سەرەکی » وتار » عه‌بدوڵڵا عه‌باس (پەڕە 4)

عه‌بدوڵڵا عه‌باس

كه‌ خووی (چاره‌نییه‌!) لای زۆرینه‌ ئه‌بێته‌ قه‌ناعه‌ت

بیروڕاو روانینمان هه‌رچۆنێ‌ بێ‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و گۆڕینه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌ی به‌سه‌ر عیراقدا هات دوای 9 ی نیسانی 2003، سته‌مه‌ ئینكاری ئه‌وه‌بكرێ‌ كه‌ دوای ماوه‌یه‌كی كه‌متر له‌ ساڵێ، دۆست و دوژمن هه‌ستیان به‌وه‌ نه‌كردبێ‌، جۆری دامه‌زراندنی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی (ده‌سته‌ڵات) نیشانه‌ی نیه‌تی دامه‌زراندنه‌وه‌ی‌ ده‌وڵه‌تی پێوه‌ دیار نییه‌ كه‌ له‌خۆیداو لای دووربینه‌كان و شاره‌زایان له‌واقعی (هه‌ره‌سی عیراقی دوایی‌ گه‌مارۆی‌ نزیكه‌ی‌ ده‌ساڵ و دوای حوكمی تاقه‌كه‌سی ...

زیاتر »

خوێندنه‌وه‌یه‌كی‌ جیا

بێگومان ئه‌و هه‌ڵچونه‌ جه‌ماهیریه‌ی به‌غدای پایته‌خت له‌ سه‌ره‌تای‌ تشرینی‌ دووه‌مه‌وه‌ ‘ ژماریه‌كی به‌رچاوی‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ باشووری عیراقی گرته‌وه‌ ‘ لای هیچ چاودێرێكی‌ وه‌زعی عیراق نه‌سه‌یرو كوتوپڕ بوو ‘ نه‌ (ئه‌گه‌ر له‌ بازنه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و رزق و رۆزییه‌ ناشه‌رعیه‌كه‌یه‌وه‌ گیرفانیان پڕه‌ و چاودێری‌ وه‌زعی عیراق)یان نه‌كردبێته‌ پیشه‌ ‘ نه‌ وه‌ك رووداوێكی كوت و پڕو نه‌ به‌ده‌ستكردی‌ ده‌ره‌كیان زانی . به‌ڵام ...

زیاتر »

درۆ نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان و سیله‌ی ره‌حم و شتی دی

( 1 ) له‌گرێی‌ شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا بوو، كه‌ یه‌كیتی سۆڤیه‌ت و ولایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌رمه‌ی پێشبڕكیدا بوون بۆ گه‌یشتنه‌ دۆزینه‌وه‌ی نهینیه‌كانی بۆشایی‌ ئاسمان و ئه‌ستێره‌كان و ئه‌م كاره‌یان له‌ژێرناونیشانی زانستی و بۆ خزمه‌تی ئینسانی ئه‌كرد و سۆڤیه‌ت له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌م كاره‌دا سه‌ركه‌وتنی‌ به‌دیهێناو ( گاگارین) له‌ساڵی‌ 1961 دا له‌ مه‌ودای بۆشایی‌ ئاسماندا به‌كه‌شتی یه‌ ئاسمانیه‌كه‌ی‌ (فۆستك 1) و بۆ ماوه‌ی ...

زیاتر »

ره‌وشت و سیاسه‌ت و ئینسان ..!

(بسمارك)ی سیاسییه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ فیكره‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا قسه‌یه‌كی میژوویی‌ هه‌یه‌ ئه‌ڵێت: (چه‌نده‌ كاركردنم له‌سیاسه‌تدا قوڵ ئه‌بێته‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ باوه‌ڕم به‌حساباتی ئینسانی كه‌م ئه‌بێته‌وه‌ ..!!)، به‌رله‌وه‌ی باس له‌ماناو مه‌به‌ستی ئه‌م په‌نده‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ ره‌وشتی (سیاسیه‌كان) و هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر ئینسان بكه‌ین، هه‌ر بۆ بیرهێنانه‌وه‌ كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی كه‌سایه‌تی خاوه‌ن ئه‌م په‌نده‌ ئه‌خوێنینه‌وه‌ كه‌: – ناوی ته‌واوی (ئۆتۆ ئه‌دوارد لیوبولدفۆن بسمارك)ه‌ و به‌پیاوی‌ هه‌ره‌دیاری ده‌وڵه‌ت و ...

زیاتر »

ململانێی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا : هیچی نوێ له‌ گۆڕێ نییه‌

ئه‌و رووداوانه‌ی له‌ناوچه‌ی رۆژهه‌لاِتی ناوه‌ڕاستدا رووئه‌ده‌ن ‘ ره‌نگدانه‌وه‌ی ململانێیه‌كه‌ له‌ دوای درووستكردن ‘ یان راستتر ‘ فه‌رزكردنی واقعیكی جوگرافی ( نه‌شاز ) ه‌ ‘ كه‌ به‌وردی تاوتوێكردنی ‘ ئه‌و نیشانانه‌ ئه‌دۆزرێنه‌وه‌ ‘ زلهێزه‌كان (رۆژئاواو هێزه‌ سه‌كه‌وتووه‌كانی‌ له‌ دوو شه‌ری كه‌ونیدا ) به‌ئه‌نقه‌ست جوگرافیایه‌كی سه‌قه‌تیان فه‌رزكردوه‌و بازیان به‌سه‌ر واقعی میژوودا داوه‌و به‌ئه‌نقه‌ستیش له‌وساوه‌و تا ئێستا ‘ كاربۆ قوڵكردنه‌وه‌ی هۆكارو پێداویسته‌كانی ئه‌و ...

زیاتر »

دار له‌گه‌ڵ تۆمه‌….!!

(1) چاو به‌سته‌ …! سه‌رچاوه‌ی بریاری ئه‌مه‌ریكا گلۆپی سه‌وزی بۆ ئۆردوگان داگیرساند و ئه‌ویش زانی چی ئه‌كات، ئه‌وان و یه‌كیتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان (زائید روسیا و سوریا و ئێران كه‌ رێكه‌وتنی‌ روسیا و ئۆردوگانیان به‌ چاك ناسان) ته‌واوی‌ ورده‌كاری ئه‌وه‌ی ئۆردوگان ئه‌یكات ئه‌یانزانی، به‌ده‌ر له‌و هه‌موو قسه‌و شیكردنه‌وه‌ و باری سه‌رنجانه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناومان هێنان دوای رایكردنی ئه‌وه‌ی توركیای‌ میراتگری‌ ...

زیاتر »

هیوای چه‌پ و مێرده‌زمه‌ی سه‌رمایه‌دارو له‌ نێوانیاندا غرووری‌ (نوخبه‌)..!

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌لاپه‌ڕه‌ی هاوڕێیه‌كی (فیسبوك) دا نووسینێكم خوێنده‌وه‌، به‌هه‌زارحاڵ شتێكم لێ هه‌ڵكڕان و تێگه‌یشتم باس له‌ (عه‌سری ئیشراقی به‌شه‌ریه‌ت و ده‌وری چینی چه‌وساوه‌ ئه‌كات له‌رێگه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌پڕه‌وی نوێوه‌..!!) … جارێ‌ خه‌ونی ئیشراقی به‌شه‌ریه‌ت به‌سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌وچه‌په‌ی هیوای زامنكردنی عه‌داله‌ته‌ بۆ ژیان و به‌خته‌وه‌ری (ئینسانی به‌هادارترین سه‌رمایه‌)، له‌ورۆژه‌وه‌ له‌بارچوو كه‌ قه‌ڵا پۆڵاینه‌كه‌ی ئه‌و عه‌داله‌ته‌ی له‌بیرچوو به‌ناونیشانی‌ شه‌ڕی‌ له‌ناوبردنی سه‌رمایه‌داری برسیه‌تی و ره‌تانه‌وه‌ی ...

زیاتر »

بازرگان و سیاسه‌ت..!

•بازرگان و سیاسه‌ت له‌ناوه‌راستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی پێشوودا بوو، بڕگه‌یه‌ك له‌یه‌كێ‌ له‌وتاره‌كانی‌ رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگ (محمد حسنین هیكل) له‌رۆژنامه‌ی (الاهرام)ی میسری كه‌ به‌ناونیشانی (بصراحه‌)بوو، هه‌موو رۆژانێكی شه‌مموان ئه‌ینووسی سه‌رنجی راكێشام، بڕگه‌كه‌ باسی مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رده‌مێ‌ ئه‌كات ته‌ماعكاریی عه‌قڵی بازرگانی سه‌ری گوریسی سیاسه‌ت بگرێته‌ ده‌ست ..! له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌یدا، ئه‌و رۆژه‌م بیركه‌وته‌وه‌، تازه‌ ئه‌ندامی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووم، ئاگاداریان كردین كه‌جه‌نابی لێپرسراوی حیزب له‌شار ...

زیاتر »

خه‌ونه‌كانی كوردایه‌تی‌ له‌ژێر چه‌تری رۆمــانسیـدا

•واقعیكی سه‌خت خه‌ونێكی شیرین هه‌تا ئێستا، دوای‌ رابووردنی (58) ساڵ به‌سه‌ر راگه‌یاندنی شۆڕشه‌ چه‌كداریه‌كه‌ی‌ كوردستانی باشوور (عیراق) و سه‌ره‌ڕای نوشستی ئه‌و شۆڕشه‌ به‌و جۆره‌ی‌ هه‌موومان ئه‌یزانین و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌نوشستیه‌ك زیاتر، له‌به‌ر زۆر هۆ كه‌ به‌سه‌ر ره‌وتی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌ی‌ كورددا هات له‌راگه‌یاندنی ئه‌و شۆڕشه‌وه‌، لێره‌ لای ئێمه‌و له‌ به‌شه‌كانی دی‌ نیشتمانی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ كورد وه‌ك: (شه‌ڕی‌ نێوان خۆمان كه‌ هه‌مووجار ...

زیاتر »

كه‌ گوێی‌ ناده‌ینێ‌ و ده‌یده‌ینه‌ ده‌ست قه‌ده‌ر

(1) هه‌ڵه‌و خاترانه‌…!! •براده‌رێ‌ ئه‌م حیكایه‌ته‌ی بۆ گێڕامه‌وه‌: (كه‌ له‌به‌غدا بووم دوای‌ 14 ته‌موزی 1958 په‌یوه‌ندی‌ به‌ینی‌ رووسیا (یه‌كیتی سۆڤیه‌تی‌ ئه‌وسا) له‌گه‌ڵ عیراق پته‌وبوو، هه‌ندێ‌ له‌و ئالات و ئه‌ده‌وات و چه‌كه‌ی‌ ئه‌یاننارد بۆ عیراق، وه‌رشه‌یه‌كیان له‌سه‌ربازگه‌ی‌ رشید كردبوه‌و كۆمه‌ڵێ‌ شاره‌زای‌ خۆیان و شارزای‌ عیراقی سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ستنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی‌ ئه‌و چه‌ك و ئاله‌تانه‌یانئه‌كرد، ئه‌ندازیارێكی‌ میكانیكی‌ عیراقیی‌ براده‌رم یه‌كیك بوو له‌وانه‌ی‌ ئه‌و كاره‌یان ...

زیاتر »