سەرەکی » وتار » ئیدریس جەبار (پەڕە 3)

ئیدریس جەبار

كەوتنی بەغدا

هیچ سەردەمێكی لەوی دی ناچێت، هەر هێز و میلیشیایەك بیەوێت دەتوانێت لە چاوتروكاندنێكی شەوگاردا كۆنترۆڵی بكات، شارێكی بێ‌ ئامان و پڕ لە ژاوەژاو، شارێكی بێ‌ فەرمانڕەوا و حاكم. بەبێ‌ ئەوەی مەغۆل پەنجەی بۆ ببات، لەبارە بۆ كەوتن و چاوەڕوانی داڕمانە، ئەم وشكە كەڵەكەی ئێستای بەغدا، لە هەروەختێكدا بێت دادەڕوخێت و دواجاریش هەر خۆی لۆمەی خۆی دەكات. لەسەر كودەتا و «سەحل» ...

زیاتر »

كارەبای عیراق

مەبەست گێڕانەوەی عیراق بوو بۆ پێش كۆمەڵگەی پیشەسازی، خاپوركردنەكە هێند بەهێز و بەرنامەبۆداڕێژراو بوو كە نەتوانراوە لە ماوەی دەیان ساڵی رابردوو، سیستمە لەبەریەكهەڵوەشاوەكانی چاكبكاتەوە و بیانخاتەوە سەر سكە. گەرمای پڕوكێنەری هاوین لەگەڵ كەمی كارەبا، یەكێكە لەو فاكتەرە سەرەكیانەی عیراقییەكان دەخاتە سەر شەقام و تەوژمی ناڕەزایی لە شارەكاندا دەخولقێنێت، ئەمەش لەبەرانبەر بێباكی دەسەڵاتداران و گوێنەدانە خەمی هاووڵاتیان. هەژدە ساڵ بەسەر روخانی ...

زیاتر »

ناكۆكییە خێڵەكییەكان

لەبەریەكهەڵوەشانەوەی زۆربەی دامەزراوەكانی دەوڵەت لە دوای ساڵی 2003، شكۆی دەوڵەتی عیراقی دووچاری فشەڵی و لاوازیی كرد، گەر نەڵێن داڕمانێكی سامناكی بەسەردا هات. میلیشیا و هێزە چەكدارەكان جێگەی سوپا و دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكانیان گرتەوە، هەریەكە و بە رەنگ و بۆیەك و هەریەك لەسەر ریتمی ئاوازێكی نەشاز. رەوشەكە كۆمەڵێك تەنگژە و كێشەی ناقۆڵای هێنایەوە كایە، لە دەركەوتووترینیان ناكۆییە خێڵەكییەكانە كە لە ...

زیاتر »

سەروەرییەكی ونبوو

پاراستنی سەروەری و رێگرتن لە پێشێلكارییەكان، ئەو قەوانەیە كە بەردەوام لایەنە سیاسییەكانی عیراق لە لێدانەوەی بێزارنابن، بەبێ‌ ئەوەی هەڵوێستێكی بەهێز و تۆكمەی لەبارەوە وەربگرن و حكومەت ناچار بكەن، تا ئەو دۆسێ‌ گرنگە هەروا بە پشتگوێخراوی نەهێڵێتەوە. لە باشوور و باكوور و خۆرهەڵات و خۆرئاواوە، خاكی عیراق دەروازەیەكی كراوەیە بۆ هەر وڵات و لایەنێك كە بیەوێت ئەسپی خۆی تاوبدات و رمبازێی ...

زیاتر »

دیسانەوە ریشەكێشكردنی بەعس

رەگوڕیشەی لەنێو كۆمەڵگەی عیراقیدا قایم كرد و هەوڵێكی دانەبڕاوی بۆ بەسەربازكردنی عیراق لە چوارچێوەی تاكڕەوی و تۆتالیتاریدا خستەگەڕ، لە خوێندنگە بنڕەتییەكان و پاشان ئامادەیی و زانكۆكانەوە دەستیپێكرد و هیوایەكی گەورەی لەسەر لاوان و نەوەی نوێ‌ هەڵچنیبوو. لە دوای 1968دا دەستی بەسەر دەسەڵاتی عیراقدا گرت، لە تەمموزی 1979 و لە پاش دەستلەكاركێشانەوەی ئەحمەد حەسەن بەكر، حزبی بەعس شێوازێكی نوێی حوكمڕانی لە ...

زیاتر »

براوەی هەڵبژاردنی داهاتوو

هەڵبژاردنی پێشوەختە كە 10ی تشرینی یەكەمی داهاتوو بۆ بەڕێوەچوونی دیاریی كراوە، گەر بكرێت و جارێكی تر بۆ وادەیەكی تر دوانەخرێت، رەنگە هەندێك جیاوازیی لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی پێشووتردا هەبێت و تا ئەندازەیەك پرۆسەیەكی بێخەوش و بەدووربێت لە ساختەكاریی. بەدوور لە ساختەكاریی، لەگەڵ چاودێرییەكی نێودەوڵەتی تۆكمە و دووركەوتنەوە لە چەمكە سواوەكانی «پێشلكردنی سەروەریی» و «دەستوەردانە كاروباری ناوخۆ»، بەرێگرتن لە بەكارهێنانی هەژموونی حزبی و ...

زیاتر »

عیراقییەكان و ڤاكسینی كۆرۆنا

لەپاش چاوەڕوانییەكی زۆر، دواجار ڤاكسینە چینی و بەریتانی و ئەمریكاییەكان گەیشتنە عیراق و لە پێش زۆرێك لە وڵاتانیشەوە، حكومەت توانی لەڕێی گرێبەستەكانی لەگەڵ كۆمپانیا بەرهەمهێنەكان، ئەو ڤاكسینانە دابین بكات. هەرچەندە سینۆفارمی چینی و ئەسترازینكای بەریتانی و فایزەری ئەمریكایی بە بڕێكی باش لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و ژینگەوە بەسەر ناوەندە تەندروستییەكان دابەشكران، بەڵام تائێستا عیراقییەكان لە خەمی ئەوەدا نیین، ئەو ڤاكسینانە بۆ ...

زیاتر »

رێكەوتنەكەی چین

لە سەردەمی كابینە ماوە كورتەكەی عادل عەبدولمەهدیدا بوو، دەشگوترێت زۆرێك لەو پشێویانەی لە دواییدا رویاندا گۆبەندی ئەو رێكەوتنە بوو كە لە پەكین لەنێوان وەفدی حكومەتی عیراقی و حكومەتی كۆماری میللی چین ئیمزاكرا. بەو پێیەی نزیكەی دوو ملیار دۆلاری لە بودجەی گشتی فیدراڵی 2021 بۆ تەرخان كراوە، پێدەچێت رێكەوتنەكە كە ماوەی بیست ساڵی بۆ دیاریی كراوە، بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە. لەسەر بنەمای ...

زیاتر »

دوای پەسەندكردنی بودجە

پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بودجە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە هەنگاوێكی گرنگ بۆ ئەم رەوشەی ئێستای وڵات دادەنرێت، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان كە عیراق بۆ دەوڵەمەندكردنی خەزێنەی گشتی بەشێوەیەكی سەرەكی پشتی پێدەبەستێت. لەگەڵ پەسەندكردنی بودجە، وەك چاوەڕوان دەكرا، نرخی دۆلاری ئەمریكی لەبەرانبەر دیناری عیراقی لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەشێوەیەكی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە كرد، ئەمەش كاریگەریی نەرێنی ...

زیاتر »

ئادار و نیسانی عیراق

لە كوردستان راپەڕین و كۆڕەو لە باشووریش ئینتیفازەی شەعبانی و سەركوتكردنێكی لەرادەبەدەر، ساڵی 1991 هەموو جیهان چاویان لە رووداوەكانی عیراق بڕیبوو. ساڵی 1991 بووە هەوێن بۆ گۆڕانكاریی سەرتاسەری و لەگۆڕنانی رژێمێك كە جگە لە زەبەروزەنگ، هیچ زمانێكی بۆ ئاخاوتن لەگەڵ دەنگە جیاوازەكان بەكارنەدەهێنا، لە ئادار و نیسانی ئەو ساڵەدا عیراق گەورەترین رووداوی لەنێوخۆدا بەخۆوەبینی. لە دوای رێكەوتنی سەفوان كە سەركوتكردنی ...

زیاتر »