سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 208)

هەواڵ

قوباد تاڵەبانی: گفتوگۆكان لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عیراق بەردەوام دەبن تا ئە‌وكاتە‌ی دەگەینە رێکەوتنێکی گشتگیر بۆ چارە‌سە‌رکردنی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێم کۆبووەوە قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وەزیران، لە درێژەی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان، ئەمڕۆ لە‌ ھە‌ولێر، لەگەڵ ئۆلیڤیێ دیکۆتینی کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە بە گشتی و عیراق و ناوچە کێشە لەسەرەکان بە تایبەتی کرا، ھە‌روە‌ھا گفتوگۆكانی نێوان ھە‌رێم و بە‌غدا سە‌بارە‌ت ...

زیاتر »

‎كۆسرەت رەسوڵ، سەردانی ماڵی كۆچكردوو شێخ محەمەدی شێخ عەبدولكەریمی كەسنەزانی كرد

‎ ئەمڕۆ لە سلێمانی، كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەمەبەستی دەربڕینی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی شێخ محەمەدی شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی، سەردانی ماڵی كۆچكردوو و خزمانی تەریقەتی قادری كرد. ‎لەمیانی سەردانەكەیدا سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو و شێخانی تەریقەتی قادری كردو هیوای خواست ...

زیاتر »

‎كۆسرەت رەسوڵ، پرسەنامەیەك ئاراستەی حاجی فارس یونس ئاغا دەكات

‎برای بەڕێزم كاك حاجی فارس یونس ئاغا ‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوشكی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمتان ئاراستە دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێ، خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و سەبووریش بەئێوە ببەخشێ. ‎كۆسرەت رەسوڵ عەلی ‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی ‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  279 جار ...

زیاتر »

سەرۆك كۆمار: پەلەکردن لە یەکلاکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان

ئەمڕۆ، د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، پێشوازیی لە حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، کرد. لەدیدارەکەدا، گفتوگۆكرا لەبارەی دوا پێشھاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی وڵات و هەوڵەکانی دامەزراوەکانی دەوڵەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا. لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەختكرایەوە لەسەر پێویستیی پەلەكردن لە یەكلاکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان بۆ دیاریكردنی وادەیەك بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.  159 جار بینراوە

زیاتر »

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی لیوا چەتۆ ساڵح وەک بریکاری وەزارە‌تی ناوخۆ دەستبەکاربوو

ئەمڕۆ ٦ی تەموزی ٢٠٢٠ لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وەزیران بە فەرمی لیوا چەتۆ ساڵح لە پۆستی بریکاری وەزارە‌تی ناوخۆ دەستبەکار بوو. لە ڕێوڕەسمەکەدا کە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆش ئامادە بوو، قوباد تاڵەبانی پاش پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ لیوا چەتۆ ساڵح خواست لە ئەرکەکەیدا و رایگەیاند: هەماهەنگی بەهێز لەنێوان هەموو ئەندامانی وە‌زارە‌تدا پێویستە‌ بۆ باشتر خزمە‌تکردنی ...

زیاتر »

فراکسیۆنی سەوز سەردانی ناوچەی کانیەڕەشی کرد

فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان، سەردانی مەڕدار و کۆچەرییەکانی کوێستانی (کانیەڕەش)ی کرد لە ناوچەی باڵەکایەتی. سەردانەکە بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە ژیان و گوزەرانی کۆچەرییەکانی ئەو کوێستانە.  742 جار بینراوە

زیاتر »

پرۆگرام و په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌کێتى بڵاوده‌کرێته‌وه‌

پرۆگرام و په‌یڕه‌وى ناوخۆى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان، په‌سه‌ندکراوى چواره‌مین کۆنگره‌، له‌لایه‌ن مه‌کته‌بی گه‌شه‌پێدانی بیر و هۆشیاری-یەوە له‌ چوارچێوه‌ی نامیلکه‌یه‌کدا به‌ تیراژی 3000 دانه‌ چاپکراوه‌ و به‌م نزیکانه‌ بڵاوده‌کرێته‌وه‌. تابان شێخ عه‌بدوڵڵا گه‌رمیانى بڕیارده‌رى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان له‌ لێدوانێکى تایبه‌تدا بۆ کوردستانى نوێ، رایگه‌یاند: پرۆگرام و په‌یڕه‌وى ناوخۆ که‌ په‌سه‌ندکراوى چواره‌مین کۆنگره‌یه‌، پرۆگرام و په‌یڕه‌وێکى نوێ و چڕوپڕه‌ و ...

زیاتر »

حکومه‌تی عیراق: تورکیا به‌زووترین کات بۆردومانه‌کان رابگرێت

حکومه‌تى عیراق به‌یاننامه‌یه‌کى له‌باره‌ى بۆردومانکردنى ناوچه‌ سنوورییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ “هێزه‌ سه‌ربازییه‌کانى تورکیا چه‌ندجارێکه‌ ده‌ستدرێژییه‌کانیان بۆ سه‌ر خاکى عیراق دووباره‌ ده‌که‌نه‌وه‌”، ته‌ئکیدیشیکردۆته‌وه‌ “به‌هه‌موو جۆرێک ئه‌و هێرشانه‌ى تورکیا ره‌تده‌که‌نه‌وه‌ و به‌توندیش ئیدانه‌ى ده‌که‌ن”. حکومه‌تى عیراق له‌ به‌یاننامه‌که‌دا که‌ ئاژانسه‌کانی هه‌واڵ بڵاویانکردۆته‌وه‌، داواشیکردووه‌: تورکیا به‌زووترین کات بۆردومان و ده‌ستدرێژییه‌کانى بۆسه‌ر خاکى عیراق رابگرێت، ده‌شڵێت: ئه‌و بۆردومانانه‌ کاریگه‌رى ...

زیاتر »

سەرەخۆشی

بەرێزان / بنەماڵەی شێخ محەممەد شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی مورید و شوێنکەوتوانی تەریقەتی قادرى كەسنەزانی لە كوردستان و عێراق و جیهان به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو شێخ (محەممەد شێخ عەبدولکەریم) رابەری تەریقەتی قادرى كەسنەزانی مان بیست. جەنابی شێخ محەممەد کەسایەتییەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی ناسراوی کوردستان و عێراق جیھان بوو، کۆچی دوایی خەسارەتێکی گەورەیە. به‌م بۆنه‌ خه‌مباره‌وه‌ پرسه‌ و ...

زیاتر »

‎كۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەك ئاراستەی شێخانی تەریقەتی قادری و خانەوادەی شێخ محەمەد كەسنەزانی دەكات

‎بەڕێزان: شێخانی تەریقەتی قادری و خزمانی كەسنەزانی ‎خانەوادەو كەسوكاری شێخ محەمەدی شێخ عەبدولكەریمی كەسنەزانی ‎بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی شێخ محەمەدی شێخ عەبدولكەریمی كەسنەزانی سەرۆكی تەریقەتی قادری كەسنەزانی لە جیهانم بیست، دڵگران و خەمبارم، هاوبەشی ئەو خەمە قووڵەتانم. ‎شێخ محەمەدی شێخ عەبدولكەریمی كەسنەزانی پیاوێكی قارەمان، دیندارو لەخواترس بوو، لە تەمەنی پڕ بەرەكەتی خۆیدا لەڕێگای ئایین و خواپەرستی و ...

زیاتر »