک و دووری داهاتوو دەبێت. ئەوەی لە چەند مانگی رابردوو تا ناوەڕاستی مانگی ئاب لە ئەفغانستان روویدا، تەنها بە پێناسەیەكی كورت ...

زیاتر »

لە نێوان تالیبان و ویلایەتی خوراساندا

وەك ئەوەی پلانێكی پێشوەخت بێت، ناكۆكی و گرژیی نێوان گروپە جیهادی و توندڕەوەكانی ئەفغانستان زووتر لە وادەی خۆی دەركەوت، تەقینەوەكانی فڕۆكەخانەی حامد كارزای لە كابول سەرەتای بەریەككەوتنی تالیبان و ویلایەتی خوراسانی داعشە؛ ئەگەر پەلنەهاوێت بۆ لایەنی تریش. هەفتەی رابردوو، لەو كاتەی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی، بە پشت بەستن بە هەندێك كۆمپانیای فڕۆكەوانیی مەدەنی، سەرقاڵی گواستنەوە و دەربازكردنی ئەو هەزاران كەسە بوون ...

زیاتر »

قەرەبووكردنەوەی دوو ساڵی خوێندنی تێپەڕیوو

بەرەو ساڵی نوێی خوێندن دەچین، هێشتا روون نییە ساڵی نوێی خوێندن بە شێوەیەكی گشتی چۆن دەستپێدەكات، بەپێی لێدوانی وەزارەتی پەروەردە، چاوەڕوانی لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنان بۆئەوەی بڕیاری كۆتایی لە بارەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنەوە بدەن. لە دوو ساڵی رابردوودا، پرۆسەی خوێندن و پەروەردە و فێركردن لە كوردستان بە شێوەیەكی گشتی، یەكێك بوو لەو كەرتانەی زەرەر و زیانێكی زۆری بەركەوت. سەرباری ...

زیاتر »

هەفتەیەكی پڕ لە پێشهاتی سیاسی

ئەم هەفتەیە تەنها تەوەرێكمان دیارینەكردووە بۆ دۆسێی سیاسی لەبەرئەوەی بابەتەكان زۆر و فراوانن و لە دووتوێیەكی هەفتانەدا پێڕاناگەین هەق بە هەموویان بدەین، بەڵكو لە رێگەی خستنەڕووی چەند تەوەر و بابەتێكەوە رووماڵی ئەم هەفتەیە دەخەینەڕوو. كشانەوەی ئەمریكا لە ئەفغانستان هەر ئەو دیوەی نییە كە لەوەی دووەمیان دەبینرێت و باس دەكرێت، بەڵكو دیوەكەی تری ئەو مەسەلەیە لە ناوخۆی ئەمریكاشدا رەنگدانەوە و لێكەوتەی ...

زیاتر »

بەبۆنەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە

نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا ئاستەنگی لێكەوتە ئابوورییەكانی پەیوەست بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تێدەپەڕێنێت، خەریكە جۆرێك لە سەقامگیری لە نرخدا دێتەكایەوە. لە سەرەتای ساڵی رابردووەوە تا ئێستا، ڤایرۆسی كۆرۆنا و لێكەوتەكانی وەك هەڕەشەی گەورە لەسەر ئابووریی جیهان دەركەوتن، ئێستاش بەهۆی ڤاكسین و خۆگونجاندنی مرۆڤایەتی و سەرەڕای جۆری نوێ و گۆڕاوی ڤایرۆسەكە، بەڵام خەریكە لە پێشتر زیاتر جیهان خۆی لەگەڵ دۆخەكە دەگونجێنێت، ئەوەش ...

زیاتر »

دوو هەواڵی ناخۆش

كشانەوەی ئەمریكا و گەڕانەوەی تالیبان لە ئەفغانستان دوو هەواڵی ناخۆشن بۆ عیراقییەكان، چونكە پێیانوایە لە هەموو كاتێكی تر زیاتر، كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە وڵاتەكەی ئەوانیش دەبێتە ئەگەرێكی بەهێز. لە مانگی ئایاری رابردووەوە، لەوەتەی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی دەستیانكردوە بە كشانەوە لە ئەفغانستان، لەو كاتەشدا كە كابول لە لایەن چەكدارەكانی تالیبانەوە كۆنترۆڵ كرا و حوكمی ئەمارەتی ئیسلامی تالیبان گەڕایەوە، بەشێك لە عیراقییەكان ...

زیاتر »

مەترسییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران

هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، كە بڕیارە لە مانگی 10ی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، بایەخێكی تایبەتی هەیە و لە چەند روویەكەوە جیاوازە و پێچەوانەی هەڵبژاردنەكانی ترە، كە لە دوای 2003ەوە لەو وڵاتە ئەنجامدراون: -لەم هەڵبژاردنەدا یاسای نوێی هەڵبژاردن كاری پێدەكرێت، كە بە پێچەوانەی هەڵبژاردنەكانی تر، بازنەكانی دەنگدان لەسەر ئاستی پارێزگاكان بچووككراوەتەوە بۆ ئاستی قەزا، كە رەچاوی ژمارەی دانیشتوانی تێدا دەكرێت. ئەم یاسا ...

زیاتر »