سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 180)

هەواڵ

حكومەتی عیراق رێكارەكان بۆ چاكسازی و بەدەنگەوەچوونی داخوازییەكان بگرێتە بەر

هەولێر-تەها عەبدوڵڵا دوێنێ لەهەولێر، لە دوو كۆبوونەوەی جیادا؛ (سەرۆك كۆماری عیراق‌و هەرسێ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان‌و نوێنەری هێزو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان. هەرسێ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان). گفتوگۆ كرا دەربارەی بارودۆخی عیراق‌و ئەگەرو پێشهاتەكان‌و كاریگەرییەكانی لەسەر پرۆسەی سیاسیی عیراق‌و هەرێمی كوردستان. راگەیەنراوی كۆبوونەوەی سەرۆك كۆمارو سەرۆكایەتییەكانی هەرێمی كوردستان‌و هێزو لایەنە سیاسییەكانی هەرێم «ئەمڕۆ» سێشەممە 5/11/2019 بەئامادەبوونی بەڕێزان د.بەرهەم ساڵح سەركۆماری عیراقی فیدرال، نێچیرڤان ...

زیاتر »

بەرزڕاگرتنی یادی 30 ساڵەی یەكێتیی ژنانی كوردستان

لە هەرێمی كوردستان، یادی 30 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستان، بە سەردانكردنی یەكێتیی ژنان‌و دانانی چەپكەگوڵ لەسەر مەزاری سەرۆك مام جەلال، كرایەوە.یەكێتیی ژنان، لای خۆیەوە هیچ جۆرە چالاكییەكی رێكنەخست‌و بڕیاریدا هاوكاریی بۆ ژنانی ئاوارەی رۆژئاوا، دابین بكات. سەیوان رۆستەم لێپرسراوی راگەیاندنی یەكێتیی ژنانی كوردستان، لەلێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردستانی نوێ، رایگەیاند: ئەمساڵ لە یادی 30 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی ژنانی كوردستاندا هیچ ...

زیاتر »

״چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكان״

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك لە پۆستێكدا ئاماژەی بە كۆبوونەوەیەكی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و شاندێكی كۆنگرێسی ئەمریكا كردووە، كە تێیدا نووسیویەتی: «لەگەڵ شاندێكی كۆنگرێسی ئەمەریكا كۆبووینەوە، باسی چەند تەوەرێكمان كرد دیارترینیان چاكسازییە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان و بارودۆخی ئاسایش و ڕەوشی سیاسی و خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییەی عیراق بوو. پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی هەرێم و بەغدامان ...

زیاتر »

هەرێم دۆخی عیراق تاوتوێ دەكات

ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی هەرێم لەگەڵ حكومەت و پەرلەمان و لایەنەكاندا كۆدەبێتەوە دوێنێ د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق گەیشتە هەرێمی كوردستان و بڕیارە لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و لایەنەكاندا كۆببێتەوە. بڕیارە سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ سێشەممە بەشداریی كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكاندا بكات. لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆکایەتییەکانی هەرێم و پەرلەمان و حکومەتی هەرێم، ئامادە دەبن و سەرۆك كۆمار لەبارەی گۆڕانكارییەكانی عیراقەوە ...

زیاتر »

عەبدولمەهدی داوای كۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەكان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا داوا لە خۆپیشاندەران دەكات «كۆتایی بە خۆپیشاندانەكان بهێنن». عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بەشێكی دیكەی راگەیەنراوەكەیدا رایگەیاند: خۆپیشاندانەكان بۆتە هۆی ئەوەی كە پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2020 دوا بكەوێت، راشیگەیاند: خۆپیشاندانەكان ئامانجی زیاتر لەوەی خۆی چاوەڕوانی دەكرد، بەدەستهێناوە.  106 جار بینراوە

زیاتر »

خەیاڵی حكومەتی سەرتاسەری بە ئینفراد نابێت

پاشگەزبوونەوەی پارتی لە وێستگە گرنگەكان دروستكردنی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، كاتێكی زۆری ویست تا كەوتە سەر پێی خۆی و پێكهێنرا، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كە دوو لایەنی سەرەكیی پێكهێنانی كابینەكە بوون، بە دوو رێكەوتنی جیا (رێكەوتنێكی سیاسی و رێكەوتنی دابەشكردنی پۆستە حكومییەكان) توانیان رێكبكەون و كۆتایی بە درەنگ كەوتنی پێكهێنانی حكومەت بهێنن، ئێستا حكومەت زیاتر لە سێ ...

زیاتر »

فەراهەمكردنی ژیانێكی باشتر بۆ هاووڵاتیان

دوێنێ د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، پێشوازییكرد لە وەفدێكی كۆنگرێسی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەسەرۆكایەتیی ئادەم سمێس سەرۆكی لیژنەی هێزەچەكدارەكان و ئەندامی حزبی دیموكراتەكان. لە میانی دیدارێكدا كە ماسیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق ئامادەیبوو، باس لە پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان عیراق و ئەمریكا كرا، بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات بكات، هاوكات دووپاتیشكرایەوە لە پشتیوانیكردنی ...

زیاتر »

كۆسرەت رەسوڵ بەشداری پرسەی مامۆستا حەمید دەروێش و سەردانی ماڵی هەڤاڵ عادل مورادی كرد

ئێوارەی دوێنێ لە سلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەیاوەری سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی، بەشداریكرد لە پرسەی كۆچكردوو مامۆستا حەمید دەروێش سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سوریا. لەمیانی بەشداریكردنی لەپرسەكەدا جێگری سكرتێری گشتیی یەكێتی، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی مامۆستا حەمید دەروێش و ئەندامانی پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لەسوریا كرد ...

زیاتر »

سلێمانی؛ پرسەی مامۆستا حەمید دەروێش بەڕێوەچوو

رۆژی 3/11/2019 لەسلێمانی، پرسە بۆ سیاسەتمەداری گەورەی كورد مامۆستا حەمید دەروێش سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لەسوریا، دانرا، كە ماوەی سێ رۆژ (3 و 4 و 5/11/2019) بەردەوام دەبێت ‌و پرسەكەشی لەناو بارەگای پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لەسلێمانی، لەگەڕەكی تووی مەلیك، بەڕێوەدەچێت. لە یەكەم و دووەم رۆژی پرسەكەدا، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە چەندین وەفد بەشداریی لە پرسەكەدا كرد. مەلا بەختیار: ...

زیاتر »

بەهیوای بەیەك شادبوونەوە

من كە ناوم (محەمەد وەهاب ساڵح) ناسراوم بە وەستا محەمەدی مقاول خاوەنی دە منداڵم، بچوكەكەیان تەمەنی 32 ساڵە، بەرلەوەی ماڵئاوایی لەژیان بكەم پێمخۆشە جارێكی تر بە باوك ‌و خزم ‌و كەسەكانم شاد ببمەوە. لە تەمەنێكی زۆر منداڵیمدا بەهۆی كێشەی نێوان باوك ‌و دایكمەوە بە زۆر لەباوەشی باوكم دوورخرامەوە، هۆكارەكەشی ئەوەبوو شەوێكیان كات زۆر درەنگ بوو كە باوكم بە سەرخۆشی گەڕایەوە ...

زیاتر »