سەرەکی » دۆسێ » ئاوێنەی عیراق

ئاوێنەی عیراق

رووداوەكانی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران

ئاوێنەی عیراق یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران لە دوای نزیكەی سێ‌ مانگ چاوەڕوانی، لە كەشێكی نائاسایی لەنێوان فراكسیۆنە سیاسییەكان سازكرا، ئەمەش دوای ئەوەی بۆ چەند جارێك دواخرا، هەر لەگەڵ سازدانی لە ئێوارەی 9ی كانوونی دووەمی 2022، بە شەڕە قسە و دەستدرێژیكردنە سەر سەرۆكی پەرلەمان (بە تەمەنترین) دەستیپێكرد و بەو هۆیەوە سەرۆكی پەرلەمان بۆ نەخۆشخانە گوازرایەوە و دواتر لە جێگەیدا سەرۆكی یەدەگ ...

زیاتر »

کێشە لە هاوین و بڕان لە زستاندا

ئاوێنەی عیراق لە سەرەتای زستان و لەگەڵ یەكەم باراندا، وزەی كارەبا لە هەموو شارەكانی عیراقدا دەبڕێت، بەو پێیەی وێستگەكانی دابەشكردن پارێزراونیین لە رەشەبا و باران و كێبڵەكانی گەیاندنی وزە و محاویلەكان و ستونەكان كۆنن و بەشێوەیەكی باش جێگیرنەكراون، ئەمانەش دەبنە مایەی پچڕانی كێبڵەكان و كەوتنی ستون و تەقینەوەی محاویلەكان لەگەڵ هەر باران و رەشەبایەك تەنانەت گەر توندیش نەبن، هاووڵاتیانیش لەم ...

زیاتر »

هاووڵاتیان لەنێوان بێكاری و سامانێكی گەورەی داراییدا

ئاوێنەی عیراق ئاژانسی فیچ ئاماژە بە بەرزبوونەوەی رێژەی بێكاریی دەكات لە سێ‌ وڵاتی عەرەبی لە پاش بڵاوبوونەوەی (كۆڤید19) كە یەكێكیان عیراقە و بەو هۆیەوە رەوشی ژیان لە وڵاتانەدا ئاڵۆز بووە. بەپێی راپۆرتێك كە لەلایەن ئاژانسەكەوە بڵاوكرایەوە»بێكاریی لاوان و كەمی هەلی ئابوری، لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان، بونەتە ئاڵەنگاریی سەرەكی سیاسەتەكان، و مەترسییان لەسەر سەقامگیریی سیاسی و كۆمەڵایەتی لە زۆربەی وڵاتانی خۆرهەڵاتی ...

زیاتر »

پێداچوونەوە بە سیستمی حوكمڕانیدا

ئاوێنەی عیراق ماوەیەكە گەڕی وتوێژ و دانوستانی نوێ‌ بە مەبەستی لێكنزیكبوونەوە بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی یان لێكگەیشتنی تایبەت بە مەبەستی پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ دەستپێكردووە، لەدوای چەقبەستنێك كە چەندان هەفتە بەردەوام بوو، ئەمەش لەكاتێكدایە كە هەموان چاوەڕێی كۆتایی هاتنی تەنگژەی ئاكامی هەڵبژاردن و راگەیاندنی دادگای فیدراڵین سەبارەت بە تەواوكردنی چاوخشانەوە بە تانەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنەكەی 10ی تشرینی یەكەمی رابردوو. پێداچوونەوە بە حوكمڕانیدا ...

زیاتر »

كێشەیەكی ئاڵۆز بەرۆكی دانیشتوانی عیراق دەگرێت

ئاوێنەی عیراق واپێدەچێت تەنگژەیەكی نوێ‌ لە وڵاتی نەوت و پڕ لە ساماندا لەكەل دەربكەوێت كە خۆی لە زیادبوونی ژماری دانیشتواندا دەبینێتەوە، بەبۆچوونی چاودێرانیش «تەقینەوەی دانیشتوان» لە سایەی نەبوونی پلانێكی گەشەپێدانی ئابوری و مرۆیی هاوسەنگە و هاوكاتە لەگەڵ بەرزبوونەی رێژەی هەژاریی لە عیراق كە بەپێی ئامارێكی وەزارەتی پلاندانان دەگاتە 25%، راپۆرتە عیراقییەكانیش لە بواری گەشەی ستراتیژی ئاماژە بە بەرزبوونەوەی رێژەكە دەكەن ...

زیاتر »

سوننەكان لە نێوان هاوپەیمانی و كودەتا بەسەر یەكدا

ئاوێنەی عیراق دیمەنی سیاسی سوننەكان رۆژێكی پڕ ململانێی بەخۆوەبینی، لەنێوان كودەتا لەنێو فراكسیۆنێك و راگەیاندنی هاوپەیمانی نوێ‌. لە 5ی كانوونی دووەمی 2022، سەرچاوەكان ئاماژەیان بە سازدانی كۆبوونەوەیەك كرد لە ماڵی قاسم فەهداوی سەركردە لە هاوپەیمانی عەزم، لە كۆبوونەوەكەدا خەمیس خەنجەر لە سەركردایەتی هاوپەیمانییەكە لادرا، موسەننا سامەڕائی وەك سەرۆكی نوێ‌ دەستنیشانكرا. هاوپەیمانییەك زیاتر لە 60 پەرلەمانتار لەخۆدەگرێت بەڵام لە كاتژمێرەكانی ئێوارەی ...

زیاتر »

هەڵوێستی لایەنەکان بەرامبەر پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان

ئاوێنەی عیراق لە پاش پەسەندكردنی ئاكامی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵ لە 27ی كانوونی یەكەمی 2021، لەدوای ئەوەی ئەو تانە و سكاڵایانەی لەلایەن هێزە دۆڕاوەكانەوە بەرزكرانەوە، كاردانەوەی لایەنە سیاسییەكان بەرامبەر بە رووداوەكە جیاوازبوون، هەندێك خۆشحاڵی دەربڕی و هەندێكی تر پێیوایە دادگا كەوتۆتە ژێر گوشارێكی گەورەی دەرەكی و ناوخۆییەوە. هەڵوێستی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، جەختی لەسەر پابەندبوون كردەوە ...

زیاتر »

ئاڵۆزییەكانی بەغدا روو لە باشوور دەكەن

ئاوێنەی عیراق بەغدا كە لە هەڵبژاردنەكەی 10ی تشرینی یەكەمی رابردووەوە هێورنەبۆتەوە، بەهۆی رێگریی و ناڕەزایی هێزە سیاسییە دۆڕاوەكانی هەڵبژاردن، پزیسكی ئاگری ناڕەزاییەكانی بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور دەگوازێتەوە. خۆپیشاندان لە زیقار سەرۆك وەزیرانی عیراق رەزامەندی لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی پارێزگاری زیقار و دانانی پارێزگارێكی نوێ‌ بۆ پارێزگاكە دەربڕی كە دەكەوێتە باشووری وڵات. پارێزگاكانی باشووری عیراق، بە تایبەت پارێزگاكانی زیقار و دیوانیە نەجەف، ...

زیاتر »

کوشتارگه‌كه‌ی‌ جه‌بله‌ و گێڕانه‌وه‌ جیاوازه‌كان

ئاوێنەی عیراق تائێستاش گێڕانه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به‌ «كوشتارگه‌كه‌ی‌ جه‌بله‌« جیاوازن، له‌رووی‌ دیمه‌نی‌ دڵڕه‌قی‌ و كۆسكه‌وتنێكی‌ گه‌وره‌ و ته‌مومژاوی‌ رووداوه‌كه‌ كه‌ گومان دروست ده‌كات، وێڕای‌ نه‌بوونی‌ گێڕانه‌وه‌یه‌كی‌ ره‌سمی‌ رۆشن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌. گێڕانه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م له‌ سه‌رله‌ئێواره‌ی‌ 30ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2021وه‌، له‌ڕێی‌ میدیاكانه‌وه‌ هه‌واڵی‌ رووداوه‌كه‌ وه‌ها بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌سێكی‌ «تیرۆریست» ئه‌ندامانی‌ خێزانێكی‌ به‌ ته‌واوه‌تی‌ كوشتوو كه‌ له‌ 20 كه‌س پێكهاتوون و له‌ دوای‌ پێكداهه‌ڵپژانیش له‌گه‌ڵ ...

زیاتر »