سەرەکی » وتار » ئیدریس جەبار (پەڕە 5)

ئیدریس جەبار

دواخستنی هەڵبژاردنی پێشوەختە

دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق، پرسێكی نوێ‌ نییە لە گۆڕەپانی سیاسیدا و فاكتەری زۆری لە پشتەوەیە، وێڕای نائامادەیی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان بۆ پرۆسەكە. هەڵبژاردنی پێشوەختە كە بەرەنجامی خۆپیشاندانەكانی تشرین و گوشاری ناڕەزاییە میللییەكانی بەغدا و شارەكانی تری ناوەڕاست و باشووری عیراقە، بە بۆچوونی زۆرێك لە شرۆڤەكاران، نابێت هاوشێوەی هەڵبژاردنەكانی پێش خۆی بێت و سیناریۆكانی تەوافوق وپشكداریی لێبدەكەوێتەوە. نزیكبوونەوەی وادەی ...

زیاتر »

مەترسییەكانی سودان لەبارەی بەنداوی نەهزەوە…

مەترسییەكانی سودان لەبارەی بەنداوی نەهزەوە سەرهەڵدەدەنەوە سودان مەترسییەكانی خۆی دەخاتە روو بەرامبەر بە دووبارەبوونەوەی كارەساتی لافاوەكان، كە لە مانگی تەمموزی رابردوودا وڵاتەكەیان گرتەوە، لە پاش پڕكردنی قۆناغی یەكەمی بەنداوی نەهزە، ترسەكەش لەوەیە گەر ئەسیوپیا بەردوام بێت لە جێبەجێكردنی قۆناغی دووەمی پڕكردنی دەریاچەكە لە ماوەی مانگەكانی ئایار و تشرینی یەكەمی داهاتوودا. رەخنەی سودان لە شێوازی دانوستانەكان یاسر عەباس وەزیری ئاودێری و ...

زیاتر »

100 ساڵەی سوپای عیراق

100 ساڵ بەسەر دامەزراندنی سوپای عیراقدا تێپەڕی، 100 ساڵ لەمەوبەر لەسەردەستی بەریتانییەكان و لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی عیراقی، دامەزراوەی سەربازیش پێكهێنرا. سوپای عیراق لە سەرەتای دروستبوونییەوە وەك یەكێك لە دامەزراوە گرنگەكانی دەوڵەت، لە بری لانەدان لە پیشەگەریی و بەدوورخستنەوەی لە ململانێكانی ناوخۆ، بۆ مەبەستی سیاسی بەكارهاتووە و دەستی لەزۆربەی ئەو كودەتایانەدا هەبوو كە عیراقیان لە مێژووی ناوچەكەدا بە وڵاتی كودەتان ناساند. ...

زیاتر »

دۆسێی گیولەن توركیای سەرقاڵ كردووە

دۆسێی فەتحوڵڵا گیولەن، تائێستاش دەسەڵاتدارانی لەتوركیا بەخۆیەوە سەرقاڵكردووە، لەم ماوەیەی دواییشدا نوێنەرانی داواكاریی گشتی وڵاتەكە، بەگومانی پەیوەندیی بەرێكخراوەكەی گیولەنەوە، یاداشتی دەستگیركردنیان بۆ 40 كەس دەركرد. نوێنەرانی داواكاریی گشتی لەتوركیا، لە5ی كانوونی دووەمی 2021، یاداشتی دەستگیركردنیان بۆ 40 لەكەسانی سەربازیی و مەدەنی دەركرد كەگومانیان لێدەكرێت پەیوەندییان بەرێكخراوەكەی گیولەنەوە هەبێت كە بەپێی سەرچاوە دادوەرییەكانی وڵاتەكە، لەیەن حكومەتەوە بە»رێكخراوێكی تیرۆریستی» وەسفدەكرێت. دەسەڵاتدارانی توركیا ...

زیاتر »

سوود و زیانەكانی بەندەری گەورەی فاو

گرنگی بەندەری گەورەی فاو لەڕووی جیۆپۆلتیكییەوە، بەگەڕخستنی پێگەی جوگرافی عیراقە لەسەر ئاستی نێوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، بەو پێیەی كاریگەریی لەسەر ئاراستەكانی گواستنەوەی نێودەوڵەتی هەیە لە ئایندەدا، وەك پردێكی وشكانی نێوان خۆرهەڵات و خۆرئاوایە كە رووبەر و كات كەمتر دەكاتەوە، بەراورد بە نۆكەندی سویس و رێگەی «الرجا‌ء الصالح». لەگەڵ فراوانبوونی ئاسۆكانی دەریاوانی، فاو دەبێتە كلیلی خۆرهەڵات و خۆرئاوا و كیشوەری ...

زیاتر »

رۆڵی رێكخراوی كۆمەڵی وڵاتانی عەرەب لە…

رۆڵی رێكخراوی كۆمەڵی وڵاتانی عەرەب لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لەو دەمەی چاوی بەرۆشنایی هەڵهێنا لە 1945، رێكخراوی كۆمەڵی وڵاتانی عەرەبی، شكستخواردووبوو لەچارەسەركردنی كێشە ناوخۆیی و ئیقلیمیەكانی ئەندامانی رێكخراوەكە، رەنگە دەركەوتووترین ئەو كێشانەش پرسی فەلەستین بێت، ئەمەش هاوشان بوو لەگەڵ هەوڵەكانی ئێران بۆ هەناردەكردنی «شۆڕشەكەی»و دەستوەردان لە كارووباری وڵاتانی ناوچەكە. دامەزراندنی رێكخراوەكە لەچوارچێوەی سەرهەڵدانی ژمارەیەك رێكخراوی ئیقلیمی بوو لەكۆتایی دووەمین جەنگی جیهان ...

زیاتر »

ئیسرائیل بەرەو چوارەم هەڵبژاردنی پێشوەختە

ئیسرائیل بۆ جاری چوارەم لە ماوەی دوو ساڵدا هەڵبژاردنی گشتی بەخۆوە دەبینێت، ئەمەش دوای ئەوەی هەردوو حزبی سەرەكی لە حكومەت شكستخواردووبوون لە پەسەندكردنی بودجەی دەوڵەت لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا. دەنگدەران لە مانگی ئاداری داهاتوودا لە دوای تەنیا 12 مانگ لە گەڕی كۆتایی، دەچنەوە بەردەم سندوقەكانی دەنگدان. هیوا دەخوازێت لەپۆستەكەیدا بمێنێتەوە هەڵبژاردنی پێشوو یەكلاكەرەوە نەبوو، بەو هۆیەی حكومەتێكی یەكێتی نیشتمانی دەگمەنی ...

زیاتر »

تەنگژەی بەهای دۆلار

بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا لەبەرانبەر دراوی نیشتمانی، لەگەڵ ئەوەی بە رێڕەوێكی ناچاری حكومەت دادەنرێت بۆ دەربازبوون لەم تەنگژە ئابوری و داراییەی وڵاتی پێداتێدەپەڕێت، بارێكی ترە و دەخرێتە سەرشانی هاووڵاتی كە دەبێت لە هەموو قۆناغەكاندا باجی هەڵەی سیاسەتوان و ئابوریناسە ناكامڵەكانی بدات. رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی 2021، پرۆژەیەكی تری بەخزمەتكاركردنەوەی هاووڵاتییە بۆ دەوڵەت و خستنەوەگەڕی هاووڵاتییە بۆ راستكردنەوەی باری ...

زیاتر »

داعش و قاعیده‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌فریقا

2-2 بۆكۆ حه‌رام تائێستا هێرش و په‌لاماری‌ تۆقێنه‌ر له‌ باكووری‌ وڵاته‌كه‌ ئه‌نجام ده‌دات، له‌ سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2020، به‌رپرسیارێتی‌ كوشتنی‌ ده‌یان جوتیاری‌ له‌ ویلایه‌تی‌ بورنو به‌ بیانووی‌ هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ئه‌ستۆگرت. هێزه‌ خۆرئاواییه‌كان دوودڵن له‌ پێشكه‌شكردنی‌ پشتیوانی‌ سه‌ربازی‌ و هه‌واڵگری‌ فراوان بۆ هێزه‌ حكومییه‌كانی‌ نه‌یجیریا، به‌هۆی‌ ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ به‌ربڵاوه‌ی‌ هه‌یه‌، به‌وپێیه‌ی‌ سوپای‌ نه‌یجیریا تۆمارێكی‌ خراپی‌ له‌ بواری‌ مافه‌كانی‌ ...

زیاتر »

ئابووری عیراق و نرخی نەوت

عیراق بەو پێیەی بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت بۆ دەوڵەمەندكردنی خەزێنەی دەوڵەت، بۆیە ئابورییەكەی دەكەوێتە ژێر كاریگەریی هەر بەرز و نزمییەك كە لە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا روودەدات. نرخی نەوت لەگەڵ هەواڵە دڵخۆشكەرەكانی تایبەت بە پەسەندكردنی ڤاكسینی (فایزەر- بیونتیك) لە چەند وڵاتێكی جیهان، بوژانەوە بەخۆوە دەبینێت و بەربەستی 50 دۆلار بۆ بەرمیلێك تێدەپەڕێنێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە لە ...

زیاتر »