سەرەکی » هەواڵ (پەڕە 212)

هەواڵ

مادۆرۆ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر سه‌رۆكی‌ كۆڵۆمبیا

ئاژانسه‌كان نیكۆلاس مادۆرۆ-ی‌ سه‌رۆكی‌ فه‌نزوێلا هێرشی‌ كرده‌ سه‌ر مانوێل سانتۆس-ی‌ سه‌رۆكی‌ كۆڵۆمبیا‌و پێی‌ وت باشتر وایه‌ بچێت كۆكایین بكێشێت. ئه‌م تووڕه‌ بوونه‌ی‌ مادۆرۆ دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ كۆڵۆمبیا بڕیاری‌ دا رێگه‌ ناردنی‌ داووده‌رمان بگرێت، بۆ فه‌نزوێلا، له‌ كاتێكدا فه‌نزوێلا كێشه‌ی‌ نه‌بوون‌و كه‌میی ده‌رمان‌و پێویستییه‌ پزیشكییه‌كانی‌ هه‌یه‌. مادۆرۆ له‌ لێدوانێكی‌ ته‌له‌ڤزیۆنیدا به‌ سانتۆس-ی‌ راگه‌یاند، ئه‌و ده‌رمانه‌مان هه‌ر نه‌ویست بڕۆ خۆت به‌كاری‌ ...

زیاتر »

سكرتێری گشتیی UN: دیالۆگی به‌غدا و هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور

فه‌ره‌نسا: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ له‌به‌رچاوگرتنی مافه‌كانی گه‌لی كورد ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، پشتگیریی خۆی بۆ دیالۆگێكی سیاسی له‌ نێوان هه‌رێمی كوردستان و عیراقی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ده‌ر‌بڕی. UN: ده‌ستپێكردنی دانوستانێكی راسته‌قینه‌ دوێنێ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازییان له‌ یان كۆبیش نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق كردو یان كۆبیش ...

زیاتر »

مەسعود بارزانی و عومەری سەید عەلی به‌ ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ قسه‌یان كرد

ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ١٥/١١/٢٠١٧، هه‌ریه‌ك له‌ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان. به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌یان له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی كرد و دڵخۆشی خۆیان بۆ باشبوونی ته‌ندروستی ده‌ربڕی. له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ مه‌سعود بارزانی و عومه‌ری سه‌ید عه‌لی جه‌ختیان له‌ گرنگی رۆڵ و پێگه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان ...

زیاتر »

سه‌رۆك كۆمار: هاوكاریی زیاتر پێشكه‌شی عیراق بكه‌ن

دوێنێ، د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار، له‌پێشوازیی مه‌كسیم مه‌كسیمۆڤ باڵیۆزی روسیا له‌عیراق، پته‌وتركردن‌و گرنگیی په‌یوه‌ندی‌و هاریكاریی دووقۆڵیی بنیاتنه‌رانه‌ی له‌هه‌موو بواره‌كاندا دووپاتكرده‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌بواره‌كانی زانستی‌و رووناكبیری‌و سه‌ربازی‌و ئابووری‌و شاره‌زایی‌و ستایشی هه‌ڵوێست‌و پشتیوانییه‌كانی روسیاشی كرد. لای خۆیشییه‌وه‌، باڵیۆز مه‌كسیمۆڤ؛ له‌گه‌ڵ گه‌یاندنی نامه‌یه‌كی نووسراوی ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی روسیا، كه‌ تێیدا پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك مه‌عسوم كردووه‌ بۆ رووداوی بوومه‌له‌رزه‌كه‌، ئاماده‌یی‌و پشتیوانیی وڵاته‌كه‌شی بۆ عیراق‌و ...

زیاتر »

په‌رله‌مانی كوردستان: یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان بە ده‌ستوور

دوێنێ، له‌كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا، ‌گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ پێشنیازكراوی بودجه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی عیراق بۆ ساڵی 2018‌و پشكی بودجه‌ی هه‌رێم كرا. له‌دانیشتنه‌كه‌دا، په‌رله‌مانتاران سه‌رنج‌و پێشنیازه‌كانیان له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غداو پشكی 17%ی هه‌رێم له‌بودجه‌ی گشتیی عیراق خسته‌ڕوو، لیژنه‌كانی یاسایی‌و داراییش راپۆرتێكی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی گفتوگۆكانی پڕۆژه‌ی پێشنیازكراوی بودجه‌ی 2018‌و پشكی بودجه‌ی هه‌رێم، خسته‌ڕوو و له‌سه‌ر بنه‌مای راپۆرته‌كه‌ش په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند راسپارده‌یه‌كی ...

زیاتر »

پڕۆژه‌یه‌ك بۆ كۆنتڕۆڵی كاره‌با

بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی توركی گرێبه‌ستێكیان به‌بڕی چوار ملیۆن‌و 500 هه‌زار یۆرۆ ئیمزاكردووه‌، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌فیڕۆدانی وزه‌ی كاره‌با. هۆگر شاڵی؛ له‌باره‌ی گرنگیی گرێبه‌سته‌كه‌وه‌، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ پڕۆژه‌كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌كوردستاندا جێبه‌جێده‌كرێت له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (مینی سكادا) نوێنه‌ری كۆمپانیای ئۆس كۆمی توركی‌و رۆڵی له‌به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌می كاره‌با‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌فیڕۆدانی وزه‌ی كاره‌باو كێشه‌ی كه‌وتنی یه‌كه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بادا ده‌بێت، ئه‌وه‌شی وت: پڕۆژه‌یه‌كه‌ ...

زیاتر »

هێشتا رێوشوێنی گفتوگۆی كوردستان و به‌غدا دیاری نه‌كراوه‌

به‌غداو هه‌رێم به‌رده‌وامن له‌ ته‌ئكیدكردنه‌وه‌ له‌ پێویستی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، به‌ڵام هێشتا رێوشوێنی گفتوگۆ دیاری نه‌كراوه‌. یه‌كێتی: یه‌كپارچه‌یی‌ هه‌رێم ‌و یه‌كڕیزیی‌ لایه‌نه‌كان دوێنێ مه‌لا به‌ختیار، عومه‌ر فه‌تاح، حاكم قادر حه‌مه‌جان، سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌، له‌گه‌ڵ رامۆن بلكیوا باڵیۆزی‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپادا كۆبوونه‌وه‌ و ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌ «یه‌كێتی، یه‌كپارچه‌یی‌ هه‌رێم ‌و یه‌كڕیزیی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ به‌ده‌سته‌به‌ری‌ تێپه‌ڕبوون له‌قۆناغه‌كه‌ ده‌زانێ‌»، ئاماژه‌یان به‌وەشدا «یه‌كێتی‌ ...

زیاتر »

سه‌رۆك كۆمار نامه‌ی لێ رابینیی له‌ باڵیۆزی نوێی شه‌ش وڵات وه‌رگرت

دوێنێ د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا نامه‌ی لێ رابینیی له‌ باڵیۆزی نوێی شه‌ش وڵات وه‌رگرت. باڵیۆزه‌كان بریتی بوون له‌؛ جۆنه‌سان پۆڵ ویلیكس باڵیۆزی نوێی به‌ریتانیا، برۆنو ئه‌نتۆنیۆ باسكینۆ باڵیۆزی نوێی ئیتالیا، ئیبراهیم ئه‌لرزقی باڵیۆزی نوێی تونس، گرگۆریی تابا نادزه‌ باڵیۆزی نوێی گورجستان، بۆرنبوج جانیت تاون باڵیۆزی نوێی تایلاند، لیۆنایدس بی كۆنتۆفۆنیسیۆس باڵیۆزی نوێی یۆنان. سه‌رۆك كۆمار ...

زیاتر »

یه‌كێتی،یه‌كپارچه‌یی‌ هه‌رێم ‌و یه‌كڕیزیی‌ لایه‌نه‌كان به‌ ده‌سته‌به‌ری‌ تێپه‌ڕبوون له‌ قۆناغه‌كه‌ ده‌زانێ‌

دوێنێ ده‌سته‌ی‌ كارگێڕی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌، مه‌لا به‌ختیار، عومه‌ر فه‌تاح و حاكم قادر حه‌مه‌جان، سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌، پێشوازییان له‌ رامۆن بلكیوا باڵیۆزی‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا له‌ عیراق ‌و كلاریس پاسزتۆری‌ كونسوڵی‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا له‌ كوردستان كرد. له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، باڵیۆزی‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپا، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‌ بۆ قوربانیانی‌ كاره‌ساتی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ كوردستان ئاڕاسته‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ كرد، ئاماژه‌یان به‌ پرۆگرامه‌كانی‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌وروپاش كرد بۆ ...

زیاتر »

برینی ״بوومه‌له‌رزه‌شی״ هاته‌ سه‌ر

شه‌وی‌ رابردووتر 12\13/11/2017، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ گوڕی 7.2 ناوچه‌ جیاوازه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، عیراق، رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی‌، له‌رزاند. دوایین ئامار به‌پێی دوایین ئامار به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان 7 كه‌س شه‌هید بوون «4 كه‌س له‌ ده‌ربه‌ندیخان، 2 كه‌س له‌ كه‌لار، یه‌ك كه‌س له‌ قه‌زای شاره‌زوور»، زیاتر له‌ 300 كه‌سیش بریندار بوون»، زۆرترین زیانیش له‌ ده‌ربه‌ندیخان و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بووه‌ ...

زیاتر »