سەرەکی » وتار » ئیدریس جەبار (پەڕە 4)

ئیدریس جەبار

دیالۆگی نیشتمانی

دیالۆگی نیشتمانی بۆ پێكهاتنەوە و یەكڕیزی لەپێناو بنیاتنان و هەنگاونان بەرەو دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێ‌، لە پێداویستییە هەرە گرنگەكانی ئێستای عیراقە. ئەم دیالۆگەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران لەم چەند رۆژەی دواییدا بانگەوازی بۆ كرد و بەر لەویش ئەیاد عەللاوی سەرۆكی هاوپەیمانی وەتەنیە بەپێویستی زانیبوو، عیراقییەكان دەخاتە بەردەم بەرپرسیارییەكی قورس، بەرپرسیارییەك كە دەبێت یان لە ریزی نیشتمانیدا كار بۆ گێڕانەوەی پێگەی عیراق ...

زیاتر »

پێكەوەژیانی ئاشتیانە

جوانی هەر كۆمەڵگەیەك لە فرەڕەنگی و جیاوازییەكانیدا دەردەكەوێت، گەر هەموو یەك رەنگ و چوونیەك بین، ژیان هیچ تاموچێژێكی نابێت و لەسەر رێڕەوێكی رۆتینی دەقگرتوو رێدەكات، بەهەمەڕەنگی و جیاوازییەكانەوە داهێنان و كێبڕكێی بۆ گەشەكردن پەرەدەستێنێت. پاپا فرەنسیس پاپای ڤاتیكان، لە سەردانە مێژووییەكەی بۆ عیراق، هەمان بۆچوونی بە شێوازێكی تر دووبارەكردەوە، پەیامی خۆشەویستی و پێكەوەژیانی برایانەی نێوان مرۆڤەكانی بەگوێی جیهاندا دایەوە، بەدوور ...

زیاتر »

سەردانەكەی پاپا و مەسیحییەكانی عیراق

قەداسەتی پاپا فرانسیس سەردانی خاكی پێغەمبەران ئیبراهیم و نەبی یونس و حزقیل و دانیاڵ و عەزیز و ناحوم و حەنینە و ئادەم و نوح و هود و ساڵح و زولكفل و سلێمان و ئەیوب دەكات، سەردانێك كە لە مێژە عیراق چاوەڕوانیەتی، سەردانی ئاشتی و دڵنیایی و قوتاربوون لە تارمایی جەنگ . هەر تەنیا مەسیحییە كاسولیكییەكان نیین كە چاوەڕوانی هاتنی پاپای ...

زیاتر »

چیرۆك لە وڵاتی شیعردا

كورتە چیرۆك لە عیراق، لەگەڵ سپێدەی رێنسانسی نوێ‌ بڵاوبۆوە، بەجۆرێك ئەو رەگەزە ئەدەبییە توانی بەشی خۆی بپچڕێت و پێگەیەك لە وڵاتی شیعردا بۆخۆی پەیدا بكات، هەندێك لە رەخنەگرانیش پێیانوایە، ئەدەبی عیراقی هاوچەرخ لە راستیدا شیعر و چیرۆكە، بەڵام فراوانبوونی بازنەی ئەوانەی لە بواری كورتە چیرۆكدا ئەسپی خۆیان تاوداوە، هەروا بە ئاسانی لەخۆوە نەهاتوون، بەڵكو لە بەچەند قۆناغێك بووە، ئەمەش لەلایەن ...

زیاتر »

خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە دیدی ئیدارەی…

خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە دیدی ئیدارەی نوێی ئەمریكاوە پاش شكستخواردنی دۆناڵد ترەمپ لە دوایین هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا و بردنەوەی جۆ بایدن لە پرۆسەكەدا، سەردەمێكی نوێ‌ و جیاوازتر لە ئاسۆی سیاسەتەكانی ئەمریكا دەردەكەوێت. سەردەمی هاتنەبەری ئیدارەیەكی نوێ‌ لە ئەمریكا لەم قۆناغەدا، مانای رێكخستنەوە و بنیاتنانەوەی سیاسەتەكانی ئەو وڵاتە دەگەیەنێت لە جیهاندا، ئەمەش لە دوای چوار ساڵی پڕ لە پشێوی كە سیاسەتێكی بازرگانی ...

زیاتر »

شارە زیندووەكەی عیراق

«سوق الشیوخ» و «ساحە الحبوبی» و «جبایش»، ئەو ناوانەن لەگەڵ باسكردنیان زیندوویی شاری ناسریە دەگێڕنەوە بۆ یادەوەریی هەر كەسێك كە كەمێك شارەزایی لە مێژووی «خاكی سەواد» هەبێت. هەر لە سەرەتای دەستپێكردنی مێژووی سیاسی عیراق، ناسریە یەكێك بووە لە دیارترین ئەو شارانەی كە دەركەوتووترین بزاوتنی سیاسی رزگاریخوازانەی تێدا دروستبووە، لانكەی لەخۆگرتنی زۆرێك لەو كەسێتیانەش بووە كە تائێستاش جێ‌ پەنجەیان بەسەر مێژوویی ...

زیاتر »

سەرهەڵدانەوەی داعش

هێرشە خۆكوژییەكەی گۆڕەپانی تەیران لە نێوجەرگەی بەغدا، زەنگێكی مەترسی بوو بۆ عیراقییەكان لەبارەی گەڕانەوەی تیرۆر و دەستپێكردنەوەی كردەوە توندوتیژییەكان لە وڵات. داعش لەبری ناوچە دوورە دەستەكان لە پارێزگەكانی كەركوك و سەڵاحەدین و دیالە و ئەنبار، لە 21ی كانوونی دووەمی رابردوو، لەڕێی دوو تەقینەوەی خۆكوژی لە بەغدای پایتەخت، بانگەوازیی گەڕانەوەی رێكخراوەكەی كرد بۆ عیراق. ئەو بانگەوازەی داعش بۆ دەستپێكردنەوەی چالاكییەكانی زۆری ...

زیاتر »

داوا لە میسر دەكرێت گۆڕانكاریی لە دۆسێی مافەكانی مرۆڤدا بكات

12 رێكخراوی مافپەروەریی نێودەوڵەتی و میسری، لەنامەیەكی هاوبەشیدا داوا لەیەكێتی ئەوروپا دەكەن، گوشار بخرێتە سەر میسر، تا گۆڕانكاریی لەدۆسێی مافی مرۆڤدا بكات، و رێوشوێنی پێویست بەرامبەر بە «پشتگوێخستنی میسر» بگرێتەبەر. رێكخراوەكان كە لێبوردنی نێودەوڵەتی و هیومن رایتس وۆچ، و پەیامنێرانی بێ‌ سنور چوونە پاڵیان، داوایان لەیەكێتی ئەوروپا كرد، پێوەریی روون بۆ دانوستان لەبارەی هاوبەشی نوێ‌ لەگەڵ میسر دابنێت و دەڵێن ...

زیاتر »

وادەیەكی تر بۆ هەڵبژاردن

بەر لە هاتنی وادە چاوەڕوانكراوەكەی بە شەش مانگ، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق بۆ وادەیەكی تر دواخرا، دواخستنیشی بۆ ئائامادەیی تەكنیكی و لۆجستی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان گێڕدرایەوە. دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەمشێوەیەی ئێستا، وەك هەندێك لە فراكسیۆنەكان باسی دەكەن، مانای پێشوەختە لەدەست دەدات و دەبێتە هەڵبژاردنی دواوەختە، ئەمەش گەر بكرێت، چونكە لەگەڵ دیاریكردنی وادەیەكی تر كە تشرینی یەكەمی داهاتووە، هەندێك پێیانوایە ...

زیاتر »

میراتەكانی ترەمپ لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كە كۆشكی سپی بەجێهێشت، یەكەم گەشتی دەرەوەی لە 20ی ئایاری 2017دا بۆ شانشینی عەرەبی سعودی وەك یەكەم وێستگەی گەشتەكانی کردو پێشوازییەكی گەرمی لێكرا. ئەنجامی سەردانەكە ئیمزاكردنی چەند گرێبەستێكی سەربازیی بوو بە دەیان ملیار دۆلار، هەندێك لەراپۆرتەكانیش دەڵێن گرێبەستەكان گەیشتوونەتە نزیكەی 380 ملیار دۆلار. بەرپرسانی ئەمریكایی دەڵێن، ئەو گرێبەستانەی لەنێوان هەردوو وڵاتدا ئیمزاكران، گەورەترینن لە مێژووی ویلایەتە ...

زیاتر »